ڕێنمایی بۆ خۆ تۆمارکردن لەئۆفیسەکانی دۆزینەوەی هەلیکاردا
١/ ئەبێت ئەم ئۆفیسانە مۆڵەتی کارکردنیان هەبێت.
٢/ فۆرم پڕکردنەوەو تقدیم کردنی لەلایەن ئۆفیسەکەوە ئەبێت بۆهەر ناوەندێکی کار. ئەبێت ئۆفیسەکەو ناوەندی کارەکەش کۆنتراکتێک واژۆی بکەن.
٣/ نرخ و تێچووی فۆرمەکە کەمبکرێتەوە لەو نرخەی ئێستای، لانی زۆر ١٥ هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر فۆرمیک.
٤/ماوەی تێست لەیەک هەفتە زیاتر نەبێت بۆ هەندێک کار کەپێوویست بکات و بۆهەندێک کاری تری وەک سێکورێتی، پاسەوانی و..تاد، ڕۆژێک دوو ڕۆژ. ئێستا لەکۆمپانیاو کارگەو ناوەندیکاردا ڕۆژانی تێستکردن لەیەک مانگەوە دەست پێدەکات هەتا ٣ مانگ و جاری واش هەیە زیاتر کە نایاساییەو بەپێچەوانەی یاسای کاری بەرکاری هەرێمەوەیە.