Dangikrekar.com
هەواڵ

 ئیسرائیل: مانگرتنی کرێکاران، بۆخواستی ڕاگرتنی جەنگ و ئازادکردنی بارەمتەکان!

 ئیسرائیل: مانگرتنی کرێکاران، بۆخواستی ڕاگرتنی جەنگ و ئازادکردنی بارەمتەکان!

دەنگی کرێکار

کۆتایی مانگی ئابی ٢٠٢٤، مانگرتنی سەندیکا کرێکارییەکانی ئیسرائیل، هاوکات لەگەل کۆمەڵە پیشەسازییەکانی ئەو ووڵاتە  بۆ فشار خستنە سەر سەرۆک وەزیران لەپێناوی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنێك لەگەڵ بزوتنەوەی حەماسدا بۆ ڕاگرتنی جەنگ وکارەساتەکانی، بەڕیزی مەزنی خۆیەوە ڕژانە سەرشەقامەوە. بەشداری زیاتر لەنیو ملیۆن لەچینی کرێکاری ئەو ووڵاتە لەکێشەیەکی سیاسی وکۆمەڵایەتی کەخەڵکی ئیسرائیل بەبۆنەی سیاسەتی حکومەتە فاشسەکەی ناتانیاهۆوە دەرگیری بووە، نیشانەی هوشیاری چینی کرێکارە لەئیسرائیل و ناسینی جێگاوڕێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کرێکارانە لەووڵاتەدا. ئەم بزووتنەوەیە پشتڕاستی ئەو ووتەیەی سەندیکاکان ئەکاتەوە کەچینی کرێکار دەتوانن ڕێگا لەوهێرش و وێرانکاری و قەتڵ و عامە بگرن کە فاشیزمی جیهانی ڕابەرایەتی دەکات.

Related posts

گفتوگۆی دەنگی کرێکار لەگەڵ یەکێك لە کرێکارانی کوپنیای نەوتی باکور(شرکة نفط الشمال)

admin

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، خواستەکانی کرێکارانی ژینگەپارێز دەخاتە بەردەم هۆبەی بەڕێوەبەرایەتی کار لەسلێمانی

Dangi Krekar

یەکێتی سەراسەری کرێکارانی شەمەندەفەر و دەریایی و گواستنەوە پەیامێکی هاوپشتی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان کرد

Dangi Krekar

Leave a Comment