بەیاننامەی کرێکارانی ڤەنزوێلا بۆ پشتیوانی لەفەلەستین CUTV و FNLCT بەنوێنەرایەتی چینی کرێکاری ڤەنزوێلا،
ناوەندی یەکگرتووی کرێکارانی ڤەنزوێلا (CUTV) و بەرەی نیشتمانی خەباتی چینی کرێکار (FNLCT)، ناڕەزایەتی و تووڕەیی توندی خۆمان بەرامبەر بەو جینۆسایدو بەربەرییەی ک لەلایەن حکومەتی زایۆنیستی ئیسرائیەوە ئەنجامدراوە، دەردەبڕین کە زیاتر لە ٧٦ ساڵە تاوان لەدژی خەڵکی فەلەستین، بە تایبەت لە غەززە ئەنجام دەدات و لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بە بێ هیچ سزایەک درێژەی پێدەدات. هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بە تەقەی هێزە تاوانکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی کوژراون و ١١٠ هەزار کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵ و ژنن.
ئەم کەسانە نەک هەر بە هۆی بۆردومانی بێڕەحمانەوە گیانیان لەدەست دەدەن، بەڵکو بەدەست برسێتی و نەبوونی چاودێری پزیشکییەوە دەناڵێنن. دەبێت هەموو مرۆڤایەتی لەبەرامبەر لەناوچوونی یەکجارەکی ئەم خەڵکەو نەتەوەیەک،
بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانانە هەنگاوی خێرا هەڵگرێت.
لەڤەنزوێلاوە چالاکونانی سەندیکای چینایەتی داوای ئاگربەست لەغەززەو لەسەرتاسەری فەلەستین و کۆتایی هێنان بەکوشتارو سزادان و دەستگیرکردنی ناتانیاهۆو ئەندامانی حکومەتە تیرۆریستییەکەی دەکەن؛ واتە هەموو ئەوانەی کەبهپشتیوانی ئەمریکاو یەکێتیی ئەوروپا، بەبەرچاوی هەمووانەوە تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامدەدەن. هەروەها ئێمە فراوانکردنەوەی پلانی دەستدرێژیە سەربازی وتاوانکاریەکانی دەوڵەتی زایۆنیستی ئیسرائیل لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بووەتە هۆی هێرشی بێ بەزەییانە بۆ سەر لوبنان و بەشداری لەدەستدرێژی تیرۆریستی بۆ سەر خەڵکی سوریا مەحکوم وشەرمەزار دەکەین.
ئێمە بەناوی ئینتەرناسیۆنالیزمی پرۆلیتاریاوە داوا لەهەموو کرێکارانی ڤەنزوێلا دەکەین کەدژایەتی خۆیان بەرامبەر بەتیرۆری زایۆنیستی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوسۆزی لەگەڵ کرێکاران و هەموو خەڵکی فەلەستیندا دەرببڕن.
مردن بۆ زایۆنیزم!
بژی فەلەستینی ئازاد! کاراکاس، ڤەنزوێلا، ٢٠ی دیسەمبەری٢٠٢٤