Dangikrekar.com
وتار

قەیرانی جیهانی سەرمایەداری، شۆڕشی سۆسیالستی چینی کرێکار دەخوازێت

قەیرانی جیهانی سەرمایەداری، شۆڕشی سۆسیالستی چینی کرێکار دەخوازێت

  | وەستا مەهدی

ئەم چەند ساڵەی کۆتایی بیستەکان، بەرەوپێشچوونی جیهانیبونێکی بێوێنەی سەرمایەداری ڕویداوە لەگەڵ فراوانبوونەوەی بازاڕی سەرمایەگوزاری و گەشەی بەرمهێنان و سایەکردنی کومپانیاکان بەسەر بازاڕدا، کەچی نەک هەر هێشتا نەتوانراوە ئارامی دەستەبەرببێت، بەڵکو هەرچی زیاتر، کێشمەکێشی نێو سیستەمی سەرمایەداری قوڵتر کردووەتەوە، هەر ئەوەش وایکردووە قەیران لەدوای قەیران بەخێرایی سەر هەڵبداتەوە.. ئەم بارودۆخە پرسیارێک دەهێـــنێتە پێشەوە، ئەویش ئەوەیە کەئایا سەرمایەداری جیهانی گەیشتووەتە سنوری کۆتایی مێژوویی؟ ئایا شۆڕشی کرێکاری کردووە بەپێویستییەکی واقیعی و مەوزوعی، نەک وەک بژاردەیەکی ئایدۆلۆژی؟ شێوەکانی قەیرانی جیهانی سەرمایەداری، کێشمەکێش و ناکۆکیەکانی نێوان هێزەکان و دەوڵەتان لەوێوەسەر هەڵئەدات کەسەرمایەداری لەسەر بنەمای کەڵەکەی سەرمایە بنیاتنراوەو بەردەوام بەرهەمی زیاتر لەوە بەرهەمدەهێنێت کەلەلایەن چینی کرێکارەوە بەکاردەبرێت، ئەم ناهاوتاییە دەبێتە هۆی قەیرانی جۆراجۆرو ماوە ماوەش سەرهەڵئەدات، کەدیارترینیان قەیرانی ساڵی ٢٠٠٨ ، دواتر هەڵاوسانی نرخ و دراو لەجیهاندا لە ٢٠٢٣/٢/٢١ کە وەبەرهێنان کەمبوەوەو بێکاری هەڵکشاو جیاوازی چێنایەتی قوڵکردەوە. قۆرخکردن و کۆنترۆڵکردنی سەرمایەی مالی بووە.. هۆکارێکی بێوێنە بۆ هەڵئاوسانی ڕۆڵی دامەزراوە مالیەکان بەبەراورد بەئابوری بەرهەمهێن. وە وایلێهات قازانج پشت ببەستێت بەلێکدانی قەرزو شتومەکی مالی پڕ مەترسی. ئەم گۆڕانکارییە وادەکات، قەیرانی ئابوری زیاتر بڵاو بێتەوەو کاریگەری دابنێت و ئارامی کۆمەڵایەتی تێکبدات. نایەکسانی لەسەراسەری جیهانداو ڕاپۆرتەکانی بانکی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی ئۆکسفام ئاماژە بەوە ئەکەن ١٪ دەوڵەمەندەکان زیاتر لە نێوەی سەروەتی جیهانیان هەیە، ئەمە لەکاتێکدایە کەسەدان ملیۆن ئینسان لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیان ئەکەن. جیهان لەم سەردەمەی نیئۆلیبرالیدا بەڕاستی جیاوازی چینایەتی قوڵکردەوە بەتایبەتی لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئەفریقادا.

قەیرانی دەوڵەت نەتەوەو هەڵتەکاندنی ژێر خانی کۆمەڵایەتی

بەتاڵانبردنی پارەو پولێ بێئەژمار بەبەرچاوی دەوڵەتەوەو گوێنەدان بەدەسەڵاتی یاسایی دەوڵەت بەسەر ئابوری وڵاتاندا، بوو بەهۆێ بەتایبەتی کردنی بێسنورو سڕکردنی خزمەتگوزاری گشتی، هاوکات هەڵتەکاندنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان لەڕێگای فرانکردنەوەی بازاڕی کاری ناجێگیر کە بووە هۆکاری هەرچی زیاتری پرشو بڵاوی کرێکاران.

سیستەمی سەرمایەداری چاوچنۆکانە پەلاماری تەواوی بەروبوومی سروشت ئەدات لەپێناوی گەشەکردنێکی بێسنوردا کە بووەتە هۆکاری گۆنکاڕی ئاوو هەواو هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر مانەوەی کۆمەڵگای بەشەری.. جیهانی سەرمایە ئیستیغلالی ئاوو کانزاو هەرچی هەیە کردی..

پێویستی شۆڕشی سۆسیالیستی کرێکاری بەپێــی شرۆڤەیەکی زانستیانە:

١-هەرەسهێنان وەیا کۆتاییـــهێنان بەوەهمی چاکسازی: مێژوو ئەوەی سەلماند کە چاکسازی لەنیزامی سەرمایەداریدا ناتوانێت جیاوازی چینایەتی لەبەین بەرێت، چونکە چاکسازی چارەسەری دەرهاویشتەکانە نەک هۆکارەکانی. دەوڵەتی خۆشگوزەران کە دوای جەنگی جیهانی دووەم پەیدابوو پاشەکشەی کرد دوای ئەوەی نیئۆلیبرالیزم سایەی کرد، نیشانیدا چاکسازی سنوردارە.

٢-بەرزبوونەوەی هۆشیاری چینی کرێکار:. ململانێی چینایەتی دوبارە دوای دەورەیەک لەپاشەکشە جارێکیتر سەری هەڵداوەتەوە ناڕەزایەتیە کرێکارییەکان لەجیهاندا هاتۆتە مەیدانەوە، کرێکارانی گواستنەوە، پەروەردە، تەندروستی و تەکنۆلۆژی… ئەم هۆشیارییە سنوری دەوڵەت نەتەوەی بەزاندووەو بووەتە بزوتنەوەیەکی نێو دەوڵەتی

٣-لەباری تەکنیکەوە: زیرەکی دەستکرد ئەوەمان پێدەڵێی کە بەڵێ کۆمەڵگای بەشەری دەتوانێت و هەرئێستا بەکەمترێن هەوڵو ماندوبوون شۆڕش بەرهەمبهــــــێنێت، بەڵام بەداخەوە، سەرمایەداری ئەم زانستە بەکار دەهـــــێنێت بۆ بێکارکردن و کەمکردنەوەی حەقدەست. سوسیالێزم تەنها شتێکە کە بتوانێت تەکنەلۆژیا بەکار بهێنێت لەپێناوی ئازادی ژیانی ئینسان نەک ئیستیغلاکردنی .

٤-سۆسیالیزم وەک پێداوێستیەکی مێژوییە نەک ئایدۆلۆژی: کاتێک کەپەیوەندییەکانی بەرهەمهێنان لەلایەن خاوەنانی سەرمایەو دەسەڵاتەوە بێتوانا ئەبێت لەگەشەپێدانی هێزی بەرهەمهێنان. شۆڕش ئەبێتە پێداویستیەکی زەروری و مێژویی، ئەمڕۆ ئەو دیاردەیە بووەتە جیهانی لەبەرامبەر قەیرانەکانداو ئەو کاولکارییەی کەسروشتی داگرتووەو هەموو ئەو هەژاری و فەلاکەتەی بەرۆکی بەملیونەها بەشەرگرتووە .

٥-سۆسیالیستی سەردەم چۆن و لەکوێوە دەست پێدەکات؟: ڕێکخستنەوەی سەرلەنوێی چینی کرێکار بۆ شۆڕشی ئەمڕۆ، پێویستە ڕێکخراوێکی خاوەن توانای ئەوتۆ بێت کەبتوانێت خەباتی کرێکاران لەم سەری دنیاوە هەتا ئەوسەری پێکەوە ببەستێتەوە لەڕێکخراوی جۆراو جۆری تازەی پشت بەستو بەئابوری ئەلکترۆنی.

ئابوری سۆسیالیستی بێگومان ئەبێت تەواوی هۆیەکانی بەرهەمهێنان ببێتە موڵکی گشتی لەسەر بنەمای نەخشەیەکی زانستی و دابەشکردنی سەروەت و سامان بەپێی پێداویستیەکانی کۆمەڵگا، نەک بەپێی قازانج. شۆڕشی سەردەم نابێت تەنها ئابوری بێت بەڵکو پێویستە چارەسەری سروشتیش بکات لەڕێگای ڕێکخستنی پەیوەندی مرۆڤ بەسروشتەوە دور لەقۆرخکاری سەرمایەداری .هەموو نیشانەکانی جیهانی سەرمایەداری ئەوەمان پێدەڵێت کە سەرمایەداری گەیشتووەتە کۆتا سنوری مێژوویی خۆی و بێتوانایی خۆی لەدەستەبەرکردنی ئاسایشی کۆمەڵگاو گەشەپێدانی بەشەریەت ڕاگەیاندووەو بێکاری، قەرزی گشتی، قەیرانی سروشت و قەیرانی کۆمەڵایەتی، هەموو ئەمانە ئاماژەی ئەو بێتواناییەن.. کەواتە شۆڕشی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار بەپێی هەموو پێوانەیەکی زانستی وماددی ومێژویی بووەتە پێویستیەکی زەروری ئەمڕۆ.

Related posts

ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ ئاشتی ودیموکراسی لە ژاپۆن پشتگیری لە داواکاریەکانی مامۆستایان دەکەن

Dangi Krekar

دەنگی کرێکار ژمارە ٦٤

Dangi Krekar

بەڵێن نامە یان تەڵەی خاوەن کار!

admin

Leave a Comment