Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

کرێی یەکسان بۆکاری وەك یەك، مافێکی بێئەملاو ئەولای کرێکارانە!

کرێی یەکسان بۆکاری وەك یەك، مافێکی بێئەملاو ئەولای کرێکارانە!

  |  دەنگی کرێکار :

 

لەوەڵام بەپرسیارێکی دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارێکدا

دەنگی کرێکار پرسیارێکی ئاراستەی کرێکارێکی یەکێک لەکارگەیەک کرد سەبارەت بەموچەو حەقدەستی کرێکاران، کەچۆنەو لەچ ئاستێکدایە! ئەویش لەوەڵامدا بەمجۆرە پرسیارەکەی وەڵامدایەوەو داوایکرد کەناوی نەهێنرێت:

دەڵێت: لەلای ئێمە سێجۆر موچە هەیە: کەمینەیەکمان کەگرێبەستی کۆنین و چەندین ساڵە کاردەکەین، ئەتوانم بڵێم  ٧ سەد هەزار یان زیاتر وەردەگرین بەبێ ئیزافەکانی شەفتات وڕۆژانی هەینی. بەشێکیترمان لە ٥٥٠ هەزار زیاتر وەردەگرین بەڵام بەبێئیزافەی شەفتات و ڕۆژانی هەینی. ئەو بەشەی ترمان لەگەڵ ئێمەدا کاردەکەن بەڵام سەر بەکومپانیای ئێمە نین، ئەوانیش بڕی کەمتر لە ٥٥٠ هەزار وەردەگرن بەبێئیزافەی شەفتات و ڕۆژانی هەینی.

بەڵام لەڕوانگەی دەنگی کرێکارەوەو هاوکات بەپیی یاسای کاریش، جیاوازی لەموچە بۆکرێکاران لەکاری وەیەك زوڵمەو جێگای قبوڵکردن نییە مادام کرێکارانی دوکومپانیا لەیەكجێگا کاردەکەن بەیەکەوەو لەیەك شوێنیش ناندەخۆن بەیەکەوە مانگانەش موچە لەیەك سەچاوەوە وەردەگرن، لەکاتێکدا کارکردنی بنەڕەتی ئەوان بۆیەك کومپانیای دیاریکراوە، ئیتر بەچ یاسایەك شەرعیەتدەدرێت بەدووجۆر موچە؟

بۆچارەسەرکردنی ئەم جۆرەحاڵەتانە لەکەرتی ئەهلیدا، واپێویستدەکات وئەرکی حکومەتیشە دەستبەجێ دەخاڵەت بکات و هاوکاتیش نابێت کرێکاران لەبەرامبەر بەم جیاکارییە لەنێوانیاندا کەخاوەنانیکارو کومپانیاکان دەیکەن بێدەنگ بن. دەبێت داوای کرێو ئیمتیازاتی یەکسان بکەن و لەپێناوی جێخستنی یاسای کرێکاری و فەرزکردنی بەسەر خاوەنکارەکان تێبکۆشن

Related posts

لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

کرێکارێ بە [ناوی غەریب عینایەت ] تەزووی کارەبا لێیداو گیانی لەدەستدا.

Dangi Krekar

”نەکەسمان دەستەبەر کراووین و نەکەسیشمان دەزانین کە دەستەبەری کۆمەڵایەتی چییە!“ 

Dangi Krekar

Leave a Comment