Dangikrekar.com
گفتوگۆ

”نەکەسمان دەستەبەر کراووین و نەکەسیشمان دەزانین کە دەستەبەری کۆمەڵایەتی چییە!“ 

”نەکەسمان دەستەبەر کراووین و نەکەسیشمان دەزانین کە دەستەبەری کۆمەڵایەتی چییە!“ 

گفتوگۆ لەگەڵ کرێکارێکی کارگەی دروومان

|  دەنگی کرێکار

 

دەنگی کرێکار: ئێمە لەدەنگی کرێکارەوە لەگەڵ بەڕێزتانداین.. دەنگی کرێکار بڵاوکراوەیەکەو تایبەتە بەکرێکاران و ماف وخواست و کێشەو گرفتەکانی ئەوان.. ژمارەکەمان لەلاتانەو هەر کارێکتان هەبوو ئێمە لەخزمەتتانداین.. دەمانەوێت چەند پرسیارێکتان ئاراستە بکەین ئەگەر ئێوە ڕازی بن؟

کرێکارەکە: زۆر سوپاس بۆئێوە.. فەرموون، ئەمرکە؟

دەنگی کرێکار: ئێوە چەند کرێکارن لەو کارگەیەدا کاردەکەن، چ وەستاو چ کرێکاری تریش.. هەروەها کاتی کارکردنتان لەسەعات چەندەوە دەستپێدەکات و هەتا سەعات چەند؟

کرێکارەکە: ئێمە نزیک ١٥ کەسین بەوەستاو کرێکارەوە.. تەنها دوو تا ٣ پیاومان تێدایەو زیاترینی وەستاکان لەژنانن.. چەند کرێکارێک بۆ خاوێنکردنەوەی ناو کارگەو یارمەتی و ئامادەکاری  پێداوویستیەکانی وەستاکان لەقوماش ئامادەکردن و ووردە ئیشێک کەهەڵەی تێدا بێت یان ناتەواو بیت.. ئێمە لەسەعات ٨ بەیانیانەوە هەتا سەعات ٤ دوانیوەڕوان کاردەکەین.. پێشتر هەتا سەعات ٥ کارمان دەکرد، بەڵام بەهۆی کورتبوونەوەی ڕۆژەوە بەخاوەنکارمان ڕاگەیاند کە ناتوانین هەتا سەعات ٥ کار بکەین و دەبێت فریای ئیش و کاری ماڵەوەو ماڵداری و منداڵداریش بکەووین.. ئێستا لەسەعات ٨ بەیانیانەوە هەتا سەعات ٤ عەسر کاردەکەین..

دەنگی کرێکار: موچەکانتان چەندە؟ ئایا دەستەبەری کۆمەڵایەتی-ضمان کراوون؟

کرێکارەکە: مووچەی وەستاکان لە٤٥٠ هەزارەوە دەست پێدەکات بۆ ٥ سەد هەزارو کرێکارەکانیش ٤ سەد بۆ ٤٥٠ هەزار وەردەگرن.. بێگومان بری مووچەکانمان زۆر کەمە، بەڵاوم وەکو تر ناچارین، چونکە کار نیەو ئێمەش لەبەرخاتری ژیانی خێزانی و ماڵ و منداڵ ناچارین ملی پێـــبدەین..

بۆ مەسەلەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیش، یەکەمین جارە شتی وا ببیستم.. ئێستا لەبەڕێزتەوە کەباست کرد تێگەیشتم کەشتێکی لەو بابەتە هەیەو چەندیش گرنگە کەهەبێت بۆ کرێکارو کارمەند.. دەبێت بڵێم نەخێر کەسمان دەستەبەر نەکراووین و وەکو ووتم کەسیشمان نەیزانیوەو هەر ناشزانن دەستەبەری چیە.. ئینجا تەمەنی ئەم کارگەیەش هێشتا چەند مانگـــــێکە..

دەنگی کرێکار: ئەی هاتوو چۆو خواردنتان چۆنە؟ ئایا هاتوو چۆو خواردنتان لەسەر کارگەکەیە؟

کرێکارەکە: نەوەڵلا. هاتوو چۆو خواردن لەسەر خۆمانە.. بەڵام لە کارگەکەدا شوێنێکمان هەیە وەکو مەتبەخ، ئیتر هەرکەس خواردنی خۆی دەهێنێت ئەگەر پێوویستی بەگەرمکردنەوە کرد دەتوانێت لەوێدا کاری خواردنەکەی جێبەجێ بکات..

دەنگی کرێکار: ئەوەندەی بزانن ئێوە وەکو وەستای خەیاتی، ئایا لەکارگەو شوێنەکانی تریش مووچە، هاتووچۆو خواردن هەروایە یان زیادو کەمترە؟

کرێکارەکە: لەیەکدووجێگا هەروایە، بەڵام تەنها خواردن هەیە، ئەویش خواردنێکی زۆر سادە..

دەنگی کرێکار: باشە ئێــــوە وەکو وەستا یان وەکو خۆت بیرت لەوە نەکردۆتەوە کە خۆت لەماڵەوە ئیشی خەیاتی بکەیت؟

کرێکارەکە: بەڵی بیرم لێکردۆتەوە، وەستاکانی تریش هەمان بیرکردنەوەیان هەیە.. بەڵام لەماڵەوە خەڵک تەنها مەگەر جلی کوردی بدورێت، ئەویش کەمەو، هەیە مەعمیلی خۆی هەیە.. بەڵام لەم کارگانەدا پۆشاک و جل و بەرگ بەژمارەیەکی زۆر ئامادە دەکرێت و ئەدورێت بۆ ئەو دوکاندارانەی کەپۆشاک و جلی لەو جۆرەیان دەوێت بۆ بازاڕ، جلی مەکتەبی منداڵان، ماکسی و هەندێک ستایلی تر ئەگەر داوامان لێبکرێت لەلایەن دوکاندارەکانەوە.. دەمەوێت بڵیم لەکارگەکاندا هەتا ڕادەیەک ئیشەکە مسۆگەرترە لەچاو ماڵەوەدا سەرەڕای کەمی مووچەو نەبوونی خورادن و هاتووچۆ…

تێبینی وێنە ی خەیاتێک بەرێز لە بە ردەقارە مان وەریراوە

 

Related posts

ڕاگەیاندنی دەنگی کریکار سەبارەت بەناڕەزایەتی خۆپێشاندانی مامۆستایان

Dangi Krekar

بەهۆی کەوتنەخوارەوە کرێکارێ گیانی لەدەستدا .

Dangi Krekar

بەرزکەرەوەیەک لە نهۆمی ١٣ی باڵەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە و داویەتی بەسەری کرێکارەکەدا.

Dangi Krekar

Leave a Comment