Dangikrekar.com
سەرنوسەر

هەڵبژاردن تەوابوو.. خەبات و تێکۆشانی کرێکارانی کوردستان بۆ داخوازیەکانیان لەشوێنی خۆیدایە! 

سەرووتار

هەڵبژاردن تەوابوو.. خەبات و تێکۆشانی کرێکارانی کوردستان بۆ داخوازیەکانیان لەشوێنی خۆیدایە! 

ئێستا ئیتر دوای ماوەیەک لەبانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، ئەمجارەش حزبەکانی دەسەڵات، خاوەنانی سەرمایەو کۆمپانیاکان بەئۆپۆزسیۆن وئەوانەش کەچەندین ساڵە حوکمرانی ئەکەن، توانیان بەقسەی بریقەدار هەیەکەیان بەشی خۆی لەدەنگی خەڵک ببات و هەتا چوارساڵی تر بچەنە لوتکەی دەسەڵاتەوە.. ئەمە شەشەمین جارە چینی کرێکارو خەڵکی بەشمەینەتی عێراق وکوردستان بەبێئەوەی خۆیان دەخاڵەت بکەن و لەم مەیدانە سیاسیەدا جێگایان دیاربێت و خواست وداواکاریەکانیان لەلایەن خۆیانەوە نوێنەرایەتی بکەن.. سەرەڕای ئەوەی کەبەشی هەرە زوری کرێکاران وخەڵیکیش زۆربەڕوونی ئەوە دەزانن کەئەمجارەش هیچ گۆڕانکارییەك لەژیان وگوزەرانیان ڕوونادات، کەچی هێشتا بەشدارییان کردو هەریەکە کاندیدی خۆی هەڵبژاردو ئیتر هەتا چوار ساڵیتر ئەبێت چاوەڕوان بێت کاندیدەکەی لەپەرلەمان یان لەناوحکومەتی داهاتوودا دفاعی لێبکات.

بێگومان هەتا ئەوکاتەی کەکرێکاران خۆیان ناتوانن، وە یان نەیانتوانیوە هێزێک بن لەم کایە سیاسیەی کەدەسەڵاتداران بەدەستیانەوە گرتووەو حساباتی خۆیان لەگەڵ یەکترو لەگەڵ کۆمەڵگا لە ململانێکانیاندا ساغ ئەکەنەوەو بچنەناو کێشمەکێش لەگەڵ خاوەنانی کارو دەسەڵاتەکەیاندا.. و بەهەر ئەندازەیەك وبەهەر شێوەیەک دەزانن کە ئەوەندەی گەردێک قازانج ئەکەن و جێگایەک پەیدائەکەن وگۆشەیەك ئەدۆزنەوە بۆدفاع لەمافەکانیان، ئەوا  نابێت بەهیچ جۆرێك ڕەتیبکەنەوە.. مەسەلەی بەشداری ودەنگدان لەم پرۆسەیەدا سەرباری هەر لێکدانەوەو تەفسیریک، مافێکە کەخەڵک بەخەبات مسۆگەری کردووە، کەواتە دەنگدان یان دەنگنەدان مافێکی بێئەملاوئەلای هەموو خەڵكە، سەرباری ئەوەی کەکرێکاران ناتوانن تەواوی ماف وئازادیەکانیان لەڕێگای پەرلەمانەوە دەستەبەربکەن..

پەرلەمان دەزگای خاوەنکارو دەسەڵاتدارانە بۆ شەرعیەتدان بەنەزم ونیزامی سەرمایەداری و هەموو نابەرابەرییەکان  کەمەوجودە، کەواتە کرێکاران نابێت بچنە ژێرباری وەهم بەوەی گوایە ئەو کاندیدەی کەدەنگی پێداوە بەم زوانە دەتوانێت یاسایەك دەربکات کەبێکاری کەم بکاتەوە یان بێکاری نەهێڵـــێت یان بیمەی بێکاری فەرزبکات بەسەر حکومەتدا.. نابێت وەهم و خۆشباوەڕی هەبێت بەوەی کەلەماوەی چوارساڵی داهاتودا خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش خۆشگوزەراندەبن.. چینی کرێکار، بەوانەشەوە کەلەسەکارن، ئەوانەش کەبێکارن وگشت دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکانیش کە لەچاوڕوانی دامەزراندا بوونەتە بارێکی کیگران بەسەر خانەوادەکانیانەوە، ئەبێت بیر لەوە بکەنەوە کەخۆیان بەدەخاڵەتی جدییان لەکایەی سیاسەتدا لەپێکهێنانی دەستەو ڕێکخراوەی جۆراجۆردا وەك هێزێکی کۆمەڵایەتی بێنە مەیدانەوەو خەبات بکەن لەپێناوی ژیانێکی ئاسودەو باشتردا.. خەبات بکەن لەپێناوی هێنانەدی خواست و مافەکانیان و چارەنوس و داهاتوویان نەسپێرن بەقەدەرێکی نادیار..ئەم خەباتە هەرئێستا مەوجودەو چینی کرێکار هۆشیارتر لەڕابردو لەملـــــلانێدایە لەگەڵ خاوەنکارو دەسەڵاتدا.

 

Related posts

گیان لەدەستدانی کرێکاران لە هەولێر و گەرمیان

Dangi Krekar

لەشاری هەولێر کرێکارێک بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

هاوڕێیانی کرێکار

Dangi Krekar

Leave a Comment