Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

  لێکەوتەکانی جەنگ ئامریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لەڕاونگەی کرێکارانەوە لەچەند خاڵێکدا!

  لێکەوتەکانی جەنگ ئامریکاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لەڕاونگەی کرێکارانەوە لەچەند خاڵێکدا!

 دەنگی کرێکار

 

سەرەتا، لێکەوتەکانی ئەم جەنگە لەباری کۆمەڵایەتیەوە، ترسە، ترس و دڵەڕاوکێ لەهەموو شتێک، ماڵوێرانی، ئاوارەیی وچارەنوسی خراپترو نادیار، نائەمنی و ئاساییش و بێهیوایی و لەدواییشدا کزیندوومانەوەشی خستۆتە ناو خەتەریات، ئەمە جگەلەوەی کەبازرگانانی چاوجنۆک خۆیان مەڵاسداوە بۆ زیاتر هەڵتەکاندنی گیرفانی خەڵک لەگرانکردنی سەرسوڕهێنەرانەی ماددە خۆراکی و پێداوویستییەکانی خەڵک، لەمسەر داوو دەرمانەوە هەتا دەگاتە تەنانەت سەوزەوات.

لێرەداو لەڕوانگەی کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە، قورساییو کارەسات و لێکەوتەکانی ئەم جەنگە، لەم خاڵانەدا کورتدەکەینەوە:

یەکەم:

کاتێک نرخی وزەو کەلوپەلە سەرەتاییەکان بەرز دەبێتەوە،بارگرانی ئەم هەڵاوسانەش زیاتر دەکەوێتە سەر شانی کرێکاران. لەوڵاتانی ناوچەکەدا یان هەر وڵاتێک کەکاریگەریی ئەم جەنگەی لەسەر بێت، لەئەنجامی ئەمەشدا تەنانەت ئەگەر کرێکارێک موچەیەکیشی هەبێت، ڕاناگات بۆ پڕکردنەوەی ژیانی لەهەر ڕووەیەکەوەو مووچەکەی بەهای کڕینی پێشووتری نامینیت، ئەمەش واتە هەژاربوون لەکاتی کارکردندا.

دووەم:

کاتێک دۆخی ناوچەیەک ناجێگیر دەبێت، گۆڕانکارییش لەسیاسەتی ئابوری و سەرمایەگوزاریدا لەلایەن خاوەنکارەوە دەکرێت، سەرمایەش ڕوو لەکشانەوە دەکات یان دەچێتە دۆخی چاوەڕوانییەوە، ئەمەش بەواتای:

١/ بێکاری زیاترو کەمبوونەوەی هەلیکارو کەمکردنەوەی هەرچی زیاتری حەقدەست

٢/ خاوەنکاران، بۆ ئەوەی قازانجی خۆیان لەدۆخی قەیراناویدا بپارێزن، دەستدەکەن بەکەمکردنەوەی خەرجیەکانیان، لەوانەش کەمکردنەوەی ژمارەی کرێکاروحەقدەستی کەمترو زیادکردنی کاتژمێرەکانی کار.

سێــیەم:

لەسیستەمی سەرمایەداریدا، لەکاتی جەنگەکاندا خاوەنکاران پاساوی قەیران بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی مافە کۆمەڵایەتییەکانی کرێکاران پێشێلبکەن. بۆ نموونە:

-ڕاگرتنی بیمە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکان

-خۆدزینەوە لەخواست ومافی کرێکار بەپاساوی جۆراوجۆرەوە

-هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان بەپاساوی کەمی داهاتەوە

-ملکەچکردنی کرێکاران بەقبوڵکردنی مووچەی کەمتر

-سەعاتکاری زیاتر

چوارەم:

لەکاتێکدا کەجەنگ یان ناسەقامگیری سیاسی بوونی هەیە، دەنگی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان کپدەکرێت. هەر جۆرە داواکارییەکی کرێکاری بەزیانگەیاندن بەبەرژەوەندی نیشتمانی یان تێکدانی ئاسایشناوزەد دەکرێت. ئەمە وادەکات کرێکاران و بەتایبەت ژنان کەهەمیشە لەدۆخی نائەمنیدا زیاتر پەراوێز خراوون، نەتوانن یەکگرتووبن بۆ بەرگریکردن لەمافەکانیان. ئەمبێدەنگییە زۆرەملێییە، میکانیزمیکە بۆ ئەوەی خاوەنکارەکان بتوانن بەبێهیچ چاودێرییەک بەهای هێزیکار دابەزێنن. هەر ئەمەش زەربە ئەدات لەدەنگی کرێکاران وڕێکخراووبوونیان

پـــێنجەم:

بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگ و قەیرانە ئابورییەکانییەوە، کار دەگاتە ئەوەی کەچینی کرێکار پارچەپارچە ببێت. کاتێک کرێکاران ناتوانن بۆ یەک خواست وماف وەک مووچەی یەکسان یان بیمەی تەندروستیڕێکبکەوون،یان هەر خواستێکی تر کەهەیانبێت، ئەو کاتەش هێزی بەرگرییان لەبەرامبەر بڕیارە نادادپەروەرانەکانی خاوەنکارەکاندا دەشکێت.

بەکورتی، جەنگ تەنها لەبەرەکانی شەڕدا ڕوونادات، بەڵکو لەبەرەی ئابوریداو لەناو کارگەکانیشدا بەردەوامە. لێکەوتەی ئەم جەنگەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ کرێکاران، بریتییە لەبێکاری زیاتر، هەژاری قوڵترو بەکارهێنانی قەیرانەکە وەک دەرفەتێک بۆ چەوساندنەوەی زیاتری هێزیکار لەلایەن خاوەنکارەکانەوە.

شەشەم:کاتێک ژێرخانی ئابوری وڵاتێک دەکرێتە ئامانج، ئیتر کرێکار لەجێگاوڕێگای داواو خواستەوە دەگۆڕدرێت بۆ جێگاوڕێگای لەناچاریدا مانەوەدا… ئەم جەنگە ستراتیژییەکی لەپێشدا داڕێژراوی سەرمایەداری جیهانییە بەڕابەرایەتی ئامریکا بۆ ئارامکردنەوەی بازاڕو لەخوارەوە ڕاگرتنی هەتا سەرئێسقان هێزیکاری بەتاڵانبراوی کرێکاران و وێرانکردنی فەزای ئازادیخوازی لەناوچەکەدا.

حەوتەم:

جەنگی ئامریکا تەنها بە وێرانکردنی جادەو ئاپارتمان و خەستەخانەو خوێندگاکانەوە ناوەستێتەوە… تەنها بە کوشتاری خەڵکی مەدەنیەوە ناوەستێتەوە، بەڵکو هاوکات دۆخی ژیان و گوزەرانی چینی کرێکارو جەماوەری زەحمەتکێش بەشێوەیەکی کارەساتبار بەرەوخراپ و خراپتر پاڵپێوە دەنێت. کاتێک کەجەنگ و نائەمنی دەبێت، ئەو کاتەش خاوەنکار دەتوانیت کرێ و حەقدەستی کرێکار بۆ نزمترین ئاستی بهێنێتە خوارەوە، چونکە لەدەرەوەی دەرگای کارگەو کۆمپانیاکاندا، هەزاران هەزار کرێکاری بێکار ئامادەن تەنها بۆ نانی یەک ژەم کاربکەن، هەر ئەوەش بەئاشکرا فەرهودکردنی ڕەنج و ژیانی کرێکارانە.

هەشتەم:

ئەم جەنگە، جەماوەری کرێکاران و گەنجان لەناو جەنگە وێرانکەرەکانیدا دەسوتێنیت و کەشوهەوای کۆنەپەرستی لەناو کۆمەڵگادا پەرە پێدەدات کە سەرەنجام زەربە لە بزوتنەوەی چینی کرێکار و هوشیاری سیاسی چینی کرێکار دەدات و زەمینەی گەشەی بزوتنەوە بۆرژواییە دژە مرۆییەکان دەڕەخسێنێت…

نۆیەم:ل

ەهەرێمی کوردستان، ئەم دۆخە ڕەهەندێکی مەترسیدارتری وەرگرتووە بەهۆی ناسەقامگیری سیاسی و کاریگەری جەنگە هەرێمیەکانەوە، کە بازاڕیکاری تووشی داڕمانکردووەو سوپایەکی گەورەی لەگەنجانی ئەم ووڵاتەی بێکارو سەرگەردان کردووە کەئامادەن بەنیوە کرێ یان حەقدەستی ڕۆژانەی چەند هەزار دیناری زیاتر لە هەشت و دەو دوانزە کاتژمێر کاربکەن، هەرئەوەش دەستی کۆمپانیاو کارگەو ناوەندەکانی کاری کردۆتەوە کە بەئارەزووی خۆیان مافی کرێکاران لەخواری خوارەوە ڕابگرن لەپێناوی کەڵەکەی سەرمایەو قازانجی خۆیاندا…

Related posts

 نامەیەک لەژینگە پارێزانەوە بۆ سەرۆک شارەوانی ئیدارەی ڕاپەرین!

Dangi Krekar

بۆچی نابێ کرێکاران بەبێ گرێبەست کار بکەن؟

Dangi Krekar

لە سنووری هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد

Dangi Krekar

Leave a Comment