پووختەی دەمەتەقییەکی کورت لەگەڵ کرێکارانی کارگەو ناوەندە جیاوازەکانیکاردا!
دەنگی کرێکار
دەنگی کرێکار: سڵاوت لێبیت، دەنگو باسی خۆتان و کارکردنتان چۆنە؟
زۆر سوپاس لەئێوەش، خۆمان زۆر باشین و لەگەڵ کارکردنیشدا دەیگوزەرێنین، بەڵام وەکو دەزانن خاوەنکار هیچ منەتێکی پیمان نیەو ئێمەش بەهۆی بێکارییەوە ڕامانکێشاوە، بزانین هەتا کەی ئەتوانین چاو بنوقینین لەو زوڵمەی کەهەیە.
دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارێکی تردا: سڵاوت لێبیت ئەم کاتەت باش، حاڵوئەحواڵتان چۆنەو لەگەڵ کارکردندا چۆنن؟
کرێکارەکە: زۆر سوپاس بۆ ئێوە. ئێمە هەتا ڕادەیەک باشین و تقریبا مووچەشمان خراپ نیە، بەڵام بەخوا لەچاو کارەکەداو بەم گرانیەی کەهەیە، دەرەقەت نایەین. پێموخۆشبوو پێڕابگەیەنم لەمڕۆژانەدا لیژنەیەک هات، لەڕاستیدا نەمزانی چ لیژنەیەک و لەچ لایەکەوە هاتبوون، ئیشەکەیان تەفتیش و هەندێک پرسیاریانکرد لەچەمند کرێکارێک لەسەر مووچەو سەعاتکار، ئیتر هەر ئەوەبوو کەڕۆشتن هەر نەهاتنەوەو نازانم نەتیجەکەی بەچی دەبێت.
دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارێکی تردا: سڵاوتان لێبیت. دەنگو باسی خۆت و گروپەکەت چۆنە، هیوای سەلامەتیتان ئەخوازم؟
کرێکارەکە: سڵاو لەئێوەش، بەنیازم سەردانێکی سلیمانی بکەم و دێمە خزمەتتان. بەگشتی ئێمە زۆر باشین و جارێ سەلامەتین، بەس بەخوا بەهۆی کرێکاری دەرەوەی هەرێمەوە باشنین، کاکە ئەوان ئیشیان خراپکردووە سیعری مەترەکاری و ڕۆژانەو حەقدەستیان ئەوەندە هێناوەتە خوارەوە، خەریکین بێتاقەت ئەبین. خاوەنکارەکان ئیشی پاتاڵیان دەوێت، بۆیە هەوڵئەدەن کرێکارو وەستایەک بهێنن کەبەکەمتر ئیشیان بۆ بکات و ئیتر چاوپۆشی لەجۆری کارەکە دەکەن. بەڵام گروپەکەی ئێمە چونکە بەشێوەیەکی زۆر باش و ستاندارد کاردەکەین، هەتا ڕادەیەک باشین و خەریکە خاوەنکارو خەڵکیش تێدەگەن کەهەموو کارێکی هەرزان و ناکوالیتە مەرج نیە باش بێت.
دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارێکی تردا: سڵاوت لێبیت، دۆخی کارکردن و خۆتان چۆنە، هیوای سەلامەتیتان ئەخوازم؟
کرێکارەکە: سڵاو لەئێوەش، ئێمە باشین و هیوای باشی ئێوەش ئەخوازم. کاکە گیان، وەک دەزانن ئێمە لەچ کارگەیەکدا کارماندەکردو چەندیش زوڵممان لێدەکرا، من دەمێکە وازم لەکار هێناوەو معامەلەی دەستەبەرییشم کردووە، پییان ووتم ساڵێکی ئەوێت، چەند مانگێکی ترم ماوە وەریبگرمەوە.. ئێستا من لەکرکوک دەوامم هەیە، دوو هەفتە لەوێ و دوو هەفتەش لەماڵەوە، هەتا ڕادەیەک موچەکەشم باشە.
دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارێکی تردا: کاکە گیان سڵاوت لێبێت، دەنگوباسی خۆتان و کارکردنتان چۆنە؟
کرێکارەکە: زۆر بەڕێزی، بەگشتی خراپ نین، بەڵام بەخودای ناچاری نەبێت ئەوە کارکردن نیە، هەموو کاتەکەمان هەروا لێدەڕوات و فریای هیچ ناکەووین. بەشوێن کارێکی تردا دەگەڕێم هەر هیچ نەبێت کاتەکانی بەجۆرێک گونجاو بیت کەحسابێک بۆ ژن ومنداڵەکانم بکەم.
