Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

ڕاپۆرتــــیک لەسەر ناڕەزایەتییەکانی کرێکاران لە مانگی ١١ / ٢٠٢٥

ڕاپۆرتــــیک لەسەر ناڕەزایەتییەکانی کرێکاران لە مانگی ١١ / ٢٠٢٥

توانا نوری

عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکاران بووەوە کە لەچەندین ساڵی ڕابردوود وێنەی نەبووە. ئەم ناڕەزایەتییانە سەرەتا لەبەسرەو بەغدادەوە سەریانهەڵداو بەخێرایی شارەکانی دیکەی باشورو تەنانەت هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە. بزووتنەوەکە جەخت لەسەر: مافە سەرەتاییەکانی کرێکاران، چاکسازی لەیاسایکارو باشترکردنی بژێوی ژیان دەکاتەوە.

هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان:

١/ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان: بەهۆی ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلارو بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا سەرەکیەکان لەبازاڕەکانی جیهاندا، توانای کڕینی کرێکاران بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.

٢/ جێبەجێنەکردنی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی: سەرەڕای پەسەندکردنی یاسا نوێیەکان لەساڵانی ڕابردوودا، بەڵام خاوەنکارو بەشێک لەکەرتی تایبەت خۆیان دەدزنەوە لەتۆمارکردنی کرێکاران و پێدانی مافە خانەنشینییەکانیان.

٣/ قەیرانی وزەو خزمەتگوزاری: پچڕانی بەردەوامی کارەبا لەزستان و هاوینداو نەبوونی ژینگەی سەلامەتیکار (Safety)، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کرێکار لەکارگەو ناوەندیکاردا.

داواکارییەکانی کرێکاران:

١/ دیاریکردنی کەمترین مووچە بەشێوەیەک کە لەگەڵ نرخی بازاڕو گرانی وهەڵاوسانی ساڵی ٢٠٢٥ بگونجێت.

٢/ چاودێری توندی حکومەت بۆ سەر کۆمپانیاکان بۆ جێبەجێکردنی یاسایکارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی

٣/ قەرەبووکردنەوەی ئەو کرێکارانەی بەهۆی ڕووداویکارەوە تووشی کەمئەندامی بوون.

٤/ ئەولەویەتدان بەدەستی کاری”هێزیکار” عێراقی لەپڕۆژە ستراتیژییەکاندا.

حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لیژنەیەکی باڵای بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەری کرێکاران پێکهێناوە. سەرۆک وەزیران بەڵێنیداوە کە لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٦دا تەرخانکراوی زیاتر بۆ پشتیوانی سندوقی خانەنشینی کرێکاران دابنێت. بەڵام نوێنەری کرێکاران ئەم بەڵێنانە بە”مەرەکەبی سەر کاغەز” وەسفدەکەن و دەڵێن: هەتا بەکردەوە بڕیار نەبینین، شەقام چۆڵناکەین.

دەرەنجام و پێشبینییەکان: دۆخەکە لەکۆتایی ٢٠٢٥دا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت. ئەگەر حکومەت نەتوانێت چارەسەرێکی خێرا بۆ پرسی مووچەو گرانی بازاڕ بدۆزێتەوە، ئەوا پێشبینی دەکرێت مانگرتنەکان بگۆڕێن بۆ مانگرتنی مەدەنی گشتی”عصیان المدنی” و کاریگەری نەرێنی گەورە لەسەر ئابوری عێراق دروستبکەن بەتایبەتی ئەگەر کەرتی نەوت بە تەواوی پەکبخەن..

Related posts

لەبەرامبەر گرانیدا، زیادکردنی موچەو حەقدەستی مانگانە، خواستی کرێکارن و کارمەندانی کوردستانە!

Dangi Krekar

دەڤەری ڕاپەڕین: مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێز، سەرکەوتنی بەدەستهێنا!

Dangi Krekar

وتار کام جۆر خەبات بۆ ئێستا گونجاوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment