Dangikrekar.com
ئەدەب

بەیاننامەی کرێکارانی فەنزوێلا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین

ڕێکخراوە کرێکارییەکانی فەنزوێلا، پشتیوانی خۆیان لەخەڵکی فەلەستین دەربڕیوەو

 دەنگی کرێکار

لەبایاننامەیەکدا کەوێنەیەکی بەزمانی عەرەبی بەدەستی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار گەیشتتوە، ڕێکخراوە کرێکارییەکانی فەنزوێلا، پشتیوانی خۆیان لەخەڵکی فەلەستین دەربڕیوەو هەروەها سیاسەتی شەڕخوازانەو کوشتاری فەلەستینیەکان، لەلایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە شەرمەزار کردووە. ئەمەی خوارەوە دەقی وەرگێڕاوی ئەو بەیاننامەیەیە:

 

 

” CUTV و FNLCT بەنوێنەرایەتی چینی کرێکاری فەنزوێلا، ناوەندی یەکگرتووی کرێکارانی فەنزوێلا (CUTV) و بەرەی نیشتمانی خەباتی چینی کرێکار (FNLCT)، ناڕەزایەتی و تووڕەیی توندی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بەو جینۆسایدو بەربەرییەی ک لەلایەن حکومەتی زایۆنیستی ئیسرائیەوە ئەنجامدراوە، کە زیاتر لە ٧٦ ساڵە تاوان لەدژی خەڵکی فەلەستین، بە تایبەت لە غەززە ئەنجام دەدات و لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بە بێ هیچ سزایەک درێژەی پێدەدات.

هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بە تەقەی هێزە تاوانکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی کوژراون و ١١٠ هەزار کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵ و ژنن. ئەم کەسانە نەک هەر بە هۆی بۆردومانی بێڕەحمانەوە گیانیان لەدەست دەدەن، بەڵکو بەدەست برسێتی و نەبوونی چاودێری پزیشکییەوە دەناڵێنن. دەبێت هەموو مرۆڤایەتی لەبەرامبەر لەناوچوونی یەکجارەکی ئەم خەڵکەو نەتەوەیەک، بۆ ڕاگرتنی ئەم تاوانانە هەنگاو‌ی خێرا هەڵگرێت.

لەفەنزوێلاوە چالاکونانی سەندیکای چینایەتی داوای ئاگربەست لەغەززەو لەسەرتاسەری فەلەستین و کۆتایی هێنان بەکوشتارو سزادان و دەستگیرکردنی ناتانیاهۆو ئەندامانی حکومەتە تیرۆریستیەکەی دەکەن؛ واتە هەموو ئەوانەی کەبەپشتیوانی ئەمریکاو یەکێتیی ئەوروپا، بەبەرچاوی هەمووانەوە تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامدەدەن. هەروەها ئێمە فراوانکردنەوەی پلانی دەستدرێژیە سەربازی وتاوانکاریەکانی دەوڵەتی زایۆنیستی ئیسرائیل لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بووەتە هۆی هێرشی بێ بەزەییانە بۆ سەر لوبنان و بەشداری لەدەستدرێژی تیرۆریستی بۆ سەر خەڵکی سوریا مەحکوم وشەرمەزار دەکەین.

ئێمە بەناوی ئینتەرناسیۆنالیزمی پڕۆلیتاریاوە داوا لەهەموو کرێکارانی فەنزوێلا دەکەین کەدژایەتی خۆیان بەرامبەر بەتیرۆری زایۆنیستی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوسۆزی لەگەڵ کرێکاران و هەموو خەڵکی فەلەستیندا دەرببڕن.

مردن بۆ زایۆنیزم!

بژی فەلەستینی ئازاد!

 

کاراکاس، فەنزوێلا، ٢٠ی دیسەمبەری٢٠٢٤

 

Related posts

دژ بە حکومەتی ڕاستڕەوی فنلەند ١٠٠ هەزار کرێکار مانیان گرت!

Dangi Krekar

کرێکاران سامان بەرهەم دەهێنن و دەوڵەمەندەکانیش ئەیدزن!

Dangi Krekar

سەرەڕای هەڕەشەکانی دەسەڵاتداران، مامۆستایانی ناڕازی سورن لەسەر داخوازیەکانیان!

Dangi Krekar

Leave a Comment