Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

لە١٪ی دانیشتوانی جیهان، خاوەنی لە٤٥٪ی سامانی جیهانن!

لە١٪ی دانیشتوانی جیهان، خاوەنی لە٤٥٪ی سامانی جیهانن!

 

لەڕاپۆرتێکدا فیدراسیۆنی ئۆکسفامی بەریتانی بڵاویکردەوە، کەلە ١٪ی دانیشتووانی زەوی خاوەنی لە٤٥٪ی سامانی جیهانن، لە کاتێکدا لە ٤٤٪ ی دانیشتووان ڕۆژانەیەکی کەمتر لە ٦.٨٥ دۆلاریان دەستدەکەوێت. ڕێکخراوەکە دەشڵێت، لەسییەکانی ئەم سەدەیەدا جیهان سەردەمی ملیاردێرەکان تێدەپەڕێنێت و تریلیۆنەر دروست دەبن. فیدراسیۆنی ئۆکسفامی بەریتانی، کە زیاتر لە ٢١ رێکخراو تێیدا ئەندامن، دوایین ڕاپۆرتی سەبارەت بە ئابووریی جیهان بە ناونیشانی “بەکارهێنەرەکان نەوەک بەرهەمهێنەرەکان” بڵاوکردەوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، “ساڵی ٢٠٢٤ سامانی ملیاردێرەکانی جیهان، ١.٩٤ تریلیۆن دۆلار زیادی کرد، ئەمەش سێ ئەوەندەی پێرار بوو.” فیدراسیۆنەکە لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، کەلە ساڵی ١٩٩٠ ڕێژەی هەژاری لەجیهاندا  لەبەرزبوونەوەدایە.

دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندترو هەژارەکانیش هەژارتر دەبن. ئۆکسفام لەڕاپۆرتەکەیدا پێشبینی دەکات لە دەیەی داهاتوودا تریلیۆنەر دروستبن، ئەمەش بە پشتبەستن بەوەی لە ١٠ ساڵی رابردوودا تێکڕا سامانی ١٠ دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، رۆژانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.

تەنیا پار لە جیهاندا ٢٠٤ ملیاردێر دروستبوون و سامانی ملیاردێرەکانی جیهان دوو تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی زیادیکردوە. ئەمیتاب بەهار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فیدراسیۆنی ئۆکسفام دەڵێت، سیستمێکی ئابووری وا لە جیهاندا دروستبووە کە “ملیاردێرەکان دەتوانن دەستیان لەسیاسەتی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا هەبێت، کە هاوکار دەبێت تا داهاتی زیاتر کۆبکەنەوە.” لەڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە هەر ١٠ ژنێکی جیهان یەکێکیان لە هەژارییەکی سەختدا دەژی و داهاتی رۆژانەیان کەمترە لە ٢.١٥ دۆلار.

راپۆرتەکە ناوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای هێناوەو پلانەکانی ئەویان بۆ سیاسەتی وڵاتەکە بە هۆکارێک بۆ دەوڵەمەندبوونی دەوڵەمەندەکان و هەژاربوونی زیاتری هەژارەکان داناوە.

 

سەرچاوە: سایتی ئۆکسفام/

Related posts

  ڕێنمایی بۆ خۆ تۆمارکردن لەئۆفیسەکانی دۆزینەوەی هەلیکاردا

Dangi Krekar

دەربارەی مانگرتن

admin

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، پزیشکانی پلەبەندی سلێمانی مانگرتنیان لەدەوام ڕاگەیاند!

Dangi Krekar

Leave a Comment