سلێمانی: گردبونەوەی شۆفێرانی تەنکەری نەوت لەتانجەرۆ
لەبەرواری ١٠/١/٢٠٢٥ شۆفێرانی تەنکەرە نەوتەکان لەتانجەرۆ گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا سەبارەت بەو ناحەقیەی کەبەرامبەریان دەکرێت لەسەر گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەکان بەرەو ئێران.. شۆفێرە بارهەڵگرەەکان ڕێگای سەرەکی تانجەرۆیان داخست.. گردبوونەوەوەکەیان بەهۆی گرانکردنی تێچووی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەکانە کەلەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دووبارە دەبێتەوە..
شۆفێران بۆهەر بارێک نزیک سەد دۆلاریان مەسرەفە لەناو کوردستانداو لەسەر سنوریش پێنج سەد هەتا پێنج سەدو پەنجا دۆلاریان لێوەردەگیرێت، لەکاتێکدا شۆفێرە بارهەڵگرە ئێرانیەکان هێج ڕسوماتێک نادەن. کاتێک ئەچنە ئەودیو سنوریشەوە بەرەو بەندەر عەباس، هەربەشێک لەجۆری بەرهەمە نەوتیەکان لەچەشنی نەفتالین، نەوتی ڕەش، کرێ و ڕسوماتی زیاتر ئەچیتە سەری بەپێی شوێنە جیاوازەکانی ناو ئێران، بەم هۆیەوە مەسرەفی زۆر ئەکەوێتە سەر شانی شۆفێرە بارهەڵگرە عێراقیەکان. بۆیە داواکارن لەدەسەڵاتدارانی زوونی سەوز کەبەهانایانەوە بچن و ئاوڕێکی جددیان لێبدەنەوە.
سلێمانی: کارمەندانی خۆبەخشی نەخۆشخانەی هیوا، ناڕەزایەتی دەردەبڕن
سەرلەبەیانی ڕۆژی بەرواری ١٩/١/٢٠٢٥ کارمەندە خۆبەخشەکانی نەخۆشخانەی هیوا لەشاری سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.. داوای هەژمارکردن و بەهەمیشەییکردنی ئەو چەندین ساڵەی خزمەتیان دەکەن کەخۆبەخشانە وەکو هەر کارمەندێک پێشکەشیان کردووە بەهاووڵاتیان.. داوا لەدەسەڵاتدارانی هەرێم و حکومەت دەکەن کە هەوڵ و ماندووبوونیان بۆچی لەبەرچاوو ناگیرێت و خەم ساردو بێدەربەستن لەئاستی ئەواندا. کارمەندانێک ووتی نەخۆشێکی زوونی زەردم هەبوو لەبەشی چاندنەوەی مێشک پێی ووتم ئەگەر لەزونی پارتیدا بوویتایە، دامئەمەزراندیت،کەواتە واستە بەردەوام ئەخوات بۆئەوەی بژیت، هەربۆیە لەنەخۆشخانەی هیوا بێ هیوام..
گەرمیان: شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان گردبونەوە
شۆفێرە بارهەڵگرەكانی مەرزی پەروێزخان گردبوونەوەیەکیان سازکرد لەسەر ئەوەی كەئێران ناهێڵێت شۆفێرانی كورد بار باربكەن. داوادەكەن بەزووی لایەنی پەیوەندیداری ئیدارەی گەرمیان بێتە سەرخەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان.
مامۆستایانی وانەبێژ، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریدا، مانگرتنی گشتی ڕادەگەیەنن
بەمەبەستی دامەزراندن و خستنەڕوی داخوازیەکانیان، دەستەیەک لەمامۆستایانی وانەبێژ لەبەرواری ٢٥/١/٢٠٢٥ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سازداو حکومەتیان ئاگادارکردەوە کەئەگەر وەڵام بەخواستەکانیان نەدەنەوە دەست بۆ مانگرتنی گشتی دەبەن. هەرلەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا دەستەکە کۆمەلێک داخوازیان خستە ڕوو:
١/پێدانی مووچەی مانگی ١٢و ١
٢/موچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر بەغداد بۆ ئەوەی چیتر ھەوڵی خواردنی موچەکانمان نەدرێت .
٣/پلەبەرز کردنەوەی مامۆستایانی میلاک و تەوتین کردنی موچەکانمان.
٣/دانانەنەوەی ئەو مامۆستایانەی کە لادراون بەھەر ھۆکارێک لەجێگەی ئەو مامۆستایانەی کە خانەنشین دەبن. شایانی باسە دەستەی مامۆستایانی گرێبەست نوینەرایەتی دوانزە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەدەکەن.
کەلار: کارمەندانی سەرژمێریەکەی پارساڵ لەڕێپێوانێکدا، داوای دامەزراندن دەکەن
لەڕێپێوانێکیاندا بەرەو ئیدارەی گەرمیان، ژمارەیەکی لەبەرچاو لەبژمێرەکانی کاتی سەرەژمێرییەکەی عێراق لەساڵی ڕابردوودا داوای دامەزراندن ئەکەن..
نوێنەری بژمێرەکان ئەڵێت؛ تەنها خواستی ئێمە دامەزراندنە چ لەلایەن ناوەندەوە چ لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، ئەوە مافی خۆمانە کەئێمەش ئەو ژمارە زۆرە دابمەزرێین، ئێمەش مافی خۆمانە دوای چەندین ساڵ خوێندن هەروا دەستبەتاڵ نەمێنینەوەو بەمافی ڕەوای خۆمان بگەین لەکاتێکدا پێشتر پەیمانی ئەوەیان پێداین کە دامانبمەزرێنن.. ئێمە هەموو ئیشێکمان پێئەکرێت و تاقیکراوینەتەوە کەئەتوانین بەتایبەتی لەئێستادا کەژمارەی دەیان هەزاری خانەنشین دەکرێن..