Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

پەیامێک بۆ هاوڕێیان لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

پەیامێک بۆ هاوڕێیان لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

هاوڕێیانی خۆشەویست، دەستی ماندوو خەباتکارانەتان ئەگوشم،

هاوڕێیان، لە مەراسیمی ئایاری ئەمساڵدا (٢٠٢٤) کە لە بازیان بەڕێوەچوو، داهێنانێکی نوێتان پەیڕەو کرد، کە بۆ من زۆر جێگەی بایەخ و پێزانینی زۆربوو. ئەویش ئەوە بوو کە خەڵاتی ڕێزلێنانتان بەخشی بە یەکێک لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی کرێکاری، کە کرێکارێکی هوشیاری کارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە بوو. کە ئێستا خانەنشین بووە و ئەویش بەڕێز عومەر سەعید ئەحمەد، ناسراو بە (عومەری ڕافیعە) بوو. ئەمە هێمای لێپرسراوێتی و خەمخۆریتانە بەرانبەر بە چینی کرێکاری کوردستان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکەی کە ئیوەی خۆشەویست لە ترۆپکیدا وەستاون. .. هاوڕێیانی ئازیز، بە هیوای ئەم سونەتە جێبخەن و هەموو ساڵێک لە یەکی ئایاردا، پێزانین و خەڵاتی ڕێزلێنان بدەن بە هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی کرێکاری یان هەر کەس و هەڵسوڕاو و نیهادێک کە لە خزمەت چینی کرێکاری کوردستاندا کاری شایستەی کردبێت…

خۆشەویستان، کۆتایی ئەم پەیامەم حەزئەکەم بە دووبارەکردنەوەی ئەو ئامۆژگارییە بەنرخە بهێنم کە هاوڕێ (عومەری ڕافیعە) لە دوای وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنانەکەی لە مەراسیمەکەدا ئامۆژگاری کرێکارانی کوردستانی کرد و وتی “وەسیەتی من بۆ ئێوەی کرێکار ئەوەیە کە نەکەونە داوی خاوەنکار و فێڵی سەرمایەدارانەوە، کە هەوڵئەدەن لە نێو کارگەکاندا بتانکەنە جاسوس بەسەریەکەوە. هەمیشە هەوڵبدەن یەکگرتووبن و خۆتان ڕێکخراوبکەن”.  هەر سەرفراز و سەرکەوتووبن، هێزمان لە یەکگرتنماندایە،

هاوڕێتان  /عامر سابیر/ سیدنی/ئوسترالیا / ٢٠٢٤/٥/٢٢ 

 

 

Related posts

٨ی مارس ڕۆژی توندکردنەوەی کێشمەکێشی ئوردوی کارو سەرمایەیە!

admin

ناڕەزایەتیە جەماوەری و کرێکارییەکان، بۆ خواستی باشکردنی ژیان و خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە!

Dangi Krekar

ژنان و مافەکانیان لەیاسای کاردا

Dangi Krekar

Leave a Comment