Dangikrekar.com
هەواڵ

ڕێگری لەگردبوونەوەی دەستفرۆشانی بازاڕی ڕانیە دەکرێت

ڕێگری لەگردبوونەوەی دەستفرۆشانی بازاڕی ڕانیە دەکرێت

دەنگی کرێکار – ڕانیە

دوێنێ١٥/٨/٢٠٢٣٢ لەنێو بازاڕی ڕانیەدا لەبەردەم باخی گشتیدا، دەستفرۆشان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو داوایانکرد ڕێگایان پێ بدرێت کەلەشوێنی خۆیان کەچەندین ساڵەکاری تێدا دەکەن بمێننەوە.. کاسبکاران دەڵێن: ماوەی زیاتر لەمانگێكە دەستی دەستیان پێدەكرێت و وەڵامی داواكاریەكانیان نادەنەوەو ئەوانیش بەبێ كاروکاسبی ماونەتەوە..

وەك خۆیان دەڵێن ئەوان كارو كەسابەتی ڕۆژانەیان لەسەر ئەو مێزو عەرەبانانەیە، كەچی لەلایەن لیژنەكانی شارەوانی و هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگایان لێدەگیرێت و شوێنەكانیان پێ چۆڵكراوە.

لەماوەی ڕابردووشدا چەندین جار گردبونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامداوە، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن لەلایەن لیژنەكانی شارەوانی و هێزە ئەمنیەكانەوە بڵاوەیان پێدەكرێت و ڕێگە نادەن ناڕەزایەتیش دەرببڕن و گوێ لە داواكاریەكانیشیان ناگیرێت. لەکاتی گردبوونەوەکەدا، یەکێک لەدەستفرۆشەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا، بەڵام لەلایەن هاوڕێیانیەوە لەدەست هێزە ئەمنیەکان دەربازکرا

وێنەکە لەکرێکار تیڤیەوە وەرگیراوە

Related posts

کرێکاران تەنها بەخەباتی یەکگرتوانە و ڕێکخراوبوونی خۆیان دەتوانن، گۆڕانکاری لەئاستی کرێکانیاندا بکەن! 

Dangi Krekar

گروپی داکۆکی لەخواستەکانی خەڵکی شارۆچکەی بازیان، خۆی ڕاگەیاند

Dangi Krekar

خاوەن دوکانەکانی میلی مۆل لەڕاپەڕین گردبونەوە

Dangi Krekar

Leave a Comment