Dangikrekar.com
هەواڵ

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سێ کرێکار سووتان!

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سێ کرێکار سووتان!

دەنگی کرێکار

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە ١٤/٨/٢٠٢٣ لەناحیەی بنگردی سەربەقەزای دووکان، ئاگر لەپوش و دەشتی بەجێماوی دانەوێڵە کەوتۆتەوەو لەئەنجامدا ڕوبەرێکی زۆر سوتاوە.. سەرچاوەیەک لەشوێنی ڕوداوەکەدا بووەو ڕازی نەبوو کەدەنگی کرێکار ناوی ئاشکرا بکات، ڕایگەیاند:  هۆکاری کەووتنەوەی ئاگرەکە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ڕوونی بکاتەوە. بەڵام لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدا، بەداخەوە چوار ٤ کەس سوتاوون و لەبەرسەختی سوتانەکەشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوون. لەشوێنی ئاگرەکەش ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب فۆرد سوتاوە.. ئەو سەرچاوەیە بۆ دەنگی کرێکار گوتی:  ٣کەس لە سوتاوەکان بران و لەیەک خێزانن و کەسێکی تریش کە لەگەڵیاندا بووە سوتاوە. سەرچاوەی هەواڵەکە خۆی یەکێک بووە لە ئاگربڕەکان وزیاتر لەسەر ڕووداوەکە گوتی:  ئەو سوتاوانە لەناو زەویە کشتوکاڵیەکان وەک کرێکار خەریکی کۆکردنەوەی پوش و پەڵاش بوون بۆ فرۆشتن لەپاشماوەی دانەوێڵە درواوەکاندا لە دەشتی بنگرددا، هەرکە زانیویانە ئاگر کەوتۆتەوە لەگەڵ خەڵکی گوندەکانی ئەوسنورەو ئاژەڵدارەکان ویستویانە بە ئامێرەکانی دەستی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام لەئەنجامی فراوانی ئاگرەکەو هەبوونی بایەکی بەهێز بەداخەوە ئەو سێ برایەو پیاوەکەی تر سوتاون و ڕوبەرێکی زۆریش لەپوش و پاوان و لەزیندەوەران سوتان. لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەشدا خەڵکی توشی تەنگەنەفەسی بوون، بەڵام لەگەڵ پشودانیان و ئاوخواردنەوەدا تەندروستیان باشبووە. دەنگی کرێکار ئەوەشی زانیوە کە لەسنوری قەزای پشدەریش لەهەمان ڕۆژدا ئاگرێکی زۆر گەورە کەوتۆتەوەو بووەتە هۆی سوتاندنی زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم لەڕەزو باخ و پوش و پاوانی لەوەڕگاکان، بەڵام لەلایەن بەرگری شارستانی قەزاوناحیەکانی پشدەرەوە کۆنترۆڵکراوەو تەنها زەرەری ماددی هەبووە.

Related posts

لەحەڤدە ساڵی ڕابردوودا ٨٢ هەزار “کرێکاری بیانی” هێنراونەتە کوردستانەوە!

Dangi Krekar

ڕەزا شەهابی، هەڵسوڕاوی کرێکاریی و سەندیکایی، لە ئێران بناسن! 

Dangi Krekar

کرێکارانی پاڵاوگە نەوتیەکانی عێراق، بەهێنانە مەیدانی ڕیزی یەکگرتوانەیان

Dangi Krekar

Leave a Comment