Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

 ناڕەزایەتی کرێکارانی کارگەکان، لەسەر پشووە فەرمییەکان، ڕوو لەهەڵکشانە!

 ناڕەزایەتی کرێکارانی کارگەکان، لەسەر پشووە فەرمییەکان، ڕوو لەهەڵکشانە!

| دەنگی کرێکار

 

بەپیی ئەو هەواڵەنەی لەکارگەو کۆمپانیاکانەوە کەوتۆتە بەردەست بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ئەوە ئاشکارادەکەن کە قسەو باسی ناوخۆی کرێکاران سەبارەت بەپشووە فەرمیەکان هەتا دێت گەرمتر دەبێت، ئەمە بەجۆرێکە کە سیاسەت ومامەڵەی بەڕیوەبەرایەتی بەشێکی زۆر لە کارگەکان کرێکارانی بەتەواوەتی بێزارو ناڕەحەت کردووە..

یەکێک لەکرێکارەکان دەڵێت: وەکو دەزانن دانانیڕۆژانی پشوو كەدانرا تەقريبەن دوو ساڵپێش ئێستا بوو..کاتی خۆی خشتەيەكيان بڵاوكردەوه، بەڵام ئێستا گۆڕانكاری كراوه لەڕۆژانی پشوودا لەلایەن هەردوو حكومەتی  هەرێم و حكومەتی عيراقيشەوە، بۆيه باشتر وايه داوای ئەوه بكەين كەبۆ ئەمساڵيش خشتەیڕۆژه پشوەكانی ساڵمان بۆ دابنێن. ئێستا کارگە  گوێی خۆي لێخەواندوەو كرێكاريش هيج ناڵێت. بەهەموو حەقێک  مافێکی سەرتاسەريیه لەعێراق و كوردستانيش، بۆيه ئەبێتکارگە ڕوونكردنەوه بدات لەسەری  يان دەبێت بەكاري زياده هەژماری بكات يان دەوام نەکرێت وبکرێت بەپشوو.. لەگەڵ ڕئزم بۆ ئێوەش . کرێکارێکی تر دەڵێت: کەس قسەناکات و کەسیش ئامادە نیە نقەی لەدەم بێتە دەرەوە. ئێوەش خۆتان خراپ مەکەن  و بەچەند کرێکارێک هیج ناگۆڕێت و دەریشمان دەکەن!

کرێکارێکی تر دەڵێت: ئاخر ترسنۆکی لەپای چی نازانم ئەمانە بۆوابێدەنگن و هەموو زوڵم و ناخۆشیەک قبوڵ دەکەن؟

کرێکارێکی تریش دەڵێت: بەجدی ئەگەر هەمووی یەکگرتووەو ڕاستەکات، ئێوەی شەفتیبەیانی مەڕۆنەوەو هەمووتان یەکبگرن و ئێمەی شەفتیخۆمانکێ لێرەوە وەعدمان پێدەدات سبەی ناچینە ژوورەوە دەچین بۆ ئیدارە

کرێکارێکی تر دەڵێت: لەگەڵ ڕێزمدا، زۆرینەی خۆی بێدەنگ کردووەو ترسنۆکانە سەیر دەکات و غیرەتی نیەو بەخۆیشی دەڵێ پیاو کەمینەیەکی تێدایە بوێرانە گەر بێنە دەنگ. کرێکارێکی تر دەڵێت: سڵاوتان لێبێت.. سەبارەت بەم مەوزوعی عوتڵانە بەڕاستی هەقی خۆمانە لەگەڵ ئیدارە یەکلایی بکەینەوە بەڵام بەداخەوە ئێمەی کرێکارانی انتاج زۆر زۆر بێدەنگین لەئاستی مافەکانی خۆمان، وەڵاهی بەئاشکرا ڕۆژانە لەبچوکترین شتەوە زوڵم ئەکرێ لەکرێکار، بەس وەڵاهی من وەکو خۆم ئەوەنە بێزارم وام لێهاتووە ئەڵێم هەموو مانگێ سەد هەزاریشمان لێببڕن قسە ناکەم، بەڕاستی سەرم سوڕماوە لەبێهەڵوێستی و بێغیرەتی زۆربەی کرێکاران لەگەڵ ڕێزم بۆ باشەکان.. ئاخر توخوا کرێکاری چیە بترسی، دەربکرێی، یەعنی ئەگەر کرێکارێ دەربکرێ چی لەدەستئەدات، کرێکاری لەدەستئەدات، خۆ اندام پەڕلەمانی لەدەس نادات، یەعنی ئایا کرێکاریی لەسەر عەرزا دەسناکەوێ لەم مەعمەلانەدا نەبێت؟

 

Related posts

چۆن پەرشوبڵاوی کرێکاران لەقازانجی خاوەنکارە؟

Dangi Krekar

کرێکاران ئاگادار بن!

Dangi Krekar

هەولێر.کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment