Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

 شەڕی بودجە، شەڕی ئێمەی کرێکاران نییە!

 شەڕی بودجە، شەڕی ئێمەی کرێکاران نییە!

هەراو هوریاکەی پەرلەمان لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ئەو خورییەی کردەوە بەڕیس، کەمەسعود بەرزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان یەکێتی وپارتی وڕێکەوتنی حزبەکان بانگەوازی بۆ کرد. بەڵام پرسی پەسەندکردنی پشکی هەرێم لەبودجەی عیراقدا، هێندەی تر گۆمەکەی شڵەقاندو ئەو هیوایەی لەدۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا، خنکاند کەحزبەکان بتوانن لەسایەی پایامەکەی بەرزانیدا بۆ یەکخستنی لایەنەکان بەڕێکەوتن بگات. بەمجۆرەش لەو گێژاوەی کە کوردستانی  تێدا ڕاگیراوە، ئەوە هەر کێشە وناکۆکی نێوان یەکیەتی وپارتی نیە، ژیانی خەڵکی لولکردوە، بەڵكو کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا وهەولێ لایەنە عێراقیەکان بۆ سەرشۆڕشکردن وتەسلیم کردنی دەسەڵاتدارانی  هەرێم بەبەغدا، پارتی و یەکێتی ولایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیشی بەرەو قوڵایی ئەم گێژاوە ڕاپێچداوە.

لەئێستادا تێپەڕکردنی بودجەی عێراق وپشکی هەرێم شەڕێکە ولەهەموو سەرێکەوە تەوپوزی لێهەڵدەستێت وهەر لایەنە لەژێر ناوی ”پشکی خەڵکی کوردستان ومافە دەستوریەکانی“ کەوتونەتە موسابەقەی بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە. بەڵام بودجەی عێراق وپشکی هەرێم لەم بودجەیەدا، چ پەیوەندییەکی بەکرێکارانەوە هەیە؟

بێگومان داهاتووی هەر سەرمایەیەک کەلە بودجەی هەر ووڵاتێکدا دیاری دەکرێت، شتێکیتر نیە جگەلە بەری ڕەنج وماندوبوونی کرێکارانو کۆمەڵانی زەحمەتکێش وئەوەش چینی دەسەڵاتدارە، کەبەبێ بەشداریو دەخاڵەتی کرێکاران وزەحمەتکێشان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان مامەڵەو تەسەروفی پێوەدەکەن. ئیدارەدانی سوپا وزیندان ودادگا ووەگەڕخستنی بازاڕو کۆمپانیاکان ودەیانو سەدان بورای تر کەپایەکانی نەزمو نیزام دەپارێزێت، هەمووی لەم داهاتووی بودجەیە دابین دەکرێت کەبەری ڕەنجی کرێکارانەو ئەوەشی لێی دەمێنیتەوە بێکاری و گرانی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان وئەو دەردومەینەتیانەیە کەڕۆژانە یەخە بەکرێکاران وخەڵکی کەمدەرامەت دەگرێت. کەوایە ئەگەر بودجەیەک نەبڕیاری کرێکاران خۆیانی لەسەربێت ونەئەوان لەسەرفکردنو دابەشکردنیدا ڕۆڵێکیان هەبێت، ئێتر بۆچی لەبەرەکانی شەڕی بودجەدا ڕاوەستان. لەپەیوەند بە“پشکی هەرێم“ لەبودجەی عێراقیشدا، بابەتەکە بەهەمان شێوەیە. واتە ئەگەر پشکی هەرێم زۆر بێت یان کام ئەوە هەر کرێکاران وخەڵکی کوردستانە زەرەرمەندی سەرەکین، بەتایبەتی کەخەڵکی کوردستان لەگەڵ حکومەتو دەسەڵاتێکی تاڵانچی تۆڕێک لەکۆمپانیا بەرەو ڕوون کەلەبەر گەنەدەڵیو ڕووتاندنەوەی خەڵک ناتوانن موچەو لانیکەمی ژیانێکی ئاسودە دەستەبەربکەن. ئەزمونی سی ساڵی دەسەڵاتدارێتی حزبەکانی کوردایەتی وئەوانەشی کەئەمڕۆ لافی ئۆپۆزسیۆن لێدەدەن، باشترین بەڵگەیە بۆئەوەی کەئەو داهاتەی لەدەستیاندا کۆدەبێتەوەو ناوی پشکی هەرێمی لێدەنێن، چ بەرکەوتەیەکیان بەکرێکاران و خەڵک بەخشیووە؟!.

بۆیە شەڕی ئەم لایەنانە، شەڕی کرێکاران نیە ونابێت هیج چاوەڕوانیەکیان لێی هەبێت. بەپێچەوانەوە ، هاتنەمەیدانی کرێکاران و خەڵکی کەم دەرامەت بۆ سەپاندنی ئەو داخوازیانەی ژیانیان باشتردەکات، ئەو ڕێگایەیە کەدەبێت ڕۆژانە پەرەی پێبدرێت…

 

 

Related posts

بۆ خواستی بەهەمیشەیی کردنیان مامۆستایانی وانەبێژ، خۆپیشاندانێکی یەک ڕۆژە و سەراسەریان، بەڕێخست!

Dangi Krekar

٨ی مارس ڕۆژی توندکردنەوەی کێشمەکێشی ئوردوی کارو سەرمایەیە!

admin

کرێکارێ لەکاتی لەحیمکردن و چاککردنەوەی تانکەرێکدا، تانکەرەکە ئەتەقێتەوە پێدا

Dangi Krekar

Leave a Comment