Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

لەهەوڵ و بەردەوامی و بەدواداچوونەکانی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار ، موچەی دوو مانگی ژینگەپارێزان خەرج دەکرێت

لەهەوڵ و بەردەوامی و بەدواداچوونەکانی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار ، موچەی دوو مانگی ژینگەپارێزان خەرج دەکرێت

ڕۆژی ٢٣-٥-٢٠٢٣ بەمەبەستی بەدواداچوونی دوو کەیس کەیەکێکیان کەیسی کرێکارانی ژینگەپارێزی نەخۆشخانەکان  بوو ، دەنگی کرێکار گەیشتە لای وەزیری کارو بۆئەم مەبەستە لەنزیکەوە لەگەڵ وەزیر دانیشتنێکی یەک کاژێری ئەنجامدا ..

هەروەها ڕۆژی ١١-٦-٢٠٢٣ تیمی دەنگی کرێکار بۆجاری دووەم بەمەبەستی بەدواداچوون سەردانی خەستەخانەی شەهید شەوکەتی لەسیدصادق کردوو لەنزیکەوە قسەوباسێکی یەک کاژێری لەگەڵ به رێوبه ر کراو داوای لێکرا

کەبە نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خەستەخانە  لەم کەیسە ئاگادار بکاتەوەو هەموو ئەو موچانەی کەدەکەوێتە ناو چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆوە

(تنفیذ المباشر) بدرێتەوە بەکرێکاران .. شایانی وەبیرهێنانەوەیە لە ٢٧ ی ئازارەوە دەنگی کرێکار لەبەدواداچوونی کێشەی کرێکارانی خەستەخانەکان بەردەوامە ..

بەم شێوەیە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەموو ئەو ژینگەپارێزانە ئاگاداردەکاتەوە کە گرێبەستی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکاندا هەبووە سەردانی ئەو ناوەندە تەندروستیانە  بکەن کە تیایدا کار دەکەن  بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی ٢ و ٣ی ٢٠٢٣…لەم چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لەپێگەی فەرمی خۆیدا ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە

Related posts

روداوی شوێنی کار /سلێمانی کرێکارێکی ها توو لە باڵە خانە یە دە کە وێتە خوارە دە ست بە جێ گیانی لە دە ستدا

Dangi Krekar

 ”حکومەتی هەرێم و ناوەند، دوو دەسەڵاتی چینی سەرمایەدارن ”

Dangi Krekar

ئێمە کردارمان دەوێت نەک قسە! بۆ بەدەستهێنانی هەلی کارو خزمەتگوزاریەکان وباشکردنی دۆخی خراپی قەزاکەیان، خەڵکی شارۆچکەی کفری بەردەوامن لەمانگرتن

Dangi Krekar

Leave a Comment