Dangikrekar.com
هاوپۆلنه‌كراو

تاوانکاری سەرمایەداران لەدژی کرێکاران بەردەوامە

تاوانکاری سەرمایەداران لەدژی کرێکاران بەردەوامە

 |  محــــمود حلاق:

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ۳ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، تەقینەوەیەک لەکانێکی خەڵوزی ڕەزمیەی ڕۆژئاوای شاری تۆرزە لەدەمغانی ئێران ڕوویداو لەئەنجامدا کرێکاران لەقووڵایی۷۰۰ مەتری ناو زەویدا گیریان خوارد. بەداخەوە شەش لەکرێکارەکان گیانیان لەدەستداو ئەوانی دیکەش بریندار وژەهراوی بوون.

پارێزگاری دەمغانی دێت و مەوعیزەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی کاری ئەم کانانەو فڕێدانە دەرەوەی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەکات بۆڕێگریکردن لەدووبارە نەبوونەوەی کارەساتێکی گەورەی لەمجۆرە! بەبێ ئەوەی باسی شەش کرێکاری کوژراوو سەدەها بریندارو ژەهرلێدراو بکات کەهۆکاری سەرەکی ئەو و کۆنتراکچیەکەی هاوڕێیەتی کەچەندە بێباک بوون لەدابێن نەکردنی سێفتی و شوێنی سەلامەتی کار بۆ کرێکارانێک لەچاڵێکی قووڵی ٧٠٠مەتریدا. باسی لێپرسراوێتی مقاولەکەی هاوڕێی ناکات کەڕاستەوخۆ بەرپرسە لەگیانی ئەو کرێکارانە کەچەندە بێباک بووە لەڕێگەگرتن لەکارەساتێکی مرۆیی ئاوا گەورەدا.

تەقینەوەی کانی زامجە کارەساتێکی دیکەیە لەکانەکانی ئێران و بەردەوام بوونی زنجیرەی کوشتنی کرێکارانە لەلایەن سەرمایەدارانەوە لەژینگەیەکی نا پارێزراوبون و ناسەلامەتی کارکردندا. بەڵێندەرەکەی هاوڕێی پارێزگار، کرێکارەکان دەنێرێت بۆقووڵایی کانەکە بۆئەوەی کانزای قیمەتگرانی بۆ دەربهێنێت لەپێناوی قازانج و کەڵەکەی سەرمایەدا بەقیمەتی سەقەت بوون و ژیان لەدەستدانی ڕۆژانەی کرێکاران بەبێ ئەوەی ئامێرێکی سەلامەتی کاری هەبێت، بەبێئەوەی سەلامەتی دەروازەکانی گازو سیستەمی دۆزینەوەی مەترسی بۆ کانزاکەدابنێت هەتا هەمووڕۆژێک کارەساتێکی مەرگهێنەر دووبارەو چەندبارە نەبێتەوە. .

Related posts

دەبێ کارکردن بژێوی ژیانی ئێمەی کرێکاران دابین بکات، نەک بمانکاتە قوربانی!

admin

لەبەر نەبوونی نەم توانی خوێندن تەواو بکەم  دیمانەیەکی کورت لەگەڵ کرێکارێکی دانیشتووی بەردە قارەماندا  

Dangi Krekar

گرێبەستی کار ، تاک لایەنەیەو لە لایەن کۆمپانیاکانەوە شەرعیەتی پێدراوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment