Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

باشکردنی دۆخی ژیان وکار، هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت

باشکردنی دۆخی ژیان وکار، هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت

کرێکارانی کوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی بەسەرانیداسەپێنراوە پێویستیان بە بزوتنەوەیەکی کۆمەڵاتی هەیە،لەکارگەو شوێنی کارەکانیان ئەبێ لە دەوری خواستی زیاد کردنی کرێ ،کەم کردنەوەی سەعات کار ،دابینکردنی سەلامەتی شوێنی کار،دەسەبەرکردنی بەردەوامی کار،هەڵوەشانەوەی گرێبەستی کاتی،دە سەبەرکردنی کرێکاران و باشکردنی سیستەمی بێمەکان بەجۆرێک کە بیمەی بێکاریش لە خۆ بگرێت ،ئازادی رێکخراوبون بە جۆرێک کە کرێکاران خۆیان دەیانەوێت ،لە گەرەکوو شوێنی نیشتە جێ بوون پێویستە لە دەوری دابین کردنی خوێندنی بەخۆڕایی وداودەرمان و کارەبا ئاوو گشت خزمەت گوزایەکانی تر هێڵێ پاس بە نرخی گونجاوو …هتد. بەم جۆرە یەک بزوتنەوەی سەراسەری رێکخراوو دە توانێت هاو سەنگی هێز بەقازانجی کرێکاران بگۆرێت لانی کەم کرێکاران هەناسەیەک هەڵمژن و چیتر دوکار نەکەن چیتر پارەی دو فاتورەی کارەبا نەدەن چیتر بەدوای دابینکردنی داوو دەرمان داوای کۆمەک لەخەڵکی نەکەن ،تەئیمن کردنی بزوتنەوەیەکی کۆمەڵانی هاتنە مەیدانی هەڵسووڕانی کرێکاری دەوێت لە کارخانەکان و لە گەڕەکەکان ،ئەم بزوتنەوەیە پێویستە لە شوێنەکە وە دەست پێبکات ،حاڵی حازر ناڕەزایەتی کرێکاران لە دۆخی کار لێرەو لەوێ شەپۆل ئەدا جمو جوڵێک دەستی پێکردووە ،سەرباری کە م تەجروبەی و بێ ئاسۆۆیی بەڵام ئەم جمۆجوڵە تەنها لێک گرێدانێک و دانی ئاسۆیەکی رۆشن دەتوانێت هەنگاوێک بێت بەرەو بزوتنەوەیەکی کۆمەڵاتی جەماوەری کرێکاری بۆ زامنکردنی ژیانێکی ئاسودەتر لەمەی کە ئێستا هەیە.

Related posts

کارمەندێکی کارەبا لەکاتی کارەکەیدا گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

لەحەڤدە ساڵی ڕابردوودا ٨٢ هەزار “کرێکاری بیانی” هێنراونەتە کوردستانەوە!

Dangi Krekar

سەروتارژمارە ٥٩ی دە نگی کرێکار باشکردنی دۆخی کارو ژیانی کرێکاران، ڕیزی ڕێکخراوو یەکگرتووی پێویستە!

Dangi Krekar

Leave a Comment