مووچەی خانەنشینی بۆ کرێکاران و کەرتی تایبەت نابێت لە ٥٠٠ هەزار کەمتر بێت،
یاسای ژمارە ١٨ ساڵی ٢٠٢٣ عێراق، کوردستانیش دەگرێتەوە! یاسای ژمارە ١٨ی ساڵی ٢٠٢٣ کەحکومەتی ناوەند دەریکرد سەبارەت بەبڕی مووچەی خانەنشینی بۆ کرێکاران و کەرتی تایبەت کەنابێت لە ٥٠٠ هەزار کەمتر بێت، کوردستانیشی گرتەوەو لەبەرواری ١٧/٩/٢٠٢٥ بڕیارەکە کاری پێدەکرێت. وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بڕیارێک بەقازانجی کرێکاران دەرئەکات! بەپشت بەستن بەیاسای ژمارە (٤) ی ساڵی(۲٠۱۲) ی پارلەمانی کوردستان بڕیاریدا: هەموو ئەو کرێکارو کارمەندانەی کەلەکەرتی تایبەت و دامەزراوەکاندا کاردەکەن، ئەوا کەمترین مووچەی خانەنشینیان نابێت لەڕادەی هەرە کەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەری حکومی بێتە خوارێ کە لەیاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە (٩) ی ساڵی ٢٠١٤ هاتوەو بریتیە لە بڕی ٥٠٠٠٠٠ (٥ سەد هەزار) دینار بەپێی ئەو مەرجانەی لەیاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران هاتوە ژمارە (٣٩) ی ساڵی ١٩٧١، هەروەها موچەی خانەنشینی بەشەکی نابێت کەمتربێت لەئاستی کۆمەکی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
دیکۆمنتی بریارەکە

