Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

دوو مێردمنداڵ لە کاتى کارکردن لە پرۆژەیەکى ئاوەڕۆ گیانیان لەدەستدا

دوو لە مێردمنداڵ کاتى کارکردن لە پرۆژەیەکى ئاوەڕۆ گیانیان لەدەستدا

کەرکوک /دەنگی کرێکار

ئە مرۆ ٢٠٢٥/٩/١٨لە کاتى کارکردن لە پرۆژەیەکى ئاوەڕۆ لە گەڕەکى دەروازەى شارى کەرکوک سێ مێردمنداڵ توشى رووداوێک دەبن و دووانیان گیانیان لەدەستداوە و ئەوەى تریش لە بەشى چاودێرى چڕە لە نەخۆشخانەى ئازادى کەرکوک بەپێى زانیاری گەیشتوو ، ئەو مێردمنداڵانە گیانیان لەدەستداوە ناویان عه‌بدولبارى بەرزان لەدایکبوی ٢٠١٠و ڕیاز بورهان كەریم لەدایکبوی ٢٠٠٩یه‌”.

مێردمنداڵی سێیەم  لە ژێر چاودێری چردایە بە ناوی

وەلید بورهان لەدایکبووی ٢٠٠٥

تێروانینی دە نگی کرێکار بۆ ئە م روداوە

کارکردن بەمێردمنداڵانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ نایاساییەو دەبێت قەدەغە بکرێت! بەرواری ١٨/٩/٢٠٢٥ سێ مێرد منداڵ، بەناوەکانی عبدالباری بەرزان، لەدایکبووی ساڵی٢٠١٠ و یەکیکی دیکەش بەناوی ڕیاز بورهان کریم، لەدایکبووی ٢٠٠٩ لەکاتى کارکردندا لەپڕۆژەیەکى ئاوەڕۆی گەڕەکی دەروازەی شاری کرکوک، بەداخەوە گیانیان لەدەستدا.. هەروەها کەسی سێـــیەم وەلید بورهان لەدایکبووی ٢٠٠٥، لەخەستەخانەیەو لەژێر چاودێری چردایە لەنەخۆشخانەی ئازادی. ئەم تاوانە گەورەیە کاتێک ڕووئەدات کەبەپێی یاسای عێراقی نابێت کار بەکرێکارانێک بکریت کەتەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵیەوەیە..کەچی کۆمپانیاو خاوەنکار لەپێناوی دووهەزار کەمتر کار بەکرێکار، دێن و ئەو مێرد منداڵانە ئەخەنە ژێر باری کارێکەوە کەهەم قەدەغەیەو هەم سەلامەتی کارکردنیشی تێدانیە.. بەپێی شاهێد حاڵەکان ئەو مێردمنداڵانەیان ناچار کردووە بەبێ هێج پێداوویستی و جل وبەرگی سێفتی بچنە ناو زێرابەوەو بچنە ناو دەیان گازی کوشندەی خەتەرەوەو هەروا ئاسان گیان و ژیانیان لێ بسێندرێتەوە.. دەبێت بەتووندی لێپرسینەوە لەو کۆمپانیاو کارمەندانەش بکرێت کەڕاستەوخۆ هۆکاری سەرەکین بۆ مردنی ئەو مێردمنداڵانەو دەبێت حکومەت بەجددی لێپرسینەوە لەهەر کۆمپانیاو کارگەو ناوەندێکی کار بکات کەپێچەوانەی یاسایکار دەجوڵێنەوەو ژیانی کرێکاران دەخەنە ناو مەترسی و خەتەریاتەوە لەپێناوی کەڵەکەی سەرمایەو قازانجی زیاتری خۆیاندا..

 

Related posts

ژمارە ٨١ ی رۆژنامەی دە نگی کرێکار

Dangi Krekar

نوێنەرایەتی کرێکاران وجێگیرکردنی خواست و داوی کرێکاران لە بەستنی هەر گرێبەستێکی کاردا، مافێکی ڕەوای کرێکارانی کوردستانە!

admin

دەنگی کرێکار بەهاوکاری تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی هاوکاری گەیاندە شارۆچکەی بازیان!

Dangi Krekar

Leave a Comment