Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

دواخستی موچەی ژینگە پارێزان، پێشێل کردنی یاسایە!

دواخستی موچەی ژینگە پارێزان، پێشێل کردنی یاسایە!

|  دەنگی کرێکار:

دواخستنی موچەوحەقدەستی کرێکارانی ژینگە پارێز بەبیانوی ئەوەی وەزارەتی شارەوانیەکان سلفەی کومپانیاکان دوادەخات پێشێلکردنی یاسایەو ئەبێت مانگانە موچەکانیان پێبدرێت.

یەکێك لەئەرکەکانی وەزارەتی شارەوانیەکان دەستەبەرکردنی خاوێن کردنەوەی شارەکانە. شارەوانیەکانیش ئەم کارەی ڕادەستی چەند کومپانیایەك کردووەو گرێبەستی لەگەڵ کردوون، کۆمپانیاکانیش بەپێی ئەو گرێبەستە کرێکاریان بەکرێ گرتوەو گرێبەستیان لەگەڵدا واژۆکردوون.

یەکێك لەمەرجەکانی کومپانیاکان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانیدا، تەئمینکردنی سلفەیە بەپێی گرێبەستێك کە ماوەی پێدانی سلفەکانی تێدا دیاریکراوە. هەندێك لەکۆمپانیاکان بەردەوام موچەی کرێکارەکانیان دوادەخەن بەبیانوی ئەوەی وەزارەتی شارەوانیەکان سلفەکانیان بۆسەرف ناکات.ئەم کێشەیە ماوەی زیاتر لەدوو ساڵە چارەسەر نەکراوە.ئەوەی لەم نێوەدا زەرەرەومەندەتەنها کرێکارانن. ئەم کرێکارانە چەندین جار کارەکانیان ڕاگرتووەو،دوای ئەوەی کەماندەگرن وزبڵوخاشاك لەناوشارەکاندا کەڵەکە دەبێت، ئەو کاتەش شارەوانیەکان فشار دەخەنە سەرکۆمپانیاکان و کۆمپانیاکانیش فشارەکانیان عەکش دەکەنەوە بۆسەر ژیان و گیانی کرێکاران و بەشێوەی جۆراوجۆر هەوڵئەدەن قەناعەتیان پێبکەن هەتا دەست بکەنەوە بەکارو شار پاك بکەنەوە.

ئەم کێشمە کێشەی نێوان شارەوانیەکانو کۆمپانیاو کرێکارەکان لەکاتێکدایە کە وەزارەتی کار چەندین جار دەخاڵەتی کردوە، بەڵام هێشتاش کێشەکە چارەسەرنەکراوە.شارەوانیەکان هەتائێستا لەسەر دواخستنی سلفەی کۆمپانیاکان هیچ ڕووونکردنەوەیەکی فەرمیان نەداوە لەبارەی ڕاستودروستی دواخستنی سلفە بەکومپانیان وهۆکارەکانی، کۆمپانیاکانیش بەهەمان شێوە بەفەرمیڕایان نەگەیاندووە.

ئەو کاتەی کەکرێکاران ماندەگرن لەسەر مووچەکانیان، بەم هۆیەوە زبڵ وخاشاک شار دادەپۆشێت و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەبێتە خەتەرێکی گەورە لەسەر هاووڵاتیان، ئەو کاتەش دەستبەجێ شارەوانیەکان و کۆمپانیاکاندەست بەدابەشکردنی موچەی کرێکاران ئەکەن بەنیوەناچڵ و زۆر جاریش مووچەی چەند مانگیان لەلای کۆمپانیا بەبارەمتە دەگیرێت. هەروەک کرێکاران خۆیان ئەڵێن: موچەکانمان وەك بایعیەکەی لێهاتووەونازانین ئەو موچەیەی وەریدەگرین هی کام مانگەو پارەی کام مانگمان لەلای کومپانیایە، لەکاتێکدا  بەپیی یاسای کار، نابێت موچەی کرێکار بەهیچ بیانویەك دوابخرێت وپێویستە مانگانە موچەی پێبدرێت.

Related posts

 کرێکارانی ژینگەپارێز خۆیان ئەدوێن! ڕاپۆرت

Dangi Krekar

“ ژنان دەبێ خۆیان داکۆکیکاری خۆیان بن ولەسەر زوڵم ومافی خۆیان بێدەنگنەبن” گفتوگۆ لەگەڵ ئەوین حەمە ئەمین،

Dangi Krekar

کورتە ڕاپۆرتێک لەسەر: کێشەی پاسەوانانی کارگەی قیری شلی کیمیت!

Dangi Krekar

Leave a Comment