Dangikrekar.com
سەرنوسەر

تەنها هاتنەمەیدانی یەکگرتوانە و سەراسەریی موچەخۆرانی  کوردستان دەتوانێت قوتی هاوڵاتیان لەدەست دەسەڵاتدارن دەرکێشێت! 

سەروتار

تەنها هاتنەمەیدانی یەکگرتوانە و سەراسەریی موچەخۆرانی  کوردستان دەتوانێت قوتی هاوڵاتیان لەدەست دەسەڵاتدارن دەرکێشێت!

سەرەڕای ئەوەی کەدادگای فیدراڵی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقی پابەند کرد بەوەی کەموچەی موچەخورانی کوردستان بدەن، بەلام هێشتا ئەم بابەتە لەنێو کیشمەکێشەکانی نێوان هەردو حکومەت و حزبەکاندا، چەقیوە و نادرێت. هیشتا هەرلایەنە بەهانەو پاساوێک دەهێنێتەوە، کە دواخستن و نەدانی موچەی لێکەوتۆتەوە. حکومەتی عێراق لەژێر ناوی ”تەوتین“دا، لەهەوڵدایە مەسەلەی موچە بکاتە کارتێک بۆ باڵادەستکردنی خۆی بەسەر هەرێم و حزبەکاندا وحکومەتی هەرێم و پارتیش لەژێر ناوی بەرگریکردن لە“قەوارەی هەرێم ومافە دەستوریەکان“دا ئامادە نیە موچەبدات. یەکیەتی و حزبەکانی تریش، بۆ دژایەتیکردنی پارتی ملیان ناوە بەبەغداوەو مامۆستایان وکارمەندان هاندەدەن، کەڕوو لەبەغدا بکەن و هەرچیەک پارتی و کابینە حکومیەکەی دەیڵێت، رازی نەبن. بەم جۆرە مەسەلەی موچە گۆڕدراوە بەکێشەیەکی سیاسی وهیچ لایەک لەخەمی ئەم مافەی موچەخۆرانی کوردستاندا نیە.

ئێستا کە کێشەکە هاتۆتە سەر ئەوەی کەموچە لەلایەن حکومەتی عێراق ڕاستەوخۆ لەڕیگای بانکەکانی فیدراڵەوە بدات، ئەوە حکومەتی هەرێم و پارتیە کە ڕازینیەو پێدادەگڕی لەسەر دانی موچە لەڕیگای پڕۆژەی ”هەژماری من“ەوە دەکات. لەم نێوەشدا یەکیەتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کارمەندان و موچەخۆران هان دەدەن کە ڕازی نەبن بە بانکەکانی ”هەژماری من“. ئەم دۆخەش دیسانەوە مەسەلەی موچەی خستۆتە گیروگازەوە.

ئەم ڕاستیانە جارێکیتر ئەوە دەسەلمێنێ کەنەپارتی و حکومەتەکەی ونە حکومەتی عێراق ودادگای فیدراڵەکەی، وەنە یەکیەتی وهەموو ئەو حزبانەی خۆیان بەئۆپۆزسیۆن ناوزەددەکەن، لەخەمی چارەسەربونی ئەم کێشەیەدا ین. هەریەکەشیان بەپروپاگەندەکردن بۆ دەسەلاتەکانی هەرێم و بەغدا کە گوایە لەبەرژەوەندی موچەخۆران ململانێ وپێداگری دەکەن، کەوتونەتە بڵاوکردنەوەی خۆشخەیاڵی ولێکترازانی ڕیزەی نارەزایەتیەکانی مامۆستایان و کارمەندا. بەلام بۆ دەربازکردنی موچە لەم گێژاوە سیاسیە دەبێ چی بکرێ؟.

سەرەتا نابێ هیچ ئومێدیک نەبەحکومەتی عێراق نەبەحکومەتی هەرێم و نە بەوحزبانەوە ببستریتەوە کە خۆیان بەشێکن لەو سیستەمەی کەچەندیدن ساڵە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان دەهاڕێ. بۆیە دەبێ موچەخۆرانی کوردستان خەباتی خۆیان بۆ زامن کردن و بەدەستهێنانی موچەکانیان وەک جوڵانەوەیەکی سەراسەری و سەربەخۆ لەسیاسەت و پروپاگەندەی هەموو ئەم لایەنانە خۆی بنوێنێ وپێ بنیتەمەیدانەوە. کۆبونەوە لەدەوری ئەم خواستانەی خوارەوە ئەتوانێ نەک هەر موچەخۆرانی کوردستان یەکگرتوو و کۆبکاتەوە لەدەوری یەک، بەڵکو بزوتنەوەیەکی سەراسەری لەکوردستاندا بهێنێتە مەیدانەوە، کەکێشەی موچە لەو یاریە سیاسیە دەرکێشێت کەدەسەلاتداران ولایەنەکان دەستیان داوەتێ:

١/ هەرجۆرە یاریکردنیك بەموچەی مامۆستایان و کارمەندانی کوردستانەوە، قبوڵکراونییە ودەبێ هەردوو حکومەتی عێراق وکوردستان بەفەوری بەبێ لێبڕین ودواخستن، ڕاستەوخۆ موچە دەستەبەربکەن.

٢/ ئێمە موچەخۆران، لەناکۆکی و کێشەی نێوان بانکەکانی هەرێم و بەغدادا، تەرەف نین، ئێمە خوازیاری موچەکانمانین بەبێ دواکەوتن ولێبڕین.

٣/ هەردوو حکومەتی هەرێم وبەغدا دەبێ لەزوترینکاتدا پرسی پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆران و بەهەمیشەیی کردنی مامۆستایانو کارمەندانی گرێ بەست ڕابگەیەنن.

٤/ داوادەکەین کەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵ پابەندبوونی هەردوو حکومەتی هەرێمو بەغدا، کرێکارانو موچەخۆرانی کەرتی تایبەتیش، سەبارەت بەدانی موچە لەکاتی خۆیدا بێ لێبڕین بگرێتەوە.

٥/ داوادەکەین هەردوو حکومەت چارەنوسی موچە نەدراوەکانی مامۆستایان وکارمەندانی کوردستان لەزوترین کاتدا، مەعلوم بکەن.

تەنها هاتنەمیەدانی یەکگرتوانە و سەراسەری موچەخۆرانی  کوردستان دەتوانێت قوتی هاوڵاتیان لەدەست دەسەڵاتدارن دەرکێشێت!   

 

Related posts

ڕاپۆرتی کرێکارێکی ژینگەپارێز لەکۆمپانیای شکارەوە!

Dangi Krekar

کارگەی گرین عێراق دوو کرێکاری لەسەر کاردەردەکات

Dangi Krekar

سلێمانی:ئەگەر حکومەت دەسەڵاتی بەسەر کۆمپانیاکاندا نیە ، با ڕایبگەیەنن !

Dangi Krekar

Leave a Comment