ڕووداوی شوێنیکار
دەنگی کرێکار-سلێمانی
بەرواری ١٢/٦/٢٠٢٤لەگەڕەکی ئاشتی لەباڵەخانەیەکدا بەهۆی تەقینی تەنکی غازەوە، ئاگرێک کەوتەوەو بەو هۆیەوە کرێکارێک بەناوی حسن فەرهادیان کەجێبەجێ کاری تەنکی غازبووە بەداخەوە گیانی لەدەستدا.
دەنگی کرێکار-کەلار
بەرواری ١٢/٦/٢٠٢٤ لەشاری کەلار دوو کرێکار بەبرینداری بەهۆی تەزووی کارەباوە دەگەیەنرێنە خەستەخانەی ئەو شارەو بەهۆی کاریگەری سەختی برینەکەیانەوە، بەداخەوە یەکێک لەو کرێکارانە بەناوی (یادگار سالار صدیق) کەتەمەنی ٢٠ ساڵان بووە گیان لەدەستئەدات و دووەمیشیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەگەیەنرێتە سلێمانی و لەژێرچاودێری پزیشکدایە.
دەنگی کرێکار-هەولێر
بەرواری ٢٣/٦/٢٠٢٤ لەکاتی کارکردندا لەکارگەیەکی شیش لەشاری هەولێر، گەنجێک بەناوی فایق ئەمجەد هەرکی، شیشێک دهچێ بهگورچیلەیداو بەداخەوە دواتر گیانی لهدهستدا. بهگوتهی یهكێك لههاوڕێكانی بڕیار بوو پێنچشهممهی داهاتوو ڕێوڕهسمی مارهبڕینی هاوسهرگیری بكات.
دەنگی کرێکار-گەرمیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ ٢٤ حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەقەزای کفری لەکاتی لەحیمکردنی تەنکی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە تانکی ئۆتۆمبێلەکە تەقیەوە لەئەنجامدا ئاسنگەرێک بەناوی(ماهر ڕەشید حمید) لەدایکبووی١٩٨٧ دانیشتووی شاری کەرکوک بەداخەوە گیان لەدەستئەدات. لەئێستادا بەمەبەستی تۆێکاری تەرمی ئەو هاوڵاتییە، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
دەنگی کرێکار-خەلیفان-هەولێر
بەرواری ٢٤/٦/٢٠٢٤ کرێکارێک بەناوی ڕەقیب حسین کەدانیشتوی قەزای ڕەواندزە لەدۆڵی ئالانەیی قەزای خەلیفان لەکاتی کارکردندا ئەکەوێتە نێوان کێلی حەفارەکەو دیوارێکەوە، بەم هۆیەوە بەداخەوە گیان لەدەستئەدات.
دەنگی کرێکار-هەولێر
بەرواری ٢٣/٦/٢٠٢٤ خەتاب عومەر ئەو وەستایەی کەلەکاتی لەحیمکردنی تانکی نەوتدا لەگەڕەکی فەرمانبەران لەشاری هەولێر سوتا، بەداخەوە گیانی لە دەستدا.