Dangikrekar.com
هەواڵ

دەست بەسەر تانكەرێكدا گیرا كە ٢٤ كرێكاری بەنگلادیشی تێدا بووە

دەنگی کرێکار ؛

پۆلیسی كەركوك دەستی گرت بەسەر تانكەرێكدا كە ٢٤ كرێكاری بەنگلادیشی بەنایاسایی دەگواستەوە بۆ شاری تكریت .پۆلیس دە ڵێت : شێوازی گواستنەوەكەیان نایاسایی بووە. موقەدەم عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، هێزەكانی پۆلیس لە بازگەیەكی كەركوك توانییان دەستبەسەر تانكەرێكدا بگرن كە هەوڵی داوە بە قاچاغ ژمارەیەك كرێكاری بەنگلادیشی بگوازێتەوە بەرەو شاری تكریت، هەروەها ئەو كرێكارانە ڕەزامەندی نشینگەو مۆڵەتی فەرمییان نەبووە. ئاماژە بەوەش كراوە کەهیچ یەكێك لە كرێكارەكان داواكراو نەبوون تەنها شێوازی گواستنەوەكەیان نایاسایی بووە. دوای دەستبەسەرداگرتنی تانكەرەكە پشكنین بۆ كرێكارەكان كراوەو دەركەوتووە دۆخی تەندروستییان باشە و هیچ كێشەیەكیان لەو بارەیەوە نیە.

ئە م کارە  دەچێتە  چوارچێوە  با زرگانی  بەمرۆفەوەو  کا رێکی نامرۆ ڤانەیە ،. بەداخەوە دۆخ و  ژینگەی عێراق بۆکرێکارانی هاتوو بەڕادەیەک نالەبارە …

Related posts

EDM 224 Deaths in the Tabas mine in Iran John McDonnell (Hayes and Harlington)

Dangi Krekar

لەمێزگردێکدا، هاوکارانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، پرسەکانی کرێکاران دەخەنەبەرباسەوە.

Dangi Krekar

لەکاتی کارکردن سێ کرێکار بەرتەزوی کارەبا کەوتن لەئاکامدا دوان لەکرێکارەکان گیانیان لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment