Dangikrekar.com
هاوپۆلنه‌كراو

گفتوگۆی بڵاوکاروەی دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارێکی هەڵسوراوی کارخانەی گرین عیراق، سەبارەت بەمانگرتنەکەیان

”سەرەتا هەڕەشەیان لێکردینو دواتر کەزانیان ئێمە سورین لەسەر داخوازیەکانمان، ملێان بەبەشێک لەخواستەکانمان دا“

گفتوگۆی بڵاوکاروەی دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارێکی هەڵسوراوی کارخانەی گرین عیراق، سەبارەت بەمانگرتنەکەیان
دوای کۆتایی هاتنی مانگرتنی چوار ڕۆژەی کرێکارانی بەشی ئینتاجی کارخانەی گرێن عێراق، دەنگی کرێکار بەپێویستی زانی گفتوگۆیەك لەگەڵ یەکێك لەکرێکارانی ئەو کارخانەیەدا سازبدات تا بزانین دوای مانگرتنتەکەیان چییان بەدەست هێناوە ؟ بەڵام ئەو کرێکارەی کە ئامادەبوو گفتوگۆی لەگەڵ بکەین داوای لێکردین کە ناوی نەهێنین، بۆیە ئێمە داواکەیمان قوبوڵ کردو فەرمون ئەوەش دەقی گفتوگۆکەی ئێمەیە کە لەفایلی سەوتیەوە وەرگیراوە و فایلەکانیش لای ئێمە پارێزراون .
دەنگی کریکار: هەروەک ئاگادارین ماوەیەک لەمەوبەر کرێکارانی کارگەی گرین عێراق دەستیان برد بۆمانگرتن.. پێشینەو زەمیەنکانی ئەم مانگرتنە بۆچی دەگەڕێتەوە؟ ئایا کرێکاران پێشتر ناڕەزایەیەتیان هەبووەو چ هەوڵیکیان داوە.
کرێکارەکە: سەرەتا زۆرسوپاس.. ئێوە زۆر دڵسۆزانە هاوپشتی ئێمەتان کرد. سەبارەت بە پرسیارەکەش.. زەمینەسازی بۆ ئەم مانگرتنەوە کراوە وکرێکارانیش پێشتر لەم کارخانەیەی چەندجارێك نارەزایەتیمان دەربڕیوە بەڵام ناڕەزایەتیەکانی پێشوو وەك ئەمجارە نەبووە، کە کرێکارەکان دەست لەکار هەڵبگرن ویەکگرتوانە لەبەرامبەر مدیرەکاندا ڕابوەستنەوە. بەڵام پێشرتیش هەر مانگرتنو ناڕەزایەتی هەبووە. ئەمجارەیان دۆخی کارو وکەمی مافەکانمان وهوشیاری کرێکارانە بەدۆخەکە زەمینەی ئەوەی دروستکرد کەکرێکاران بەناچاری دەست بۆ ئەم مانگرتنەببەن بەتیابەتی کە کارەکەمان ئەوەندە قورس کرا ئیتر لەتوانای هیچ کرێکارێکدا نەبوو کە هەشت سەعات بەپێوە بێ و جهازەکانیش بەو سورعەتە کاربکەن.
دەنگی کرێکار: خواستی مانگرتنەکان چێ بوو کەلەم مانگرتنەدا کرێکاران داوای چیان دەکرد؟
کرێکارەکە: سەبارەت بەخواستەکانمان خۆی سێ چوار داوامان هەبووە، یەکەمیان زیاد کردنی کرێکار بۆسەر جیهازەکان، بە تایبەت بۆبەشی ئینتاج، چونکە ئێستا سێ جیهازو چوارکەسی لەسەرە. ئێمە دەڵێن لانیکەم شەش یان پێنج کرێکار لەسەر هەرجیهازێك بێت. دوەم خاڵی داواکاریەکەمان ئەوەبوو کە ڕۆژانی هەینی پشوبێت وکارنەکەین چونکە زۆبەی جومعەکان دەبرێنەوە بۆ سەرکار. خاڵێکی تریش ئەوەبو کە بەپێی سیستەمی کاری ناوخۆی کارخانە وارێکخراوە کە هەموساڵێك لەمانگی یەکدا موچەیەکی دەبڵ دەدرێت، یەعنی سەرەرای موچەکەی خۆت موچەیەکیش ئیزافە دەدرێت. بەڵام ئەم ساڵ نەیاندا بۆیە داوامان کرد چۆن چەند ساڵە دراوە ئەمساڵیش هەر بدرێ. خاڵێتریش لە داوخوازیەکانمان ئەوەبو هەندێ سۆپەرفایزەر هەیە لە بەشی ئینتاج، تەعامولیان لەگەڵمان خراپە بۆیە داوامان ئەبو بیانگۆرن.
دەنگی کرێکار: مامەڵەی بەڕێوەبەرانی کارگە چۆن بوو ئایا هیچ خواستێکی کرێکارنی پەسەندکرد.
کرێکارەکە: سەبارەت بەهەڵویستی خاوەکارخانە لە بەرامبەر مانگرتنەکەماندا، ڕۆژی یەکەم هەڕەشەیان کردو ئێمەیان ترسان، بەڵام کەزانیتیان هەربەردەوام دەبین، ئینجا هاتن بەرەوپیری خواستەکانمان و هەندێ شتیشیان بۆجێبەجێکردین بۆ نمونە هەرسێ جیهاز چوارکەسی لەسەربوو، ئێستا کراوە بەپێنج، ڕۆژانی هەینی لەدوای مانگرتنەکەوە ئەوە سێ هەفتەیە دەوام لەڕۆژانی هەینیدا دەوەستێت، هاوکاتیش وەعدیان داوە ئەو موچە زیادەیەش بدەن. سەبارەت بەو سۆپەرفایزەرانەی کە خراپ بون یەکێکیان کە ناوی سەعیدە نەقڵیان کرد بۆ کۆڵد ستۆر لەبەشی ئینتاج نەیان هێشت لەوێ بێت. واتە گۆرانکاری کراوە دەتوانم بڵێم زۆربەی خواستەکانمان جێبەجێ کراوە و شتی باشیان بۆکردوین، ئەوەی کە یەشتا بەفعلی جێبەجێ نەکراوە موچە زیادەکەیە ئەوەش نازانین کەی جێبەجێ دەکرێ و وەریدەگرین .
دەنگی کرێکار: ڕۆڵی وەزارەتی کارو سەندیکاکان چێ بوو ئایا هیچ کارێکیان بۆتان کرد.
کرێکارەکە: سەبارەت بەوەزارەتی کاروئەمانە سەندیکای کرێکاران هاتوون، بەڵام وەك ئەوەی وەزارەتی کارو سەندیکا ڕاستەوخۆ دەخاڵەتی کردبێ و داکۆکی لێکردبین، شتی وانەبووە .
دەنگی کرێکار: ئێستا دۆخەکە چۆنە کرێکارن چی دەڵین وبەڕیوەبەرانی کارگە مامەڵەیان لەگەڵ کرێکاراندا چۆنە
کرێکارەکە: ئێستا دۆخەکە تەقریبەن ئاسایی بۆتەوەو یەعنی زەختەکەش تۆزی کەمترەو داواکاریکانیشیان جێبەجێکردوین، ئیتر نازانین ئەم وەزعە بۆماوەکی کاتیە یان ڕتمەکە دەگۆرنەوە یان وەڵامیان بەڕاستی پێداوینەتەوە. ئەوەی کەئێستا دەیبینین وەزعەباشە وکرێکارەکان کەمتر هێلاکین لەچاوجاران ئیتر نازانم بەردەوام ئەبێت یان نا. بەڵام گۆرانکاری کراوە یەعنی سەبارەت بەهەڵسوکەوتی مدیرو ئەمانە وانەبووە بڵێن ئەمانە خۆپیشاندانیان کردووە بێقسەیی ئێمەیان کردووە، وەزعەکە ئاساییە.

پولیس وئاسایش لەکام لا ڕاوەستان!
مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای گرین عێراق، کە کرێکاران کۆمەڵێك خواستیان لێی هەبوو، پێشتر بەنوسراوێك خستبویانە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی کارگە. بەڵام بەڕێوەبەرایەتی کارگە هیچ بایەخێکیان بۆ داواکاری ونوسراوەکەی کرێکاران دانەنا. کرێکارەکان کە ژمارەیان نزیکەی٢٠٠ کەس دەبوون، ناچاربوون دەستبدەنە مانگرتن بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی کارگە ناچاربکەن وەڵامی ئەرێنی بە خواستەکانیان بدەنەوە. خاوەنکار هەڕەشەی دەرکردنی لەکرێکاران کرد، بەڵام کاتێك هەڕەشە کرێکارانی نەترساند، ئاسایشیان بۆ بانگ کردن، ئاسایش کەگوایە کاری پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵکە، لەسەر داوای خاوەنکارگە ڕژانە ناو کارگەوەو کەوتنە هەڕەشە لە کرێکارەکان تا دەستبەرداری مانگرتنەکەیان ببن. واتە ئاسایش لەبەرەی خاوەن کۆمپانیا ڕاوەستا دژی کرێکارە مانگرتوەکان. بەڵام سوربوونی کرێکارەکان لەسەر مانگرتن ولەسەر خواستەکانیان وایکرد هەرەشيکانی ئاسایش و خاوەن کۆمپانیا، هیچ ئاکامێکی نەبێت ومانگرتن بەردەوام بوو. دوای ئەوەش کەناڵەکانی ڕاگەیاندن چاویان بە کرێکارە مانگرتوەکان کەوت. تیمی بڵاوکراوەی ” دەنگی کرێکار” هەر لەبەیانی زوەوە ئامادەبوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کرێکاران، ئەوەی جێگای سەرنج بوو کاتێك کرێکارەکان زانییان کەتیمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەوێن.. خۆیان هاتن بەپێشوازی تیمەکەوە و گوێیان گرت لە سەرنج و رێنماییەکانیان دەربارەی خواستەکانیان و مانگرتنەکەیان. بەمجۆرە ئەوە دوپات بوەوە کە ئاسایش و پۆلیس لەخزمەتی چینی سەرمایەدار و خاوەنکار و خاوەن کۆمپانیاکاندان دژی کرێکاران. ساڵی ٢٠٠٦ یش کاتێك کرێکارانی کارگەری چیمەنتۆ مانیان گرت بۆ سەرفکردنی قازانجی ساڵانە… بەهەمانشێوە هێزی چەکداری ئاسایش و پۆلیس چونە ناو کارگەوەو تەقەیان لە کرێکارە مانگرتوەکان کرد و چەند کەسیان لێ بریندارکردن..

Related posts

چاوپێکەوتنێکی پێشەنگی تیڤی لەگەڵ کوێستان محەمەد، وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵەیەتی

Dangi Krekar

تاوانکاری سەرمایەداران لەدژی کرێکاران بەردەوامە

Dangi Krekar

دژ بە حکومەتی ڕاستڕەوی فنلەند ١٠٠ هەزار کرێکار مانیان گرت!

Dangi Krekar

Leave a Comment