Dangikrekar.com
هەواڵ

کورتە هەواڵی مانگرتن وناڕەزایەتیە کرێکاریەکان لەچەند ووڵاتدا

نمایشێکی چینایەتی مەزن!
کورتە هەواڵی مانگرتن وناڕەزایەتیە کرێکاریەکان لەچەند ووڵاتدا
ڕاپۆرت/ مستەفا باهیر:
لەدوای جەنگی ڕوسیا و ناتۆ لە ئۆکرانیا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژیان و گوزەرانی کرێکاران و هەژارنی جیهان بەرو خراپی دەڕوات بەتایبەتی کرێکارانی ئەوروپا. هەربۆیە لە بەشێک لەو وڵاتانە کرێکاران بۆ باشترکردنی ژیانیان ڕژانە سەر شەقامەکان. لەم ڕاپۆرتەدا تەنها باسی ناڕەزایەتی کریکارانی هەندێک لەو ولاتانە دەکەین:
بەریتانیا: هەرچەندە لەسەرتای مانگی ١٢ی ساڵی٢٠٢٢ ەوە خۆپیشاندان دەستی پێکردوە لەبەریتانیا، بەڵام سەرتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گەورەترین خۆپیشاندانی بەخۆیەوە بینی کە لە دە ساڵی ڕابوردودا هاوشێوەی نەبوە. پاش ئەوەی حەوت نەقابەی کرێکاریی هێڵی گواستنەوە بڕیاریی وەستانی کاریاندا، بوە هۆی ئەوەی بەملیۆنان کرێکار و فەرمانبەریتر نەتوانن بچن بۆ کارەکانیان. مامۆستایانی٢٣ هەزار قوتابخانەوە و مامۆستایانی زانکۆکان و بەشیک لە کرێکارانی ڕشتە جیاوازەکان پەیوەست بون بە خۆپیشاندەرانەوەو هەموان پێکەوە بەڕێپێوانێکی گەورە بەرەو بارەگای سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتە بەڕێکەوتن. سەرنجام دوای دانوسانی زۆر لەبەینی بەڕێوەبەرایەتی هێڵی شەمندەفەرو خاوەن کۆمپانیاکان و نوێنەرانی کرێکارانی تۆڕی هێڵەکانی شەمەندەفەر، ڕێکەوتن لەسەر ئەم خاڵانە.
١/ بەرز بونەوە موچەی کرێکارانی تۆری هێڵەکانی شەمەندەفەر ئەوانەی کە موچەکانیان کەمە بەرێژەی لەسەدا ١٤.٤ .هەروەها لەسەدا ٩.٢ بۆئەوانەی کە مووچەکانیان بەرزە.
٢/ لەدەرامەتە سەرەتاییەکاندا بەرز بوونەوەی بەڕێژەی لەسەدا ١٥.٢ بۆ موچە نزمەکان و لەسەدا ١٠.٣ بۆ مووچە بەرزەکان.
٣/ نابێت هیچ کرێکارێک بەهەر بیانوێک بێت بێکار بکریت ( واتە لەکار دەرکرێت) تا مانگی کانوونی دووەمی سالی ٢٠٢٥.
فەرەنسا: سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەیەوێت تەمەنی خانەنشین لە ٦٢ ساڵیەوە بۆ ٦٤ ساڵی بەرزکاتەوە . دژ بەم بڕیارەی حکومەتی فەرنسا ، سەندیکاکانی کرێکاران وپیشەوەرانی فەرەنسا بڕیاری خۆپیشاندانێکی ملیۆنیاندا لە پاریسی پایتەختدا. بەمپێیەش ڕۆژی ٢٧ی ئازار بەبەشداری نزیکەی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار کەس وسەندیکاکانی یەکێتی کاری دیموکراتی فەرەنسی و یەکێتی کرێکارانی گشتی و هێزی کرێکاران و یەکێتی پیشەوەرانی فەرەنسا، خۆپێشاندانێک لەژێر دروشمی”چاکسازی لە سیستەمی خانەنشینی”دا، بەرەو سەنتەری پاریس بەڕێکەوت. ” ئەمینداری گشتی یەکێتی کاری دیموکراتی فەرەنسی”لۆران بێرجیە ” ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ئەمجارە لە خۆپیشاندانەکانی ڕابردوو چڕترو بەهێزتر بوو. جێگای ئاماژەیە، چەند کەسایەتییەکی سیاسی چەپ بەشدارییان لە خۆپیشاندانی ئەمجارەی فەرەنسا کرد، لە ناویاندا ” فابیان رۆسیلی” کۆمۆنیست دەبینرا. خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە فەرنسا بەردەوامە تا نوسینی ئەم ڕاپۆرتە.. ئەڵمانیا: بەهۆی جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیاوە، کۆمپانیاکانی فرۆشی سوتەمەنی وەک گاز و بەنزین و غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها ناوەندەکانی فرۆشی خواردەمەنی، نرخەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردەوەتەوە .دژ بەم سیاسەتەی حکومەتی ئەلمانیان لە دوای زنجیرەیەک خۆپیشاندان لەسەرتای ئەمساڵدا. دوای دوو جار دانیشتن و گفتوگۆ لەبەینی نوێنەری کرێکاران و خاوەنکاردا و ڕێکنەوتن لە دانوسانەکاندا . یەکێتی کرێکارانی ئەڵمانیا داوای مانگرتنێکی سەرتاسەری یەک ڕۆژەی کرد ، هەربۆیە ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٧ی ئازار لە زۆربەی ناوچەو شارەکانی ئەڵمانیا، شەمەندەفەر و فڕۆکە و سیستەمی گواستنەوەی گشتی بەتەوای وەستا. ئەم مانگرتنە 24کاتژمێرییە لە لایەن یەکێتی بازرگانی ڤێردی و یەکێتی هێڵی شەمەندەفەر و گواستنەوە EVG و یەکێتی کرێکارانی ئەو وڵاتەوە داواکرا . ئەم مانگرتنە بە شێوەیەک کاریگەری هەبوو کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەو سەرمایە ناچار بوون چەند کاتژمێرێک بە پێ بڕۆن بۆ ئەوەی بگەنە شوێنی کارەکانیان. ڤێردی بە ناوی نزیکەی 2.5 ملیۆن کارمەند لە کەرتی گشتی و لە گواستنەوەی گشتی و فڕۆکەخانەکاندا گفتوگۆ دەکات، هەروەها EVG بە ناوی نزیکەی ٢٣٠هەزار کرێکار گفتوگۆدەکات. ڤێردی داوای زیادکردنی ١٠.٥٪ ی کرێ دەکات واتە لانی کەم ٥٠٠ ئیورۆ لەمانگێکدا.بەڵام نوینەری EVG داوای ١٢٪ زیادکردن دەکات یان بەلایەنی کەمەوە ٦٥٠ یۆرۆ لە مانگێکدا . بەهۆی مانگرتنەکەوە تێرمیناڵەکان بە زۆری چۆڵ بوون. بە هەمانشێوە ، دوو لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا لە میونخ و فرانکفۆرت، گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، کە بوە هۆی هەڵوەشانەوەی ٣٨٠هەزار گەشتیار، زۆربەی گەشتیارەکان ناچاربوون لەناو فڕۆکەخانە بمێننەوە. بەرپرسی کۆمپانیای خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ئازار ووتی ” ملیۆنەها سەرنشین کە پشت بە پاس و شەمەندەفەر دەبەستن بۆ چونە سەرکار وهاتوچۆکردن بەم مانگرتنە زیانی گەورەیان بەرکەوت”. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بڕیارە لەنێوان ڕۆژانی ٢٧ بۆ ٢٩ ی ئەم مانگە، گەڕی سێیەمی دانیشتن وکۆبونەوەی نێوان سەندیکاو خاوەن کارەکان، لەسەر خواستەکانی کرێکارانی مانگرتوو، دەستپێبکاتەوە.
ئیسرائیل: لەلایەن وەزیری دادی ئیسرائیلەوە پێشنیارێک، دراوە بە پەرلەمانی ئیسرائیل ( کنیست) بە گوێرەی ئەو پێشنیارە پەرلەمان دەتوانێ بە زۆرینەیەکی بچووک حوکمەکانی دادگا پووچەڵ بکاتەوە… بەوجۆرەش حکومەتی ئێستای ئیسرائیل دەتوانێ هەر بڕیارێك لە دژی سەرۆك وەزیران و وەزیرەکانی پووچەڵ بکاتەوە…کە هەرئێستا سەرۆك وەزیران..” بنیامین نەتەنیاهۆ” سکاڵای لەسەرە بەهۆی گەندەڵیەوە بەتایبەتی لەسەردەمی کۆرۆنادا. دژ بەم بڕیارە کرێکاران و کارمەندانی ئیسرائیل خۆپیشاندانێکی گەورەیان بەرپا کرد، بە گوێرەی هەواڵەکان ئەم خۆپیشاندانە زۆرتر لەلایەن حزبە چەپەکانەوە بەڕێخراوە. سەرنجام خۆپیشاندەران توانیان کە حکومەت ناچار بکەن لە بڕیارەکەی پەشیمان ببێتەوە.
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣

Related posts

ئایا کاتی نانخواردن و حەوانەوە لەکارگەکاندا بەسەعاتکار هەژمار دەکرێت؟

Dangi Krekar

 سەلامەتی کارو بیرەوەریەک لەپەیوەند بە ڕۆژی قوربانیانی شوێنی کارەوە!

Dangi Krekar

کرێکاران تەنها بەخەباتی یەکگرتوانە و ڕێکخراوبوونی خۆیان دەتوانن، گۆڕانکاری لەئاستی کرێکانیاندا بکەن! 

Dangi Krekar

Leave a Comment