دەنگی کرێکار:
زۆرمان نەماوە بۆ ڕۆژی یەکی ئایار.. ئێمە کرێکارانی کوردستان دوای یەکساڵ لەخەبات بۆ باشکردنی کارو ژیانمان، دوای ئەوەی یەکساڵی تەواو ڕەنج و شەونخونیمان بەگەرماو سارما کێشاوە وسەرمایەی خاوەنکارەکانمان زیاترو زیاتر کردوە، کەچی ئەوە چینی دەسەڵاتدارو خاوەن کۆمپانیاکانە، ژیانی ئێمەیان، لەهەژاری ونەبونیدا خنکاندوە ویەشتا ئەو موچەیەی پێمان دەدەن بەشی ژیانمان ناکات. یەک ساڵ تێپەڕیوە و داوا دەکەین خواستەکانمان جێ بەجێ بکەن، کاتێکش ماندەگرین و ناڕەزایەتی دەردەبڕین، کەچی ئەوان دارودەستەی چەکدارو ئاسایش دەکەنە سەرمان. ئەگەر ئەمەش نەکەن شمشێری لەسەرکار دەرکردنمان بەسەرسەرەوە ڕادەگرن و لەگەڵ بێکاری وژیانێکی کولەمەرگی بەرەو ڕوومان دەکەنەوە. ئێمە کرێکارانی کوردستان لە ئایاری پارساڵەوە تا ئەمڕۆ چەندین ناڕەزایەتی وخۆپێشاندانمان بەرێ خست، کرێکارانی ژینگەپارێز کرێکارانی کارخانەکانی چیمەنتۆ وئاسنو چپس و کارمەندانی خۆبەخشی سەربەوەزارەتی تەندورستی و مامۆستا و موچەخۆرانی سەر بەدەوڵەت و کەرتی تایبەت و دەرچوانی خاوەن شەهادەی دانەمەزراو .. هەموو ئەمانە نیشانی ئەدا کە کرێکارانی کوردستان خەریکە سنوری بێدەنگی تێپەر دەکاو چیتر ناتوانیت لەئاست مافە سەرەتاییەکانی بەجواب نەیەت. یەکی ئایار فرسەتیکی زێڕینە و نابێ ئەم هەلە لەدەست بدەین. بەڵکو دەبێ ئەمڕۆژە بکەینە ڕۆژی کۆکردنەوەی هێزی جەماوەریمان، ڕۆژی یەکگرتویی ڕیزەکانمان، ڕۆژی گەڵالەکردنەوە داخوازیەکانمان ودانەوەی بەڕوی دەسەڵاتو خاوەنکاردا.
یەکی ئایار بەخەباتو تێکۆشانی هاوچینەکانمان جێکەوتووە و ڕۆژێکە نیزامی هارودڕندەی سەرمایەداری لەسەر کاربێت، ئەم یادەش هەر زیندوە. بۆیە دەبێ ئێمەی کرێکاران هەمووساڵیک خۆمانی بۆ ئامادەبکەین وگشت ئەو خواستانەی کەیەک ساڵە هەوڵی بۆ دەدەین دوبارە ڕێزیان بکەین و لەدووتوێی یاداشتێکدا بیخەینەوە بەردەستی خاوەنکار و دەسەڵاتداران. پێویستە لەگشت کارخانەو ناوەندەکانی کار، هەڵسوراوانی کرێکاریی خۆیان ئامادەبکەن و لەدەستەو گروپو هەر جۆرێک کەبۆیان دەکرێ لەدەورێ یەك کۆبنەوەو ئامادەکاری بکەن بۆ ڕۆژی یەکی ئایار تا کرێکاران بتوانن ئەمڕۆژە شکۆدار ڕابگرن. دەکرێ لەڕۆژی یەکی ئایاردا کار ڕاگرن، ئەر تەنانەت بۆیەک سەعاتیش بێت، بۆ ئەوەی کرێکار بزانێت جێگا و ڕێگای ئەم چینە لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا، چەندە کاریگەرە. ئەگەر نەشتوانن کار ڕابگرن بە هەرشێوەک دەتوانن تەعبیر لەیەکی ئایار بکەن ونابێت بیەڵین یەکی تێپەرێ و هچمان نەکردبێ یان هیچمان نەوتبێ. ئێمە لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارە بانگەوازتان دەکەین بۆ بەرپاکردنی مەراسیم و سازدانی کۆڕو کۆبوونەوە کرێکاریەکان لەناوەندەکانی کاردا. بانگەوازتان دەکەین تاپێکەوە یەکی ئایار بکەینە ڕۆژی نیشاندانی هێزی یەکگرتوانەی چینایەتیمان. بانگەوازتان دەکەین یەکی ئایار بکەینە ڕۆژی دادگایی کردنی نەزم ونیزامی زالـانەی سەرمایەداری، ڕۆژێک بۆ گەشانەوەی خەباتمان لەپێناو ئازادیو یەکسانی وکۆمەلگایەکی خۆشگوزەراندا.