Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

پێویستی پێکهێنانی “ دەستەکانی ناڕەزایەتی کرێکاریی“

بەدڵنیایەوە، هەرشێوازێکی ڕیکخراوبوون، بۆ کرێکاران، گرنگی خۆی هەیە. چینی کرێکار لەخەباتی ڕۆژانەی خۆیدا بۆ باشکردنی دۆخی کارو ژیان وتەنانەت بۆ دەخاڵەتکردن لەدۆخی سیاسی و کۆمەلایەتیدا، بەردەوام شێوازی جۆراو جۆری لەڕێکخراوەی جەماوەری کرێکاریدا پێکهێناوەو وەک ئامرازێک بۆ ڕابەری کردن و یەکگرتووکردنی بەشەکانی کرێکاران سودی ڵیوەرگرتووە. بەتایبەتیش کە هەوڵو تێکۆشانە ڕۆژانەییەکانی کرێکاران ئەو ڕاستیەی سەلماندووە کەبەبێ ئاستێک لە ڕێکخراوبوون و یەکگرتووبون، کرێکاران ناتوانن بەخواستو مافەکانیان بگەن. پێکهێنانی یەکیەتی کرێکاری وسەندیکاو شۆرا کرێکاریەکان، تا کۆمیتەکانی مانگرتن وکارخانە، تا تاکۆنترۆڵی کرێکاری و ئەنجومەنە کرێکاریو هەروەزیەکان وسندوقەکانی تەعاونی کرێکاری وپیکیتە کرێکاریەکان.. ئەمانە وزۆر شێوازی تر هەموویان لەو ڕاستیەوە سەرچاوەیان گرتوە کەخەباتی ڕۆژانەی کرێکاران وبەدەستهێنانی بچوکترین داخوازی، پیویستی بەشێوازێکی گونجاو لەگەڵ هەر گۆشەیەکی ئەم خەباتە بەردەوام و ڕۆژانەییانەی چینی کرێکاردا هەیە. لەم واقعیەتەشەوە بەو خاڵە دەگەین کە چینی کرێکار مادام ناڕازیە بەدۆخی کارو ژیانی خۆی لەسایەی سیستم و دەسەڵاتی سەرمایەداریدا، هەمیشە خاوەنی ئاستێکی کەم تازۆر، سادەو ئاڵۆزی شێوەکانی ڕێکخراوبوونە وکرێکاران لەژێر کاریگەری کۆمەلێک فاکتۆردا دەست دەبەن بۆ یەکێک لەشێوەکانی ڕێکخراوبوون کە بۆیان مومکینەو دەتوانن خەباتی ڕۆژانەی خۆیان بۆگەیشتن بەداخوازیەکانیان بەدەستیەوە بگرن. لەفەزای سیاسی ئێستای کوردستاندا، کەناڕەزایەتیەکی جەماوەری لەمەیداندایە، لەدۆخیکدا کە هەلومەرجی سەختی کارو ئەو گێژاوە سیاسیەی کوردستانی تێ کەوتووە، لەکاتێکدا کەنەک هەریاسای کارێک لەکوردستاندا بونی نیە تا ئازادی ڕیکخراوبون و مانگرتنی کرێکارانی بەرەشمی ناسیبێت، بەلکو دەسبردن بۆ سەندیکاو شوراکان وڕێکخراوەی کرێکاری لە کارگەو کارخانەو ناوەندەکانی کاردا قەدەغەو ڕێگا پێدراونیە، دەستبردن بۆ پێکهێنانی دەستەکانی نارەزایەتی کریکاریی بۆتە پێویستیەکی ئێستایی. ئەمەش بەحوکمی ئەوەی کەدەستەکان بەسادەیی لەلایەن ژمارەیەکی کەم لەهەلسوڕاوانو کرێکارانی پێشڕەو وناڕازیەوە مومکین وعمەلیە. دەستەکان کە نەپیویستیان بەمۆڵەت ونە بە بەڵگەنامەو پێڕەو هەیە دەتوانرێت دەستی بۆ ببرێت. تەنها ئەوەندە بەسە کەلەهەر ناوەندێکو هەر بەشیکی کاردا، کەناڕەزایەتی هەیە وکرێکاران داواو خواستیان هەیە دەستەیەک لەکرێکاران لەدەوری ئەو خواستانە کۆببنەوە وبۆ ڕابەری و بەرەو پێش بردنی ناڕەزایەتیە کریکاریەکان بیکەنە ئامڕازی یەکگرتوویی کرێکاران و ڕیکخراوکردنیان.
ناڕەزایەتیەکانی ئەم دوایانەی کرێکارانی ژێنگەپارێز بەڕۆشنی دەستبردن بۆ دەستەکانی ناڕەزایەتی کرێکاریی بەرجەستە کردۆتەوە وئەوان بە کۆبوونەوەی ژماریەک لە هەڵسوراوانی کرێکاری و پێشڕاوان، توانیویانە لەئاست کۆمپانیاکدا، بکەونە شوێنی داخوازیەکانی خۆیانو ناڕەزایەتیەکانیانەوە و بەرەوپێشی بەرن. تانەنەت هەرلەم ڕێگایەوە، جگەلە سازدانی کۆبونەوەی گشتی کرێکاران وخۆپیشاندانەکان، توانیویانە نوینەرانیش هەڵ ببژێرن وبۆ دانوسانکردن لەسەر خۆاستەکانیان و لەگەڵ وەزیری کاردا کۆببنەوە. بەم جۆرەش ئەزمونی ناڕەزایەتیەکانی ژینگەپاریز بەکردەوە پێکهێنانی دەستەکانی نارەزایەتی کرێکاری کردۆتە پێداویستیەکی ئەمڕۆی بزوتنەوەی کرێکاری، کەڕیگا بۆ شێوازی باڵاتری ڕیکخراونی کرێکاریی کردۆتەوە..
کرێکارانی کوردستان دەستەکانی ناڕەزایەتی خۆتان لە ناوەندەکانی کاردا پێک بهێنن و بۆ گەیشتن بەخواستەکانتان دەستی بۆ بەرن.

Related posts

ڕاگەیاندنی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار سەبارەت بە داڕمانی سەقفی باڵەخانەیەك لەسلێمانی و ژێرکەوتنی ٥ کرێکار!!

Dangi Krekar

سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار نامەیەک ئاراستەی ڕێکخراوی کاری جیهانی ILO دەکات

Dangi Krekar

باشکردنی دۆخی ژیان وکار، هاتنە مەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانی دەوێت

Dangi Krekar

Leave a Comment