دەنگی کرێکار :
بەپێی هەواڵێک کەدەست بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار گەیشتوە، بەپاساوی ئەوەی کە حکومەت سلفەی کۆمپانیاکانی پاکەرەوەی دواخستوە، بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکان لەمشتومڕی ئەوەدان کەکارەکانیان ڕابگرن، لەسەرەتای ئەم مانگەشدا بەڕێوەبەری یەکێك لەو کومپانیایانەی کاری پاککردنەوەی شەقامو گەرەکەکانی سلێمانی دەکات، مۆڵەتی چەند رۆژیان بەحکوومەت داوە بۆ خەجکردنی سلفەکەیان وبەپێچەوانەشەوە کارەکانیان ڕادەگرن. بێگومان لەحاڵەتی دەستبردنی کۆمپانیاکان بۆ ئەم هەنگاوە، هەزاران کرێکاری ژینگەپاریز بێکار دەبێ و ئەو موچە کەمەی کەهەیانە دەبردرێ.
کرێکارانی ژینگەپارێز دەبێ هوشیارانە لەم دۆخە بڕوانن و ڕیزەکانیان یەکگرتوو ڕابگرن ولەڕێگای نوێنەرانیانەوە، بکەونە دانوسان لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکانداو داوابکەن کە کارو موچەی ئەوان نابێ بکرێتە قوربانی کێشەی نێوان شارەوانیەکان وکۆمپانیاکانەوە. کاتێک کرێکاران ئامادەی کار بن وگرێبەستیان لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکاندا واژۆکرد بێت. ئەوە ئەرکی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانە، موچەی کرێکاران، دەستەبەربکات.
previous post
next post