Dangikrekar.com
هەواڵ

خانەنشیانان وکێشەی دابەشکردنی موچە!

بەگوێرەی خشتەی موچەی مانگی شەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاربوو موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشبکرێت، بەڵام وەک مانگەکانی پێشتر کێشە لە دابەشکردنی موچەی خانەنشینیدا لە سلێمانی دروست بوو. . لەم پەیوەندەدا لە سەرەتای مانگی تەموزدا بوو کەخانەنشینان لەبەردەم بانکی باخان لە سلێمانی کۆبوونەوەو نارەزایەتیان دەربری وداوایان کرد موچەکانیان بۆ سەرفبکرێ وچیتر لەبەرگەرما ڕانەگیرێن ودەستی دەستیان پێنەکرێت. بەڵام لەبەرامبەردا بەڕێوبەری بانکەکە پێی ڕاگەیاندن کەپارەی پێویست بەردەست نییە بۆ دابەشکردن!. ئەمە جگەلەوەی کە “پۆلیسەکان ئازاری چەند خانەنشینانێکیان دا. بێگومان زۆرینەی ئەوانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەکانیانن نەخۆشن و بەم گەرما لەدەرەوەی شارەوە هاتوون بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، ئەمە جگەلەوەی کەمانگی ئایاری ئەمساڵ، لەکاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشیناندا، بەهۆکاری دواکەوتن و نەبوونی پارە لەبانکەکاندا و سەرەگرتنی خانەنشینان و لەکاتی دەرەنگانی شەوەوە لەبەردەم بانکەکان و دروستبوونی قەرەباڵغی پێنج خانەنشین گیانیان لەدەستدا و لە مانگەکانی دیکەشدا بە بەردەوامی کێشە لە دابەشکردنی موچەدا دروست بووە.
ئەم دۆخە بەڕۆشنی پیمان دەڵیت کەخانەنشیان نەک هەر لەگەڵ سیستەمێکی ئیداری وپەڕپوت بەرەو ڕون، بەڵکو مامەلەیەک کەلەگەیان دەکرێ، ئەوپەڕی نامرۆڤانەو سوکایەتی پێکردنە. لەکاتێکدا خانەنشینان ئەو کەسانەن کە ساڵانێکی زۆر کاریان کردوەو ئەم سیستەم وحکومڕانیەیان بەئەرکی سەرشانی خۆیان ودوای زەحمەتێکی زۆر بەڕیوەبردووە. ئەم ئینسانانە کەشایەنی ڕیز لێنان و پاداشتکردنن، کەچی ئەوە حکومەتی هەرێمە بەم جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
لەمەش زیاتر موچەیەک کەپێیان دەدرێ هێندەکەم وناچیزە هەرگیز نەلەئاست رەنج و ماندوبوونی ئەواندایەو نە وەلامدەرەوەی دۆخی سەختی ژیانی ئێستای کوردستانە کەلەسەیەی حزبەکانی دەسەڵاتدا بەسەر ژیانی هاوڵاتیاندا داسەپاوە.
ئەم دۆخە نەخوازراوە هەر ڕووی لەخانەنشیانان نەکردوە، بەڵکو زۆربەی زۆری کارمەندو موچەخۆران و کرێکاران، هەموو مانگێک کێشەی وەرگرتنی موچەکانیان هەیە. ترس لەنەدانی موچەو دواکەوتنی، تا لێبڕین وپاشەکەوتکردنی.. بۆتە هەڕەشەیەکی بەردەوامی موچەخۆران وئەمەش دڵەڕاوکێیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی لەنێو خانەنشینانو کارمەنداندا پێک هێناوە.
بەڵام بەسەرنجدان لەدۆخی خانەنشیانی کوردستان دەبینین ئەم کێشەیە لەناوچەکانی ژێردەستی یەکیەتیدایە و لەهەولێرو دهۆک کەمتر ئەم دیاردەیە دەبینرێت. بگرە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینان لەهەولێر ئەگەر بۆ ڕیکلامیش بێت خۆی دەچیتە ماڵی خانەنشینان و موچەکانیان بۆسەرف دەکات، کەچی لەناوچەی سلێمانی خانەنشیان لەو دۆخەدان کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا. ئەمە ئەوە دەسەلمێنێ کە خانەنشینان بوونەتە قوربانی کێشمەکێشی نیوان دووحزبی دەسەڵاتداکە هەریەکەیان بۆ خۆ زاڵکردن بەسەر ئەوی تریاندا ئامادەن خەڵکی بخەنە تەنگانەو دۆخێکی نامرۆڤانەوە. بەتایبەتی ئەگەر حکومەتی هەرێم حکومەتی هەموو هاوڵاتیانە ئەگەر حکومەتێکە بەرپرسە لەموچەو ژیانی هەمو خانەنشینان، ئەدی بۆچی ئەم فەرق وجیاوازیە هەیە!. بەڵام ئەگەر حکومەت ئەمە ئیدارەکەی بێ و ئەمە وەلامی نامەسئولانەی بێت، ئەگەر حزبە دەسەڵاتدارەکان بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ هەقی خانەنشناندا دەکەن، کەوایە دەبێ هیچ کەس ئەم سەرگەردانیەو ئەم جۆرە مامەڵەیەی لەگەڵ خانەنشینان دەکرێ قەبوڵ نەکەن. بۆیە دەبێ بەناڕەزایەتی جەماوەری خانەنشینان وکۆبوونەوەی کەسوکار وخەڵکی ئازادیخواز، یەخەی ئەم دەسەڵاتە بگیرێ وسنورێک بۆ ئەو بێڕیزیە بکرێت کەبە خانەنشینان و موچەکانیان دەکرێ.

Related posts

ئاگاداری /بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار پانێڵێک لەژێر ناونیشانی (بەرەو ژیانێکی باشتر بۆ کرێکاران)

Dangi Krekar

دەڤەری ڕاپەڕین: نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکان، کێشە بۆ کرێکارانی ژینگەپارێز دروست دەکات!

Dangi Krekar

ژمارە ٦٠ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

Leave a Comment