Dangikrekar.com
گفتوگۆ

” ماوەی ٥ ساڵە ئێمە زیاد لەپێویست کار دەکەین، بێ ئەوەی هیچ ئیزافەیەکمان بدەنێ“

کرێکارێکی کارگەی چیمەنتۆی گاسن، ڕاستیەکانی دۆخی کاریان دەخاتە ڕوو

دەنگی کرێکار:
کارگەی چیمەنتۆی گاسن لەناوچەی بازیانی سلێمانی، توانای بەرهەمهێنانی٣٥٠٠ تەن چیمەنتۆی لەڕۆژێکدا هەیەو لە ساڵی٢٠١٦، دەستی بەکار کردوە. ئەم کارخانەیە ساڵانە لەتوانایدایە یەك ملیۆنو٧٠٠هەزار تەن چیمەنتۆ بەرهەم بێنێ. ئەم کارگەی لەسەر ڕوبەری(٢٢٥٢)دۆنم لە لایەن کومپانیای (SINOMA)ی چینیەوە دامەزراوە وکومپانیای “زەریا” کەسەربە گروپی کۆمپانیاکانی کارە، بەڕێوەی دەبات. لە سەرەتای دەسبەکاربونی کارگەی چیمەنتۆی گاسنەوە ٤٠٠ کەس کرێکارو کارمەند کاری تێدا دەکرد، بەڵام لە ئێستادا ژمارەی گشت کرێکارو فەرمانبەرانی ئەو کارخانەیە مەزندە دەکرێت بە ١٠٠٠ هەزار کەس، کەئەوانیش لە کرێکاری هیندی وناوخۆیی پێکهاتوون..
دەنگی کرێکار بۆزانیاری لەسەر بارودۆخی کرێکارانی ئەو کارگەیە لەگەڵ یەکێك لە کرێکارەکان کە لەسەردوای خۆی ناوی ناهێنێن گفتو گۆیەکی کورتمان ئەنجامدا، کەلێرەدا دەیخوێننەوە:
دەنگی کرێکار: سەرەتا دەمانەوێت بزانین تۆلەکام بەش کاردەکەیت؟
کرێکارەکە: من لە بەشی “مەقلەع” کاردەکەم.
دەنگی کرێکار: چەند کەس لەم بەشە کاردەکات؟
کرێکارەکە: بەهەمومان بەسایەق و ستافی سیانەی ئامێرەکانەوە، ٥٥ کەس دەبین و زۆربەی کرێکارەکان هیندین. دەنگی کرێکار: ڕۆژانە چەند سەعات کاردەکەن ؟.
کرێکارەکە: کاری ئێمە بەس بەڕۆژە، هەموو ڕۆژێك لە ٧ی بەیانی تا حەوتی ئێوارە کارمان پێدەکەن، ٥ساڵ پێش ئێستە وا نەبو ڕۆژانە ٨سەعات کارمان دەکرد. مەبەستم ئەوەیە ئێستا جاری واهەیە تا ٧ی ئێوارە ئیزنمان نادەن وکارمان پێدەکەن وماوەی کارمان لە ٩سەعات زیاترە. ئەتوانم بڵێم ئەوە ماوەی ٥ ساڵە ئێمە زیاد لەپێویست کار دەکەین، بێ ئەوەی هیچ ئیزافەیەکمان بدەنێ .
دەنگی کرێکار: تۆمانگانە موچەکەت چەندە ؟ .
کرێکارەکە: من مانگانە ٨٠٠ هەزارم دەدەنێ. بەڵام هەموو مانگێك ٤٥ هەزاریشم لێ گلەدەنەوە بۆ زەمان ئەوەی ٨ ساڵە لەم بەشە کار دەکەم. ئێمە دەزانین کە غەدرمان لێدەکەن، بەڵام چی بکەین لای کێ سکاڵا بکەین ئەو هەموو ساڵە من لەوێم نەمدی ڕۆژێك سەندیکایەك وەزارەتی کارێك کەسێك هەواڵمان بپرسێت. بەتایبەت کارەکەی ئێمە مەقلەعە زۆردورە لەناو کارخانەکەوە. ئەوە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوەش هەیە کە کۆمپانیا هەندێك لە کرێکارانی ناوخۆ دەرکاو لەگەڵ کومپانیایەکی هیندی ڕێکەوتووە کرێکاری هیندی وەردەگرێ. ئەمساڵ کرێکارێکیان دەرکرد و هیچ حسابێکیان بۆ نەکرد . ئێمە داوادەکەین کەلایەنی پەیوەندیدار لەسەرمان بەجواب بێن. زۆر زوڵمان لێدەکرێ هەرەشەی دەرکردنیش بۆ ئێمە بەڕاستی مەئەسات دەخوڵقێنی. ئەم کارە لەدەست بدەین کارمان دەست ناکەوێ .
دەنگی کرێکار: ئەوەی بەئێمە بکرێت گەیاندنی دەنگی کرێکارانە بەلایەنە پەیوەندیدارەکان و هەوڵئەدەین ڕاگشتیش لەسەر پرسە کرێکاریەکان دورست ببکەین..

Related posts

کرێکارێکی کارگەی بۆری پلاستیکی بازیان، لەبارەی دۆخی کرێکارنی کارگەکەوە بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار دەدوێ

Dangi Krekar

دژ بە حکومەتی ڕاستڕەوی فنلەند ١٠٠ هەزار کرێکار مانیان گرت!

Dangi Krekar

“ لەسەعات حەوتی بەیانییەوە بۆ حەوتی ئێوارە کاردەکەین و موچەکانمان هەرگیز لەپای ئەو کارەدا نیە کە دەیکەین”

Dangi Krekar

Leave a Comment