Dangikrekar.com
هەواڵ

بۆ خواستی دامەزراندنیان، بەشێک لەمامۆستایانی وانەبێژ، دەستیاندایە ناڕەزایەتی دەربڕین!

دەنگی کرێکار :
جارێکیتر مامۆستایانی وانەبێژ لەبەشێك لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا!.
لەچوارچیوەی نارەزایەتیەکی سەراسەریدا کەلەلایەن نوینەرانی مامۆستایانی وانەبێژەوە بانگەوازی بۆ درابوو، ڕۆژی یەك شەمە رێکەوتی ٢٤تەموزی/ ٢٠٢٢، بەشێک لەمامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بانکی ڕانییەدا، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان سازدا وداوایانکردن کەوەزارەتی پەروەردە دایانمەزرێنی. یەکێك لە مامۆستایان دەڵێ: “دوای ١٨رۆژ لە گردبونەوەو نارەزایەتی لەبەردەم بەرێوەبەرایەتیەکانی پەردوەردە لەسنوری سلێمانی وهەولێرو دهۆك، بەڵام ئەوە حکومەتە کە بەڵینەکانی جیبەجێ ناکات. بۆیە ئێمەش دەستامانداوەتە ئەم خۆپیشاندانانە لەشارەکانی کوردستان“.
مامۆستایەکی وانەبێژی تر لەوتەیەکدا ئاماژەی بەوەداکە: حکومەتی هەرێم ماوەی چەند مانگێکە بریاری ژمارە١٤ی دەرکردوەو بەلێنی دامەزراندنی پێداوین. هاوکات لە برگەی ٤ ی بڕیارەکەدا هاتوە پێدانی موچەو شایستەدارایەکان بەمامۆستایانی وانەبێژ لەکاتی خۆیدا، بەڵام بەداخەوە ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەیە خاوەنی بەڵێنی خۆیان نەبون. ئەوەتا ئێستا مانگی حەوتە و لەکۆتایی نزیك دەبێتەوە و شایستەی موچەخوران دابەشدەکرێ کەچی یەشتا موچەی مانگی ٥ بۆ ئێمە دابەشنە کراوە. هەربۆیە داواکاری سەرەکی ئێمە مامۆستایانی وانەبێژ دامەزراندنە بەردەر لە پێدانی شایستە داراییەکانمان، چونکی دۆخوخی دارایی حکومەت گونجاوە ئێمە لەدوای ٢٠١٤ تائێستا داواکاری سەرەکیمان دامەزراندن بووە بەڵام بە بیانو و پاستاوی جۆراجۆر ئەو داوایەمان جوابی نەبووە. ئێمە پێمان وایە حوکمەت دەتوانیت دامان مەزرێنی چونکی پێویستین وبەشێکی زۆر لە وانەبێژان لەئێمە پێك دێت وناوەندەکانی خوێندیش بێ بونی ئێمە پەکیان دەکەوێت. ئێمە هەم داوادەکەین دامەزرێن وهەم پێدانی شایستە دارایەکانمان پێبدەن، ئەگەر نا بەردەوم دەبین لە نەرەزایەتی دەربڕین..

Related posts

ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی فەرمانگە جیاجیاکان درێژەی هەیە..!

Dangi Krekar

ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ ئاشتی ودیموکراسی لە ژاپۆن پشتگیری لە داواکاریەکانی مامۆستایان دەکەن

Dangi Krekar

منداڵانی ناوکار بێبەش لەجیهانی منداڵ

Dangi Krekar

Leave a Comment