Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

با پێکەوە لەدژی سیاسەتی باجگیری و ڕەتاندنەوەی خەڵکی کەمدەرامەت،لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە،ڕاوەستین!

لەپاڵ گرانی وبێکاری و نەدانی موچەو کەمی خزمەتگوزاری ودۆخێکی سەخت کەبەسەر هاوڵاتیانی کەمدەرامەتی کوردستاندا داسەپاوە، حکومەتی هەرێم لەڕیگای سیاسەتی باجگیریەوە، دەستی داوەتە سەرانەگیری و ڕوتاندنەوەی خەڵکی کەم دەرامەت و هێندەی تر باری ژیانی ئەوانی قورسترکردووە. لەئێستادا سیاسەتی باجگیری دەسەڵاتداران بەپاساوی جۆراوجۆر، زیاتر لە١٥٠ جۆر باجی لەسەر خەڵکداناوە. لەوانە: باجی کرێکارانی پڕۆژە ئەهلی و کارگەکان، فڕنەکان، نانەواکان.. بەناوی بیمەوە. باجی کرێکارانی هاتوو، بەناوی ئیقامەوە. باج لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، کامێرای هاتووچۆ، سەیارەی هاووردە، سیستەمی پۆینت لەهەموو گەڕەکو کوچەو کۆڵانی شارەکان. باجی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر مەرزەکان. باجی خانووبەرە، باجی کڕینی خانوو، فرۆشتن وتێکدانی خانو. باجی سوکناکردن و.. دەیان شێوەی تری باج، کەبەشێکیان نایاساییین. هەموو ئەم باجانەش کەخراوەتە سەرشانی خەڵکی کەم دەرامەت، جگەلەوەی کەمەسرەفێک بۆ سەر داهاتی ئەوان زیاتر دەکات، هاوکات گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی ئەو کاڵا ومەوادانەش لەبەزاڕدا بەدوای خۆیدا دێنێ، کە پێویستن بۆ ژیانی ڕۆژانە. ئەم دۆخەش لەکاتێکدایە کەئاستی موچە وکرێی مانگانە وبەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی چەند ساڵیکە لەشوێنی خۆیدا چەقیوە. لەسەرێکیترەوە حکومەت لەژێر ناوی “سیاسەتی هاندان”دا نەک هەر لەباجی خاوەن کۆمپانیاو سەرمایەدارە گەورەکان خۆش بووە، بەڵکو لەزۆرکاتو شوێندا زەوی وکارەباو ئاوی پێبەخشیون. با لەو گەندەڵیەش بگەڕێین کەبواریداوە بەخاوەن کۆمپانیاو پڕۆژەکان، تاخۆیان لەدانی باج بدزنەوە. لەڕاستیدا ئەمە سیاسەتی ڕوتاندنەوەی خەڵکی کەم دەرامەتە، کەدەسەڵاتداران بۆ داشکاندنەوەی لێکەوتەکانی بەسەر ژیانی کرێکارانو زەحمەتکێشدا، بەدەستەوە گرتوە، تالەم ڕێگایەوە، کەم هێنان لەبودجەی حکومەتەدا پڕبکاتەوە وبەشێک لەمەسروفاتی وەزارەتەکانی بخاتەوە سەرشانی خەڵک. بەدڵنیایەوە ئەم ڕاستیە ئەوە دەسەلـمێنێ کە ئەم حکومەتە، حکومەت و دەسەڵاتی سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکانەو هەر هەنگاو سیاسەتێکی لەبەرژەوەدندی ئەم چینەدایەو لەدژی خەڵکی هەژارو بێکارو کەم دەرامەتە. بەتایبەتیش گوشارهێنان بۆ ئاستی بژێوی خەڵک وهەوڵدان بۆ داسەپەندنی هەژاری زیاتر، هەمیشە ڕێگایەکە بەدەست حکومەتی سەرمایەدارانەوە تا لەم ڕێگایەوە فرسەتی کۆکردنەوەی قازانج وداهات، بخوڵقێنێ.
کەوایە ئەگەر سیاسەتی باج گیری دەسەڵاتداران ڕوتانەوەی خەڵکە، ئەگەر سەپاندنی باج کاڵا بژێویەکان گران دەکات وبەمەش ژیانی خەڵکی کەمدەرامەت دژوارتردەکات، خەبات لەدژی ئەم باجگیریە وهەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوە ودانانی سنورێک بۆی، بەشێك دەبێت لەخەباتی جەماوەری ناڕازی کەبۆ نان و کارو خزمەتگوزاری، ڕۆژانە یەخەی دەسەڵاتداران دەگرێ، بەواتایەکیتر ئەگەر کڕێکاران و کارمەندان داوای موچەکانیان دەکەن، ئەگەر هاوڵاتیان داوای خزمەتگوزارەیەکان دەکەن.. ئەوا دەبێ لەپاڵ ئەم خواستانەدا، خواستی هەڵوەشانەوەی باجگیری وسەرانە سەندنی کۆمپانیاکان و حکومەت، ببێتە خواستێک ولەدەوری نارەزایەتی بەڕی بخرێ. سەرپێچیکردن لەدانی باج وپشتگوێ خستنی لەلایەن هاوڵاتیانەوەو مل نەدان پێی، یەکێکەلەو هەنگاوانەی کەدەبێ خەڵکی کەمدەرامەت بەکۆمەڵ و یەکگرتوانەو هوشیارانە پەیڕەوی ڵیبکەن. لەیەک وتەدا، هاتنەمەیدانی بەکۆمەڵی جەماوەری ناڕازی بۆ باشکردنی ژیان و بەدەستهێنانی موچەو کارو خزمەتگوزاریەکان، لە گۆشەیەکیدا دەبێ خواستی هەڵوەشانەوەی سیاسەتی باجگیری دەسەڵاتداران بکاتە ئاڵای خۆی ونابێ ڕیگابدرێت، ئەم سەرانەسەندنە وئەم ڕوتکردنەوەیە لەسەرشانی خۆیان قەبوڵ بکرێ.

Related posts

جۆن مکدۆنێل ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و خەزینەداری پێشوی حکومەتی سێبەر لە لەیبەر پارتی لە نامەیەکدا کە بۆ ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی

Dangi Krekar

یەکیتی خەباتی کرێکارانی فەلەستینی پشتیوانی خۆیان بۆ بۆ نارەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان ڕاگەیاند!

Dangi Krekar

ژینگەپارێزانی دەڤەری پشدەرو ڕانیە دەستیان دایەوە مانگرتن لەپێناوی وەرگرتنی مووچەکانیاندا

Dangi Krekar

Leave a Comment