Dangikrekar.com
وتار

کێ مافی دەرکردنی کرێکاری لەسەرکار هەیە؟

وەستا مەهدی:
لە کوردستان خاوەنکار بەهۆکاری جۆراجۆر و بێگوێدانە ئەوەی کە کرێکار وەك ئینسانێك وەك هاووڵاتیەك مافی هەیە کە کاربکا، لە سەرکار دەردەکات. کرێکار مافی هەیە کە داوای کەمکردنەوەی سەعاتی کار بکا، مافی هەیە کە داوای زیاد کردنی حەقدەست بکا، مافی هەیە کە داوای پشوبکا، مافی هەیە کەداوای بەدلەو دەستکێش وپێڵاو بۆ سەلامەتی کارەکەی بکات، کرێکار مافی ئەوەشی هەیە کە داوای بیمەی تەندروستیو خوێندنو راهێنان وژەمە خواردن بکا کاتێک لەسەرکارەکەیەتی.. ئەم مافانە هەموی ماف گەلێکی یاسایین وبونەتە بنەمای یاسای کارو لەهیچ وڵاتێك ولەهیچ یاسا کارێکدا بێجێگا نین و کەم تازۆر ئاماژەیان پێدەکرێ. واتە لەیاسادا ئەومافانە بەئاستێکی زۆرو کەم، خراپو باش زامندەکرێو جێگیردەکرێن. بۆ سەلماندنی هەموو ئەو مافە یاساییانە، هەر کەسێك جا خاوەنکار بێت یان کرێکار، پارێزەربێت یان ڕۆژنامەنوس، وەیا هەرکەسێکی کەگرنگی بدات بە کێشەو موشکیلاتی کرێکاران دەتوانێ لە دەستورو یاسای کاردا بگەرێ وبیان دۆزێنەوە. بەلام بەسەرنجدان لەو مادەو بڕگانە کە تایبەتە بەکاروباری کرێکاران، ئینجا تێدەگەن کە چ تاوانێك دەرحەق بەکرێکار ئەنجام دەدرێ و حکومەت وخاوەنکار چ پێشێلکاریەکی قانونی ئەنجام دەدەن دەرهەق بەکرێکارانو مافەکانیان. وەچۆن پێچەوانەی یاسا مامەڵەی کرێکار دەکەن.
با بزانین یەکەمین سەرپێچی یاسایی کە حکمەت وخاوەنکار دەیکەن ومافی کرێکار پێشێل دەکەن چییە؟.
لەکوردستان هەروەك وتم یاساکار هەیە لەئێستادا یاسای ژمارە ٧١ی ساڵێ٩٨٧بەرکارە ودەبێ گشت مادەو برگەکانی ئەم یاسایە جێ بەجێ بکرێ و وەزارەتی کارو دادگاکانی تایبەت بە کاروخاوەنکار و کرێکاریش پابەندی بن و وەك خۆی جێبەجێێ بکەن. ئەمە هیچ قسە هەڵناگرێ و هەم مافێکی دەستوریەو هەم یاساییە کە پشت دەبەستێت بە کۆمەڵێك رێکەوتنامەو بڕیاری نێودەوڵەتی وئەگەر چێ کۆنە ئەگەرچێ یاسای ناوبراو بۆ سیستەمێکی سیاسی تایبەت نوسراوە، بەڵام تا ئەوکاتەی یاسایەکی تازە دەردەچێت ئەم یاساکۆنە شەرعیەتی هەیەو بەرکارە وخودی حکومەتی هەرێم دانی بەوەدا ناوە. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایە کێ مافی ئەوەی هەیە کە کرێکار لەسەرکار دەرکات؟
بۆ وەڵام بەم پرسیارە دەبێ بگەڕێینەوە بۆیاسای کار وجارێ بزانین لەیاسادا مافی دەرکردن لە سەرکار بەکێ دراوە.(لێردەدا بەهۆی ئەوەی کە ناتوانین دەقی هەموو ئەو مادەو بڕگانە بخەینە بەردەست)، ناچارین تەنها ئاماژە بەو مادەیە بکەین کەتایبەتە بە گرێبەست چونکە هەموو شتێك لە گرێبەستدا ڕۆشن دەبێتەوە.
گرێبەست بەڵگەنامەیەکە کە وێنەیەکی کورتکراوەی یاسای کارە ولەچەند پەرەگرافی کورتدا رێکەوتننامەی بنەرەتی لەنێوان خاوەنکارو کرێکاردا دەسەلمێنێ وهەم کرێکارو هەم خاوەنکارو هەم دامودەزگا حکومیەکان بەدەستیەوە دەگرن لەکاتی هەر سەرپێچیەکدا کە ئەنجام دەدرێت جاچ لەلایەن خاوەن کارەوە بێت یان لەلایەن کرێکارەوەبێت وەیاخود لەلایەن دامودەزگایەکی حکومیەوە بێت. کەواتە تەنها لەڕێگای گرێبەستەوە دەتوانرێ کۆتایی بەکاری کرێکارێك بێت لە ئیشێکی دیاری کراودا، ئەویش بە بڕیاری دادوەر دوای ئیسپات بونی سەرپپێچیەك کەلەسەر کرێکارەکە ئیسپات دەبێ و بەپێێ یاسا دەکردنەکەی شەرعیەت وەردەگرێ. بەڵام ئیتر ئەم“دەرکردنەلەسەرکار“ واتای ئەوە نییە کە ئەو کرێکارە بەتەواوی نان بڕاوبکرێت و سەرچاوەی ژیانی نەمێنێت وبکەوێتە بەرمەترسی ژیانەوە .
کەواتە بابزانین ئەو لایەنانەی سەرپێچی یاسادەکەن وکرێکار لەسەرکار دەردەکەن کێن وچۆن ئەم مافەیان بەخۆیان داوە؟ ئایە دەبێ کێ سزا بدرێت؟ کرێکار یان خاوەنکار؟ حکومەت یان دادوەرەکان؟ کام لەمانە کەم تەرخەمن کرێکار بەکەمرتێن موچە کاردەکا وموچەو حەقدەستەکەی بەشی ژیانی مانگێکی ناکات، بەمحاڵەوە بەناچاری ملی داوە بەکارێکی سەختو تاقەت پروکێن وسەلامەتی شوێنی کارەکەی زەمانەت نییە وهەڕەشەی دەرکردنی لەسەرە، وەئەگەر ناڕەزایەتی بکات سەرکوت دەکرێ، تەنانەت ئەگەر کرێکاران کۆبونەوە بکەن سەبارەت وەزعی خۆیان، ئاوا بەکارێکی قەدەغە دەیناسێنن وڕێگریان لێدەکرێ و موچەکانیان دوادەخەن ونابێ دەنگ بکەن. تەنانەت پارەیان لێدەبڕن ونابێ پرسیار بکەن کەبۆچی موچەکامان کەمە..!کەواتە ئەگەر وەك دادوەرێك حوکم بدەین لەسەر سەرچاوەی سەرپێچی کاری یاسایی، ئەوا دەبێ حکومەت وەک لایەنی سەرەکی تۆمەتبار بکرێ بەوەی کە سەرپێچی لەیاساو هەموو ئەو مافە یاساییانەی کرێکار هەیەتی، کاتێک کە لەلایەن خاوەنکارەوە پێشێڵ دەکرێ. تەنانەت لەناو ئەنجومەنی وەزیرانیشدا بە شێکی بەرچاو لەوەزیرەکان ڕاستەوخۆ بەشدارن لەتەواوی سەرپێچیە یاساییەکاندا. حکومەت وەك جهازێکی جێبەجێکار نوێنەری یاساو دەوڵەتە و کە دەڵێین فڵانە وەزارەت پێشلکاری یاسای کردووە، ئیتر ئەوە ڕەخنەیە لەتەواوی حکومەت، بەجیاڵەوەی هەرکەسێک لەپۆستی وەزیرادابێت، کاتێک کەم تەرخەمبێت و یاسا جێ بەجێ نەکا، ئەوا ئەو کەمتەرخەمیە شانی حکومەت دەگرێتەوە. لەکوردستان پێشێلکاری یەکەمی مافی کرێکاران ئەنجومەنی وەزیرانە، چونکە ئەنجومەنی وەزیران لە درێژەی ٣٠ساڵ ولە چەند کابینەی جۆراوجۆردا نەیتوانیوە یاساکارێك دەرکا بەڕۆشنی بەیانیکات کە کرێکار چ مافێکی هەیە، کەچی لەولاشەوە ڕێگای بە خاوەنکار داوە کە مافی ئەوەی هەبێت کرێکار لەسەکار دەرکاو لێرەشەوە ئەو دیاردەیە جیگیر ببێت کەلەئێستدا بۆتە گەرەورەتێن کێشەی کرێکاران. بەتایبەتی کاتێك کە خاوەن کومپانیان ئارەزومەندانە گرێبەستی تاك لایەنە بەکرێکار واژۆدەکەن بێ ئاگاداری کرێکار وهەرکاتێکیش پێویستی بەکرێکارەکە نەما لەسەر کار دەری بکا وهیچ حسابێکیش بۆ دەورانی بیکاربونەکەی نەکات. ئەومەش گەورەترین پێشێلکاری یاساییەو حکومەتیش بێدەنگە. کەواتە سەرچاوەی پێشێلکردنی مافی کرێکار حکومەت خۆیەتی. وەئەگەر یاسای کار جێ بەجێ بکرێت هیچ کەس ناتوانێت کرێکار لەسەرکار دەرکات. تەنها کاتێك نەبێت کە گرێبەستەکەیان هەڵدەوەشێتەوە. بەڵام کاتێک کرێکار بێ ئاگابێت لەوەی گرێبەستەکەی چۆنە، ئەوا خاوەنکار هەرلەوگرێبەستەدا کە تاك لایەنە بەکرێکارەکەی واژۆکردووە وبەتەواوی لەقازانجی خۆی ئامادەی کردووە، بەمافی بەخۆی دەزانێت کە کرێکار لەسەرکاردەربکا. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە یاسا کارانییە وهۆکارەکەشی ئەوەیە کەحکومەت دەستی خاوەنکاری ئاوەڵاکردووە لەپێناوی هەرچێ زیاتری کەڵەکەی سەمایەو هەرچی زیاتر زۆرکردنی سەعاتی کارو هەرچی زیاتر کەم کردنەوەی حەقدەستەکانو.. کەوایە دەبێ کرێکاران هەم بەیاساکان ومافەکانیان بەئاگابن وهەم گرێبەستێک ئیمزانەکەن کەمای دەرکردنی کرێکارانی بەخاوەنکارداوە، هاوکات دەبێ بەخەباتی یەکگرتوانەی خۆیان یاسایەکی کرێکاری جێگیر بکەن کەچیتر خاوەنکار نەتوانێت تاك لایەنە بڕیاربداو کرێکار نان بڕاوبکا .
١٢/٧/٢٠٢٢

Related posts

کۆمپانیاکان یاسا پێشێل دەکەن.. مۆڵەتە فەرمیەکان بەنمونە! 

Dangi Krekar

زۆرینەی “کرێکارانی بیانی” وەک خزمەتگوزارانی ماڵان کار دەکەن!

Dangi Krekar

بۆچی نابێ کرێکاران بەبێ گرێبەست کار بکەن؟

Dangi Krekar

Leave a Comment