هەرجارەو بابەتێکی یاسایی بۆکرێکاران لەناو یاسایکاری بەرکاری هەرێمدا
په‌یوه‌ندیه‌کانی کار
ماده‌ی٣٠
پێوویستە گرێبەستیکار نوسراوبێت، جۆری کارەکەو ڕێژەی کرێکەش(کۆی گشتی مووچەکە)ی دیاریکرابێت..ئەگەر هاتوو گرێبەستەکە نەنوسراوبوو، ئەوا کرێکارەکە دەتوانێت هەموو مافەکانی بەهەر شێوەیەک بێت بسەلمێنــێت.
مادەی ٣١
بەمەبەستی تاقیکردنەوەی توانا‌و لێـــــهاتوویی، گوێڕایەڵی و پابەندی کرێکار بەکارەکەیەوە، خاوەنکار ڕێگاپێدراوە کەبۆماوەی سێ (٣) مانگ کرێکارەکە بخاتە ژێرچاودێرییەوە(تێستەوە) بەو مەرجەی کە لەگرێبەستەکەدا ئاماژەی پێدرابێت..
{(لەماوەی تێستیشدا لەیەکڕۆژەوە هەتا ٣ مانگ، دەبێت دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆبکرێت-دەنگی کرێکار)}
ماده‌ی٣٢
یەکەم: نابێت ماوە (کات) بۆگرێبەست دیاری بکرێت لەو ناوەندانەی کە کارکردن تێــــیدا بەردەوامە، تەنها ئەو کاتانە نەبێت کەپێداویستیەکانی کار وابێت کەکارەکە پێویستی بەکرێکارانێکی زیاتر هەبێت بۆ کاتی کۆکارێکی دیاریکراو.
دووەم: ئەو گرێبەستەی کەبۆ کارێکی کاتی یان وەرزی ئامادە دەکرێت، پێویستە ماوەکەشی دیاریکراوبێت. کاری کاتی بەو کارە دەوترێت کەلەماوەیەکی دیاریکراودا کۆتایی پێبێت.. کاری وەرزیش بەو کارانە دەوترێت کە لەوەرزێکی دیاریکراوی ساڵدا ئەنجامئەدرێت.
ماده‌ی٣٣
لەکاتی ئامادەبوونی کرێکاردا لەشوێنی کاربۆ ئەنجامدانی کارەکە، ئەگەر بەهەر هۆکارێکەوە کارەکە نەکرا یان دواخرا، ئەوا وەک ئەوە وایە کارەکە کرابێت.. لەم حاڵەتەدا تەواوی حەقدەستەکە بەکرێکارەکە دەدرێت.
ماده‌ی٣٤
ئه‌بێت خاوه‌نکار پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی لایخوارەوە بێت:
یه‌که‌م: ئاماده‌کردنی هەموو پێداویستیه‌کانی کاربۆ کرێکاره‌که تابتوانێت ئه‌نجامی بدات.
دووه‌م: پێدانی حه‌قده‌ستی کرێکاره‌که به‌گوێره‌ی ئه‌حکامه‌کانی ئه‌م یاسایه.
سێهه‌م: دابینکردنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی وده‌سته‌به‌رکردنی که‌لوپه‌لی پێویست بۆخۆپاراستنی کرێکارله‌کاتی کارکردن‌دا.
چواره‌م: ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستی وهه‌لی پێویست بۆگه‌شه پێدان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی وهونه‌ری کرێکار.
پێنجه‌م: ئه‌بێت خاوه‌نکار پسوڵه‌یه‌ك بدات به‌کرێکاره‌که بۆگه‌واهی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌و سه‌نه‌دانه‌ی که لای خاوه‌نکار دایناوه دوای ته‌واوبوونی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ست، هه‌رکاتێك کرێکاره‌که پێویستی پێیان هه‌بوو بیانگێڕێته‌وه بۆی کاتێک کەکۆتایی به‌گرێبه‌ستەکە دێت یان له‌سه‌ر داوای کرێکاره‌که، به‌مه‌رجێك گێڕاندنه‌وه‌ی بۆکرێکاره‌که زیان به‌خش نه‌بێت بۆ خاوه‌نکار.
شه‌شه‌م: خاوه‌نکار بڕوانامەیه‌ك وه‌ك به‌ڵگه ئه‌دات به‌کرێکاره‌که دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌ستیکار، تیایدا مێژووی ده‌ستبه‌کاربوونی کرێکاره‌که دیاریکراوه، وه مێژووی کۆتایی هاتنی گرێبه‌ست وجۆری ئه‌وکاره‌ی ئه‌نجامیداوه دیاریکراوه، کرێکار ده‌توانێت هه‌رشتێك که‌ده‌یه‌وێت بیخاته سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی کە لەبه‌ڵگه نامه‌یه‌که‌دایه به‌مه‌رجێك ڕاست بن.
حه‌وته‌م: دوای کۆتایی گرێبه‌ستیکار، له‌سه‌رخاوه‌نکار پێویستە به‌ڵگه‌یه‌ك بدات بەکرێکاره‌که وه‌ك ئەستۆپاکی (برائة زمة) واته سڕینه‌وه‌ی هەموو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی له‌سه‌ر کرێکاره‌که نوسراوه‌و لێیان به‌رپرسه، به‌مه‌رجێك کرێکاره‌که هەموو ئه‌و شتانه‌ی جێبه‌جێ کردبێت که به‌ڵێنی دابوو بیکات بۆخاوه‌نکاره‌که‌و هیچ که‌مته‌رخه‌مییه‌کی نه‌کردبێت. پاش ئه‌وه‌ی که‌خاوه‌نکار ئەستۆپاکی ئه‌دات بەکرێکاره‌که، بۆی نییه هیچ داوایه‌کی مادی ومه‌عنه‌وی له‌کرێکاره بکات، ته‌نها له‌کاتی هه‌ڵه‌کردن نه‌بێت له‌داتاو حساباتدا که له‌خودی ئەستۆپاکیەکه‌دا ڕوو ده‌دات.
