کرێکاراێک گوزارشت لەدۆخی خراپی کاری ناوکارگە دەکات
| دەنگی کرێکار
بەپێی ڕاپۆرتێک کەکرێکارێک لەیەکێک لەکارگەکانی سنوری بازایان بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکاری ناردووە، بەڕۆشنی گوزارشت لەدۆخی خراپی کاری ناوکارگەکە دەکات. لێرەدا بەمەبەستی ئەوەی کەکرێکارەکە ڕوبەڕونەبونەوەی سزادان نەبێتەوە، بەپیویستمان زانی لە ناوی کارگە وکرێکارەکە بپارێزینو ئاماژەی پێنەدەین:
کرێکارەکە لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەجیاکاری وبێ دەربەستی خاوەنکارگەکە بەمافی کرێکاران دەکاو دەڵێت: ” جیاوازی لەنێوان کرێکاراندا، لەڕووی عاتفی یان هاوڕێیەتی یان خزمایەتی لە لایەن سەرپەرشتیارەکانەوە، دیاردەیەکی بەربڵاوە، هەروەها دانانی خێراییەکی زۆر بۆ جیهازەکان کە لە توانای کارمەندەکاندانەبێت وماندویانبکات. لەمەش زیاتر فەرامۆشکردنی کارمەندە کۆنەکان کەمافی خۆیانە لەشوێنی شیاودا دابنرێن کەچی کەسانێک دادەنرێن کەلە ڕووی شارەزایی لە کارەکەو بوونی شەهادەوە لەبەرچاوناگیرێ وهیچ حسابێک بۆ کارمەندێکی کۆن لەگەڵ تازە ناکرێ بەئارەزووی خۆیان کارمەند ئەگوێزنەوە بۆ شوێنەکان نەک بەپێی خزمەتوشارەزایی. بابەتێکیتر بوونی واسیتەو واسیتەکاریە کەلە سەدا سەد لە کارگەدا پەیڕەوی لیدەکری و تەنها خزمی فڵان کەس و ئەم و ئەو لە شوێنی باش بە بێ شارەزایی دادنرێن. بۆنمونە من خوودی خۆم سێ ساڵ و شتێکە لەوێم بە شەهادەو زمانەوە تاکو ئێستا لە نزمترین شوێنی کارگە دانراوم لەکاتێکا ئەوەی مانگێک نابێ لەوێیە چۆتە شوێنی باش نەک بە هۆی زیرەکی و شارەزایی بەڵکو بەهۆی فڵان کەس و واسیتەوە ئەمە وادەکات ئێمە ساردبینەوە لە کارەکەو وازبێنین بە ناچاری نەک بە ئارەزووی خۆمان”..
