Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

ئێران: ڕێکخراوە کرێکاریەکان، لەبەرامبەر هەژاری و کەمی کرێدا، هەڵوێست وەردەگرن

ئێران: ڕێکخراوە کرێکاریەکان، لەبەرامبەر هەژاری و کەمی کرێدا، هەڵوێست وەردەگرن

| دەنگی کرێکار :

سەندیکای کرێکارانی تاران و یەکەی پاسەکانی دەرەوەی شار، سەندیکای کرێکارانی نیسکی هەفت تەپە.. گروپی یەکێتی خانەنشینەکان.. لیژنەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان لەبنیاتنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان.. کرێکارانی خانەنشینکراوی خوزستان سەبارەت بەپەسەندکردنی کەمترین مووچەی ساڵی ٢٠٢٥، لەژێر تایتڵی: با لەدژی تەشەنەکردنی هەژاری و سەپاندنی ئیستغلالێکی ڕەهادا کەلەژێر پەردەی یاساو پشتبەستن بەبناغەکانی سەرمایەداریدا جێبەجێ دەکرێت، بوەستینەوە! بەیان نامەیەکیان بۆڕای گشتی بڵاوکردەوە..

”ئەنجوومەنی باڵای کار”  لەئێران وەک شورای پاراستنی سیستەمی سەرمایەداری، کەلەڕاستیدا نوێنەرانێکی چەوسێنەری سەربەحکومەت و سەرمایەدارانن کەپێکهاتوون لەنوێنەری حکومەت، نوێنەری خاوەنکارو ئەو کەسانەشن کەگوایە نوێنەری کرێکارانن، لەسیاسەتێکی دژە کرێکاری خۆیدا، دیاریکردنی کەمترین مووچەو ئاستەکانی دیکەی مووچەی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە.

نوێنەری خاوەنکار و ژمارەیەک لە ماستاوچی حکومی بەناوی نوێنەری کرێکارانەوە پێکهێنراون، هیچ ئومێدو چاوەڕوانییەک نەبوو کە شتێکی ئەرێنی لەو دەنگە دەنگ و قسەی بێکەڵک بۆ کرێکاران دەربچێت. ئەنجامی ئەم ئاڵوگۆڕانە کە لەنێوان ئەم سێگۆشە زەلیلەو لەڕاستیدا لەنێوان حکومەت و خاوەنکارەکاندا ڕوویدا، پێشتر زانرابوو: بڵاوبوونەوەی هەژاری و سەپاندنی ئیستغلالی ڕەها بەسەر کرێکاران و لەسەر ئاستی کۆمەڵگا بۆ قازانجی سەرمایەدارەکان.. دەسەڵات لەبەردەم کرێکاران نیشاندەدەن و فەرهەنگی”سووتاندن و بنیاتنانەوە” بەناوی ئەنجومەنی باڵای کارەوە بەرەوپێش دەبەن کە بەرپرسە لەدیاریکردنی کەمترین حەقدەست و بەرگریکردن لەبەرژەوەندییەکانی حکومەت و خاوەنکار.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای کار، کەمترین کرێی بنەڕەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ یەکسان بووە بە ٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار تۆمان لەمانگێکدا، کە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ گەیشتە ١٠ ملیۆن و ٣٩٩ هەزار تۆمان لەمانگێکدا. لەکاتێکدا بە گوتەی وەزیری کار، لەساڵی ڕابردوودا توانای کڕینی کرێکاران بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ کەمیکردووەو بەپێی زۆربەی پێشبینییەکانی  هەندێک لەدامودەزگا فەرمییەکانیشەوە، لەساڵی داهاتوودا لە دەوروبەری ٥٠% دەبێت، توانای کڕینی کرێکاران هێندەی تر کەمدەبێتەوە. حەقدەستی زۆرینەی ڕەهای کرێکارانی دامەزراو لەژێر هێڵی هەژاریی ڕەهادایەو لەساڵی داهاتوودا لە چاو ئەمساڵ خراپتر دەبێت. تەنانەت ئەگەر سوودەکانی پەیوەست بەمافی نیشتەجێبوون، خۆراک و کەلوپەل، مافی منداڵان، مافی هاوسەرگیری و مافی ساڵانە لەبەرچاو بگرین، داهاتی کرێکارێکی کەمترین مووچە کە دوو منداڵی هەبوو لە ساڵی ٢٠٢٤دا یەکسان بوو بە نزیکەی ١١ ملیۆن و شەش سەد هەزار تۆمان؛ لە ساڵی ٢٠٢٥ دەگاتە نزیکەی ١٦ ملیۆن کەس.

بەڵام چ لەساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ئەم مووچە مانگانەیە بەزەحمەت بەشی ئەوە دەکات کە خەرجییەکانی هەفتانەی خێزانێکی چوار کەسی دابین بکات. تەنانەت ئەگەر هەردوو ژن و مێرد ئەو مافەیان هەبێت، ئەوا ناتوانن کەمترین بژێوی مانگانە دابین بکەن. سەرمایەدارە ئیستغلالکارەکان و سەرکردە گەندەڵ و تاڵانچیەکان کە بەڵاکانی چەوساندنەوەی سەرمایەداری بە نیشانەی حیکمەتی ئیلاهی دەزانن، جگە لەبڵاوکردنەوەی هەژاری و بچووککردنەوەی سفرەی کرێکاران، هیچ ڕۆڵێکیان نییە. چۆن ئەم جەماعەتە بیر ل زیادبوونی ڕاستەقینەی مووچە و زیادبوونی چاودێری کۆمەڵایەتی بکاتەوە.

نوێنەری سەرمایەداران و حکومەت کەماوەی ٤٦ ساڵە بەئیستغلالکردن و چەوساندنەوەی کرێکاران، بڵاوبوونەوەی هەژاری و چڕکردنەوەی نایەکسانییەکانن و بەم شێوەیە دەسەڵات و سامان و ژیانی گرانبەهای خۆیان بەدەستهێناوە. ئاگاداری ئامارەکانن و بە ڕوونی هەژاری دەبینن، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ باشترکردنی بارودۆخی کرێکاران نەناوەو  نایکەن. چونکە ئیستغلالکردن و هەژاری و چەوساندنەوەی کرێکاران سەرچاوەی قازانج و سامان و دەسەڵاتە. هۆکاری سەرەکی هەژاری و نەهامەتی لەکۆمەڵگاو کەمڕاگرتنی کرێ، سیستەمی سەرمایەداری و ئەو حکومەتەیە کەچەوساندنەوەی سەرمایە لەکۆمەڵگادا جێبەجێ دەکات.

خەبات بۆ زیادکردنی حەقدەست و داخوازییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی دیکە جیا نییە لەخەباتی ئازادی و دەستەبەرکردنی ماف و داخوازییەکانی جەماوەری کرێکارو هەوڵی ڕاستگۆیانە لەگونجاندن لەگەڵ بەرژەوەندی چینی کرێکار لەهەر یەکە لەو بوارانەدا یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتنی خەبات لەبوارەکانی دیکەدا.

Related posts

بەغداد: هێزە ئەمنیەکان، خۆپیشاندانی دەرچوانی زانکۆ وپەیمانگاکان، سەرکوت دەکات!

Dangi Krekar

سلێمانی: کرێکارێک بەکارەبا گیانی لەدەستدا!

Dangi Krekar

سلێمانی:ئەگەر حکومەت دەسەڵاتی بەسەر کۆمپانیاکاندا نیە ، با ڕایبگەیەنن !

Dangi Krekar

Leave a Comment