Dangikrekar.com
هەواڵ

هەنگاوێکی تری دەسەڵات بۆکردنەوەی دەرگاکانی خوێندن شکستی پێهێنرا.

ما مۆ ستایان ڕایان گە یاند بە ردوامین لە بایکۆت
هەتا تە وا ووی دە واکانمان  جێبە جی نەکرێ بایکۆت ناشکێت
هەوەها دە ڵێتن ئیرادەی بەهێزی مامۆستایان و پێداگرییان لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانیان، هەنگاوێکی تری فشارەکانی دەسەڵات بۆ بە زۆر کردنەوەی دەرگاکانی خوێندن لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان، شکستی پێهێنرا.
دەقی راگە یاندنە کە یان  گە شتووە بەسایتی  دەنگی کرێکار
فشارەکان شکستییان هێنا
لە دوای ئەوەی دەسەڵات هەموو هەوڵە حیزبیی و ئیدارییەکانی خۆی لەمڕۆدا بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندگەکان چڕکردبۆوە، هەر لە ئاگادارکردنەوەوە تا زمانی هەڕەشە و سزادان بەرامبەر مامۆستایان و بەڕێوبەرە بەهەڵوێستەکان. لە هەمان کاتیشدا، وەك بەشێك لە فشارەکان، میدیا فەرمیی و سێبەرەکانی دەسەلات چاوەڕێی ڕووماڵی کردنەوەی دەرگاکانی خوێندن بوون. بەڵام خۆشبەختانە ئیرادەی بەهێزی مامۆستایان و پێداگرییان لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانیان، هەنگاوێکی تری فشارەکانی دەسەڵات بۆ بە زۆر کردنەوەی دەرگاکانی خوێندن لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان، شکستی پێهێنرا.
لێرەوە جارێکی تر بە دەسەڵات دەڵێینەوە، ڕێگای کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان فشار و هەڕەشە نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانە. ئێمە بایکۆتمان کردووە تا جارێکیتر بایکۆت نەکەینەوە. بۆیە تا وەڵامێکی کرداریی دڵنیاکەرەوە وەرنەگرین،بەردەوام دەبین و لە نزیکترین دەرفەتدا لە شەقام دەبین.
لە کۆتاییشدا سوپاسی هەڵوێستی مەردانە و بوێرانەی مامۆستایان و بەڕێوەبەرو یاریدەدەرەکانییان دەکەین.
شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی مەدەنیی
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی
٩ / ١ /٢٠٢٤

Related posts

بۆ سەلماندنی مافەکانیان، کرێکاران پێویستە گرێبەستی کاریان هەبێت

Dangi Krekar

کرێکارێکی لەسەر ستوونێکی کارەبا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

Dangi Krekar

گفتوگۆ لەگەڵ ڕابەر ڕەفعەت، هەڵسوراوی کرێکاریی سەبارەت بە دۆخی کرێکاران

Dangi Krekar

Leave a Comment