کارگەی ئاسن وپۆڵای ماس،پێشێلی یاسایکار دەکات!
دەنگی کرێکار
بەهۆی لافاوەکەی ساڵی ڕابردووەوە ٩/١٢/٢٠٢٥ کەبەداخەوە زەرەرو زیانێکی مادی و مرۆیی گەورەی هێنایە پێشەوە، بەشێکیش لەکارگەی ئاسن و پۆڵای ماس لەبازیان دەکەوێتە بەر ئەم لافاوەوەو بەمهۆیەوە جگەلەزەرەرو زیانی ماددی، چەندین کرێکاریش بریندار دەبن..
دوانیوەڕۆی هەمانڕۆژیش لەکاتی ئاڵوگۆڕی شەفتەکانی کارگەکە لەسەعات چوارداو کاتێک کەکرێکارانی شەفتی دووەم دێن بەرەو کارگە بۆ کارکردن، بەڵام پێشتر بەهۆی لافاوەکەوە کارگە ناچار دەبێت کەکار ڕابگرێت و کارەبا لەسەنتەرەوە بکوژێنرێتەوە، بەشێک لەکرێکارانی شەفتی دووەم بەهۆی نەبوونی ڕیگاوە بۆ کارگەکە، بەناچاری دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوەبەبێئەوەی کارگە ئینزاری پێشوەختە بدات بەکرێکاران لەسەر ڕووداوەکە لەئەگەری کارکردندا لەکارگەدا..
بەڵام بەپێچەوانەی یاسایکاری بەرکاری هەرێمەوە کەلەخوارەوە ڕوونیدەکەینەوە، بەڕێوەبەری کارگە بڕیاری لێبڕین لەمووچەی یەکڕۆژی ئەو چەند کرێکارە دەرئەکات بەپاساوی ئەوەی گوایە کەدەوامیان نەکردووە.. ئەم لێبڕینە کاتێک دەرئەکەوێت کەکرێکاران لەکاتی مووچە وەرگرتندا هەریەکەو بەپێی ڕێژەی زیادو کەم لەمووچەکەیدا، چەردەیەکی ڕێژەیی لەزیاتر لە ٣٥ کرێکار دەبڕێت..
لەخوارەوە ماددەی ٦٥ ی یاسایکاری هەرێم دەخەینە ڕوو کەچۆن بەڕێوەبەر پێشێلی یاسایکاری هەرێم دەکاتو بەپێچەوانەی یاساکەوەمامەڵە لەگەڵ کرێکاراندا دەکات.. ئەمە لەکاتێکدایە کرێکاران لەکات و ساتی خۆیدا ئامادەی کار بوون بەڵام بەهۆی ڕێگری لافاوەوە نەیانتوانیوە بگەنە کارگەو کالعادە وەک ڕۆژان کاری خۆیان بکەن.. پاساوی کارگەش ئەوەیە گوایە دەبوا کرێکاران چاوەڕێیان بکردبایە!! ئەم پاساوە کاتێک دەیتوانی گونجاو بێت، کە دەبوا ئینزاری پێشووەختە بدرایە بەکرێکاران لەئەگەری کارکردنی ڕۆتینی کارگەدا..
دەنگی کرێکار هەر زوو بەدواداچوون و دانیشتنی خۆیکرد لەگەڵ بەڕێوەبەری کار لەسلێمانی.. ئەو ووتی پەیوەندییمان بەبەڕێوەبەری کارگەی ناوبراوە کردووە لەسەر بڕینی مووچەی ئەو کرێکارانە، بەڵام پێیان ڕاگەیاندووین: ژمارەی ئەو کرێکارانەی کەچەردەیەک پارە لەموچەکانیان بڕدراوە، تەنها ١٢ کرێکارن، لەکاتێکدا زیاتر لە ٣٠ کرێکار لەمووچەکانیان بڕاوەو بەڕێوەبەرێتی کاریش ئەمە دەزانێت و بەدەنگی کرێکاری ڕاگەیاند کە وەزیری کاریش لەسەر خەتە لەسەر ئەم مەسەلەیە.
