Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

ڕێنمایی یاسایی بۆ کرێکاران

ڕێنمایی یاسایی بۆ کرێکاران

ئامادەکردنی/ دەنگی کرێکار :

هاوڕێیانی کرێکار فەرمون لەگەڵ مادە ٣٢یاسای کاری کوردستاندا کەتایبەتە بەگرێبەستی کار.. بەوهیوایەی کەکرێکاران بەوردی بیخوێنەوەو سودی لێوەرگرن .

مادەی/ ٣٢ لەیاسای کاری کوردستان

گرێدانی گرێبەستی کاری تاکەکان

یەکەم:

گرێبەستی کار،  زارەکی بێت یان نوسراو، ڕێککەوتنی هەردو لایەن کەبریتین لەخاوەنکارو کرێکار، گرێدەدرێت. بۆ حاڵەتەکانی کاری کاتی، گرێبەستەکە زارەکی دەبێت و لەحاڵەتی گرێبەستی کاری نوسراویشدا، ئەوا خاوەنکار ڕێکخستنی گرێبەستی کاری نوسراو بە دوو وێنە لەگەڵ واژۆکردنی لەلایەن خۆی ولەلایەن کریکارەکەوە لەئەستۆ دەگرێت و وەهەر یەکێکیان وێنەیەك لای خۆی هەڵدەگرێت. پێویستە گرێبەستی کار بەلایەنی کەمەوە ئەم زانیاریانەی لای خوارەوە لەخۆبگرێت:

ئەلف: ناوی کارو جۆری پڕۆژەکەو ناونیشانی.

باء: ناوی کرێکارو ڕێکەوتی لەدایك بوونی ولێهاتویی و پیشەو شوێنی نیشتەجێبون و ڕەگەزنامەکەی.

جیم: سروشت و جۆری کارو ماوەو دەستپێکردنی.

دال: کرێ وهەر تایبەتیەك (مەزایا)یان پاداشتێك کەکرێکار بەپێی مەرجەکانی  کاری بەرکارەوە شایستەی دەبێت لەگەڵ ڕێگەو وادەو شوێنی پێدانی ئەو گرێبەستە کەلەسەری پێکهاتوون.

هاء: کاژێرەکانی کارکردن وڕێگەی دابەشکردنیان .

دوەم: دەکرێت گرێبەستی کار بەماوەیەکی تاقیکردنەوە دەست پێ بکات کەهەردوولا بەنوسین لەسەری پێکدێن ،ئەویش لەحاڵەتی ئەوەی کرێکار بەڵگە نامەیەکی پیشەیی نەبێت کەلێزانی لەو کارەی کەپێی سپێردراوە بسەلمێنێت بەو مەرجەی ماوەی تاقیکردنەوەکە لە(٣)مانگ لەڕێکەوتنی دەستکردنی بەکارکردن زیاتر نەبێت، . وە نابێت کرێکار زیاتر لەیەك جارلەلای هەمان خاوەنکارەوە لەژێر تاقیکردنەوەدا دابنرێت،

سێیەم:خاوەنکار دەتوانێت گرێبەست لەکاتی ماوەی تاقیکردنەوەدا کۆتای پێ بهێنێت ئەگەر بۆی دەرکەوت کەکرێکارەکە بۆ جێبەجێکردنی کارەکە ناشێت بەو مەرجەی بەلایەنی کەمەوە لەماوەی پێش لە(٧) ڕۆژ لەڕێکەوتنی کۆتایی گرێبەست، کرێکارەکەی لێی ئاگادار بکاتەوە.

چوارەم: لەحاڵەتی نەبوونی گرێبەستی کاری نوسراو لەنێوان کرێکارو خاوەنکاردا،  ئەوا ڕێگەی سەلماندنی بوونی گرێبەست وپێشکەشکردنی زانیاری لەسەر هەرماف و داواکارییەکیان بە پێی گرێبەستەکەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.

Related posts

ڕاگەیاندنی ئاماری ساڵانەی ”دەنگی کرێکار” سەبارەت بەگیان لەدەستدانی کرێکاران

Dangi Krekar

پارێزگای هە ولێر /تەقتەق/کرێکار خنکا لە کاتی کارکردندا

Dangi Krekar

  کرێی یەکسان بۆ کاری چونیەکی ژنان و پیاوان !

Dangi Krekar

Leave a Comment