کلیلی چارەسەری دۆخی سوریا، لەدەستی خەباتی یەکگرتوانە و هاوبەشی چینی کرێکاری ناوچەکەدایە!
ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی سوریاو کارەساتێک کەجەنگ و کوشتارو ئاوارەیی دانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەگەرچی لەئێستدا بەئاگربەستێکی ناجێگیر گەیشتووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی خەڵک لە دوبارە هیرش وپەلامارەکانی سوپای دیمەشق وهیزەکانی ئەحمەد شەرع، تارماییەکەی ترسناکە نەک هەربەسەر دانشتوانی ئەم ناوچەیەوە، بەڵکو تەواوی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی لەبەردەم پێکدانانی دەولەتان وچالاکبوونەوەی دەیان گروپی چەکداری ئینسانکوژی وەک داعش وهاوشیوەکانی ڕاگرتووە. هەرئێستا گەمارۆکانی سەرکۆبانی وبۆردومانەکان، لەسایەی ئاگربەستێکدا کە حکومەتەکی شەرع ڕای گەیاندووە، نیشانەی ئەو تارمایی و کارەساتەیە، کەکەس نازانی دۆخی خەڵکی سوریاو ناوچەکە بۆ نێو چ تونێلێکی تاریک ڕادەکێشێت.
ئەم روداوانەدا، کەوەک بەرئەنجامی پلانگێریەکی دەوڵاتی، کەئەمریکا لەسەرویەوە راوەستاوە، سەریان هەڵدا، ئەویش دوای ئەوەی کە هەسەدەو هێزەکانی، پاش ساڵانێکی زۆر لەشەری دژی داعش و هاوپەیمانیتی ئەمریکا لەدژی تیرۆر، لەلایەن “تۆم باراک”، نیردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕست، رایگەیاند، کە” مەزڵمو عەبدی و ڕۆژڤا” وهێزەکانی سوریای دیموکراتیک چیتر گرنگی جارانی لەسیاسەتەکانی ئەمریکادا لەسوریادا نەماوە ولەبری ئەمە ئەمریکا کەوتۆتە هاوپەیمانیتی دژە تیرۆرەوە لەگەڵ ئەحمد شەرع و حکومەتە کاتیەکەی. بەم جۆرە هاوکێشەکان پێچەوانە بونەوەو چرای سەوز بۆ ئەحەمەد شەرعو تورکیا ودەولاتانێکی عەرەبی هەڵکرا تا پەلاماردانەکانیان دەستپێبکات، کەسەرەتاکەی لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبەوە دەستی پێکرد ودواتریش ناوچەکانی ژیڕ دەسەلاتی هەسەدەی گرتەوە. پەرەگرتنی ڕقوکینەی قەومی وئاینی وهەیپاکردن بۆ تۆڵەسەندنەوە وپانابردن بۆ کوشتن ودەربەدەرکردنی خەڵکی بێتاوان وئاوارەکردنیان، تا برینی ئاوکارەباو گەماروی ئابوری .. گۆشەیەکی تاریکی ئەم دۆخەیە. بەلام ئەوڕاستیەی کە خۆی نیشانداوە ئەوەیە کە ئەم شەرو پێکدادان و کوشتارە کە شەرع ومیلیشیا چەکدارەکانی بەپشتیوانی ئەمریکاو تورکیاو دەولەتانی ناوچەکە دەستی بۆ بردوە، لەبنەڕەتەوە بۆ پارچەپەرچەکردنی ڕیزەکانی کرێکارانو خەڵکی مەینەتباری سوریایە بەهەموو “نەتەوەو ئاینە جیاجیاکانیانەوە، تا دەسەڵاتێکی مەرکەزی ئاینی خۆی بەسەر سوریادا داسەپێنێ و بەرژوەوەندیە ئابوری و سیاسیەکانی ئەم وڵاتانە مسۆگەرکات. لەم نیوەشدا ئەوە ئایدێۆلۆژیای نەتەوەییو دینیە کە ئەم ماشێنەی جەنگو کوشتارو کاولکاری پێ پاساو دەدرێت.
بەدلنیایەوە چینی کرێکار وخەلكی زەحمەتکێش، سەر بەهەر نەتەوەیەک بن وەیا هەرباوەڕێکایان هەبێت زرەرمەندی یەکم و ئاخری ئەم دۆخەن وئەوان دەبنە قوربانی. کەوایە چینی کرێکار، ئەرکیەتی لەسەر و باوەڕو ئینتمای نەتەوەیی ولەدەرەوەی بازنەی پیلانگیری ئەمریکاو دەوڵەتانی ناوچەکەو کارنامەی ڕەشی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع ومیلیشیاکانیەوە، لەم دۆخە بڕوانێ ووەک هێزێکی یەکگرتووی چینایەتی پێبنێتەمەیدانەوە. بەواتایەکیتر خابتی هاوبەش وپێکەوە گرێدراوی بەشەکانی کرێکاران لەکۆمەلگای سوریادا، دژ بەم هەڵومەرجەو هەوڵەکانیان بۆ شۆڕشی کۆمەلایەتی خۆیان، تەنها کلیلی نەک هەردەربازکردنی کۆمەڵگایە لەدۆخی ئێستا بەلکو زامنی ئایندەیەکی یەکسان و خۆشگوزارن و کۆتایی هێنانە بەهەرجۆرە ستەم وجیاکاریەکی نەتەوەیی، ڕەگەزی وبەهەرمەند کردنی خەڵکی کوردستانی سوریاشە لەمافی مانەوەی ئازادانە وەیا پێکهێنانی دەولەتێکی سەربەخۆ. کرێکاران دەبێ چاو لەهێزی جینایەتی ویەکگرتوانەی خۆیان بکەن، ئەمە تەنها کلیلی تێپەڕکردنی دۆخی ئێستایە بە ئاقارێکیتردا، کەلولەی تفەنگاکانی تیا بێدەنگ بکرێ و زمانی ڕق و کینەی قەومی و ئاینی و تیرەگەری بەسترابێت. کرێکارن لە هەرکوێبن بۆئەوەی لەستەمی چینایەتی خۆیان ولە سەرمایەداری و نیزامە زالڵمانەکەی ڕزگاریان ببێت، ناچارن کە کۆمەڵگا لەهەر جۆرە چەوسانەوەیەکی تر ڕزگاربکەن.
