Dangikrekar.com
وتار

٨ی مارس ڕۆژی توندکردنەوەی کێشمەکێشی ئوردوی کارو سەرمایەیە!

سەوسەن سەلیم:   
هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی کرێکارانیشە، ڕۆژێکە کەژنانی کرێکار وهەموو ئەو ئینسانانەی کەلەدەست ستەم وجیاکاری وکویلەیەتی ئینسان بەهۆی ژن بونیانەوە، ناڕازین، لەسەراسەری جیهنادا پێدەنێنە مەیدانی شارەکانەوەو بەشێوەی جۆراوجۆر توڕەیی و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم دونیایە کە سەرمایەداری و فەرهەنگی پیاوسالاری و یاسای دژە ژن، تەنگی پێ هەڵچنیبون، دەردەبڕن.
لەکوردستانی ژێر سایەی حاکمەیەتی ناسیونالیستی کوردو حزبەکانیدا، کەدژە ژنبوون زیاتر لەجیاکاری فەرهەنگی و بەدەستهێنانی کارو نەبوونی هەر جۆرە بیمەیەک بۆ ژنان، ڕۆیشتوەو ٣٠ ساڵە کوشتنی ژنان بەپاساوی ناموسیپەرستی و ناچارکردنیان بەخۆکوژی، بەدەیان هەزار ژنی کردۆتە قوربانی، ڕویەکی شەرمهێنەری ئەو دەسەڵات و سیستمەیە کەحاکمە بەسەر کۆمەڵگاوە. نەبوونی فرسەتی کار بۆ ژنان و کچانێک کە دەرچووی زانکۆ وپەیمانگاکانن، تا دەگات بەو بێمافیەی کەبەسەر ژنانی دوگیان و دایکان و ژنانی کاری نێوماڵەوە داسەپاوە، توندوتیژی وسەرکوتێکی فراوانی بەدیوێکی شاراوەدا، ڕوبەڕوی ژنان کردۆتە. لەیاساکاندا ژنان”کۆتا” دەکرێن وبەهاوڵاتیەکی یەکسان لەهەڵبژاردن و دیموکراسیە کارتۆنیەکەی ئەحزابی قەومی کوردا، حسابیان بۆ ناکرێت. خودی یاسای فرەژنی کەپەرلەمانی کوردستان پەسەندی کردوە، بەڵگەی ئەوەیە کە فەرهەنگی پیاوسالاری، تەنها پێوانەی چینی دەسەڵاتدارە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مافو ئازادیەکانی ژناندا.
بێگومان ئەم دۆخە ئاستی چاوەڕوانیەکانی ژنانی هێناوەتە خوارەوەو ئەوانی کردۆتە زەخیرەی هێزی کاری هەرزان لەبەردەم خاوەنکارو کۆمپانیاکان و بازارای سەرمایەداریدا. لەلایەکیتریشەوە ئاستی بژێوی و دابینکردنی مەسروفاتی ڕۆژانەی ژنانی خستۆتەوە سەر کرێکاران و بەم جۆرەش داهاتی چینی کرێکاری لەخوارەوە ڕاگرتووە. بەمجۆرەش کێشەی ژنان هەر کێشەی خۆیان نییە، بەڵکو کێشەی کرێکارنیشە.
لەئێستدا کەناڕەزایەتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش، بۆ موچە ونانو کارو خزمەتگوزاری و بەدەست هێنانی باشبژێوی یەخەی بەدەسەلاتداران کردتوەو هەڕڕۆژە لەدژی گرانی و نەبوونی و سیاسەتی باجگیری وتاڵانچێتی حزبەکانی دەسەلات سەر هەڵدەدات. خەباتو ناڕەزایەتیەکانی ژنانی کوردستانیش بەپێویست بۆ گەیشتن بەمافەکانیان، گوشەیەکی سەرەکی ئەم بزوتنەوەیە پێک دەهێنێت. بەواتایەکیتر خەبات بۆ ئازادی ژنان و بەدەستهێنانی یەکسانی ژنو پیاو لەهەموو بوارە کۆمەلایەتیەکاندا، وەیان داسەپاندنی بێمەی بیکاری و بیمە کۆمەلایەتیەکانی تر، بەسەر دەسەڵاتدا، بەشێکە لەو خەباتەی کە خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی ژیانیکی باشتر پێدەنێتە مەیدانەوە. لەیەک وتەدا باش بوونی دۆخی ژنان ناتوانێ بەشێک نەبێت لەو ناڕەزایەتیەی کە خوێندکارانو مامۆستیان وکارمەندان و کرێکارانی ژینگەپارێز بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان یەخەی دەسەڵاتدارانیان گرتووە. ئەگەر خەبات و ناڕەزایەتی لەکۆماڵگای کوردستاندا لەدژی ئەو ناعەدالەتەیە بێت کە دەسەلاتداران دایان سەپاندوە، ئەوا خەباتی ژنان و بزوتنەوەکەی، لەدژی ئەو سیستەمە و ئەو نا یەکسانیەی کەبەسەریانەوەیە، جیا بکریتەوە، کەوایە ژنانو لایەنگرانی یەکسانی خوازی وبزوتنەوەکەیان، دەبێ لەهەوڵی لێکهەڵپێکان و بەهێزکردنی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەریدا بێت بۆ کۆتایی هێنان بەو دەسەلات و سیستەمەی کەسەرچاوەی هەموو نابەرابەری و زوڵم ونەهامتیکە، کەسی ساڵە کۆمەڵگای کوردستانی لەقاڵب داوە . ڕزگاری کرێکاران لەکوێلەیەتی بەکرێ، بەبێ ڕزگاری کۆمەڵگا لەهەر چەشنە ستەمو جیاکاری و نابەرابەریەک، لەوانەش بەبێ ڕزگار کردنی نێوەی کۆمەلگا کەژنانن مەیسەر نیە. کەوایە مەسەلەی ژنان مەسەلەی کرێکارانیشە.

Related posts

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوونی لەکۆمپانیاکان خستە بواری جێبەجێ کردنەوە!

Dangi Krekar

سەرنجێک لەسەر ڕۆڵی کرێکارانی پێشڕەو و ئەرکەکانیان!

Dangi Krekar

شۆفێرانی بارهەڵگر لەخۆپیشانداێکیاندا، شاڕێگەی نێوان هەولێر- ئیدارەی ڕاپەڕین، هەولێر-موصڵ، هەولێر-سلێمانی دائەخەن

Dangi Krekar

Leave a Comment