Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

”هەم گرانی سەری هەڵداوە و هەم بێبازاڕی!“

قسەی فرۆشیارێکی ناوبازاڕ:    
لەپەیوەند بەگرانی بازاڕەوە پەیامنێری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەنێوبازاڕەکانی ساری سلێماندا، فرۆشیارێکی کەرەستە خۆراکییەکانی دواندن و ئەویش وتی: ” ئەشیای ئێمە هەمووی لەگەڵ نرخی دۆلاردایەو بەدۆلارە دەیکڕین.. کەمێک بەرلە ئێستا ١٠ کارتۆن ڕۆنی زەیتم بۆهات جاران هەر دەبەیەکی پێنج لیتری لەو زەیتە بە حەوت هەزار دینارم دەدا بە کڕیار، ئێستا ئەوەی ئەمڕۆ بۆم هاتووە هەر دەبەیەکی ١٠ هەزار و ٥٠٠ دینار لەسەر خۆم کەوتووە”. فرۆشیارەکە ئەوەشی گوت:” ئەمڕۆ بەهۆی ئەم دۆخەوە بازاڕ هیچ نەبووە، کارمان وەستاوە و خەڵک نازانێت بازاڕ چی لێ دێت، بۆیە کەس هیچ ناکڕێت.. ” هەروەها گوتی: “هەر کەرەستەیەک کەلە دوکانەکەی مندایە، بە نموونە وەربگرین نرخەکەی لەچاو پێشتر چووەتە سەری، بەڵام نازانم بەڕێژەی چەند، بۆ نموونە، چا پێشتر کیلۆیم بە حەوت هەزار دینار دەفرۆشت ئێستا کیلۆی بووەتە ١٠ هەزار دینار، چونکە ئەمڕۆ چووم کڕیومە سێ هەزار دینار زیاتریان لەمن سەندووە”.
هەرلەم بارەوە پەیامنێری دەنگی کرێکار لەنێوبازاڕدا، فرۆشیارێکی جلوبەرگی لەبازاڕی هەولێر، دواندن وئەویش گوتی: “بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار زۆر کاریگەری لەسەر بازاڕ و نرخی کاڵاکان هەبووە، بۆ نموونە ئەم قەمسەڵەیە پێشتر بە ٢٠ هەزار یان کەمتریش دەمهێنا، ئێستا بووەتە ٢٥ هەزار دینار، من بە چەند بیفرۆشم دەبێت بیدەم بە ٣٠ هەزار دینار و بەو پارەیەش کەس نایکڕێت، ئەمە چاکەتێکی دیکەیە بە هەشت بۆ نۆ هەزار دینار دەمهێنا، ئێستا ئەمڕۆ بووەتە ١٢ هەزار دینار منیش دەبێت بە خەڵکی بدەم بە ١٥ هەزار دینار و کەسیش بەو پارەیە نایکڕێت ئەڵین تەنکە”.
فرۆشیارەکە گوتیشی: “هەموو کاڵاکان بەپێی گرانی و هەرزانییەکەی نرخەکانی زیادیکردووە، هەندێکی سێ هەزار یان چوار هەزار یان ١٠ هەزاری چووەتە سەر، بۆ نموونە قەمسەڵەم هەیە پێشتر بە ٢٢ دۆلار دەمهێنا، ئەمڕۆ کردوویانە بە ٣٠ دۆلار”… هەروەها فرۆشیارەکە ئاماژەی بەوەشداکە” ئێستا لە بازاڕدا کڕیاریش زۆر کەمبووەتەوە و بەکەمی خەڵک دێت بۆ شت کڕین، ئێستا هەم گرانی سەری هەڵداوە هەم بێ بازاڕی”.”هەم گرانی سەری هەڵداوە و هەم بێبازاڕی!“

Related posts

کرێکارانی ژینگەپارێز مستەحەقی ڕێزلێنان و دابین کردنی موچەکانیانن، نەک لەسەرکار دەرکردنیان!

admin

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کرێکارانێک لە بارەی کاریگەری بێکاری لەسەر دۆخی کار و ژیانیانەوە دەدوێنێ

Dangi Krekar

دۆخی کرێکاران لە کارگە پێشەسازیەکاندا! پاڵاوگەی نەوتی کەوەرگۆسک و ئاسن و پۆڵای ماس، بەنمونە

Dangi Krekar

Leave a Comment