Dangikrekar.com
گفتوگۆ

کرێکاران لەبارەی گرانی بازاڕەوە چی دەڵێین!

دەنگی کرێکار :   
دەنگی کرێکار لەگفتۆگۆ لەگەل کرێکارێک لەکارخانەی گرین عێراق سەبارەت بە گرانبونی پێداویستیەکانی ڕۆژانەی کرێکاران، کەبەهوی دابەزینی نرخی دراوی عێراقیەوە لەبەرامبەر بەدۆلاردا بازاڕی داگرتووە.
کارخانەی گرین عێراق نزیکەی ١٠٠٠کرێکار لە بەشە جیاجیاکانیدا کاردەکەن و دەکەوێتە ناوچەی بازیانەوە، نزیک گوندی کانی شەیتان.
دەنگی کرێکار: سڵاوت لێبێت پرسیارێکمان هەیە سەبارەت بەموچەی کرێکارانی کارخانەکەی ئێوە: لە ئێستادا کەنرخی دۆلار بەرزە و پێداویستیەکانیش لەبازاڕ هەندێک گران بووە، ئایە ئەم دۆخە کاریگەری لەسەرتان داناوە؟ واتە موچەکەتان بەشتان دەکات؟
لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا کرێکارێک کەنەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بەم جۆرە وەڵامی داینەوە:
“بەنسبەت ئێمەوە ئەم بەرزو نزمیەی کەبەسەر نرخی دیناردا هاتووە، بەدڵنیایەوە کاریگەری هەیە لەسەرمان. چونکو نرخی پارەی عێراقی دابەزیوە و موچەکانی ئێمەش لەشوێنی خۆیداماوە وزیادی نەکردووە. بگرە دەنگۆی ئەوەش هەیە زەمانەکەمان لەسەر زیاد بەکەن، بۆیە خواستی سەرەکی ئێمە زیاد کردنی موچەیە. چونکە بەرزو نزمی نرخی دینار وادەکات کەبەهای ئەو داهاتەی دێتە دەستمان وەک جاران نەتوانین مەسرەفی مانگانەی خۆمانو خێزانی پێبکەین. خۆشتان دەزانن ئەمڕۆ لەبازاڕدا بازرگانانو مارکێتەکان بەدۆلار شتومەک دەهێنن و ئەو دینارەش کەدێتە دەستمان نرخەکەی شکاوەو وەک جاران نەماوە. بۆیە ئەم هەڵبەزودابەزەی نرخی دینارو گرانبوونی شتومەک ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانمان دادەنێ، بەتیابەتی کەئێمە هیچ سەرچاوەیەکمان نییە جگەلە کرێی مانگانەمان.
خواستێکی تریشمان زیادکردنی ئیسراحەتو باش کردنی ژمە خواردنەکانمانە کەلەکارگە پێمان دەدەن، زۆرسوپاسی ئێوەش دەکەین کە بەردەوام لەخەمئ ئێمەدان”.
پەیامنێری دەنگی کرێکار لەسەر گرانی کاڵا بژیویەکان هەمان پرسیاری ئاڕاستەی کرێکارێکی تر کرد، کەلەکۆمپانیای پێشەسازی دەرمان کاردەکاو داوایکرد ناوی ئاشکرا نەکەین. ئەویش لەوەڵامدا ووتی:
” چی بڵێن، شتێکی نەخوازراو و ناخۆشە و کەس ڕازی نیە، بەڵام هیچیشمان پێ ناکرێت.. بەڕاستی نازانم چۆن باسی ئەم وەزعە بکەم وڕێگە چارە چییە؟. تەنها ئەوە بڵێم کە لێپرسراوانی کۆمپانیا، هیچ باکی بەدۆخی کرێکاران نییەو بەلای ئەو بابەتەدا ناچیت. واتە دینار دابەزێ یان نا، شتومەک گران بێت یان نا، ئەمەش چ کارێگەریەک لەسەر ژیان وموچەی ئێمە کرێکاران دادەنێت، کێشەی خاوەنکار نیە. ئەمە لەکاتێکدایە ئەم بابەتە ئێمەی کرێکاران بەرەو هەژاریو هەژار بونی زیاتر دەبات، کاتێک گرانی دێتە ئاراوەو ئێمەش موچەکانمان لەشوێنی خۆیدا ڕاوەستێت. سەربارەی ئەم دۆخەش ئەوە خاوەن کۆمپنیاکەمانە کەبۆ مەسەلەی خانەنشینی ودەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران، بڕیاریانداوە زیاتر لەجاران لەموچەکانمان ببڕن. ئەم بڕیارەشیان لە مانگی یەکی ئەم ساڵەوە پیڕەوی لێکردوە وئەمەش بارگرانیەکی ترە بۆ سەر ژیانی ئێمەی کرێکاران”.
لەم پەیوەندەدا پایامنیری دەنگی کرێکار پرسیاری ئەوەی کرد لە کرێکارەکە:
بۆ دەبێ زەمان لەسەرتان زیادبکات؟ مەگەر موچە زیادی کرددوە؟ نازانن هۆکاری چیە؟
کرێکارەکە: “نەخێر.. موچە زیادی نەکردووە، جاران لەموچەی بنەڕەتی ئەیانبڕی، ئێستا زیادیان کردووە لە کۆی گشتی موچەش ئەبڕن”.
دیسانەوە پەیامنێری دەنگی کرێکار کرێکارەکەی دواند: خوی دەبێ بڕی زەمان بەپێی یاسا بە پێی موچەی گشتی بێت بۆخۆتان باشترە بۆکاتی خانەنشینی ئەگەر کە سێک شانسی مانەوەی لەسەرکارەکەی هەبێت، تاکاتی خانەنشینی..
کرێکارەکە: “ئەی گەر دەست لەکار بکێشینەوە، ئەو پارەیە چیلێدێت؟ ئەتوانین وەری بگرینەوە؟.
پەیامنێری دەنگی کرێکار: بەپێی یاسا ئەو بڕەپارەیەی کەکرێکار ئەیدا بە بەڕیوەبەرایەتی زەمان، بۆ ئەوەیە کاتێک کەماوەی خزمەتی یاسایی تەوا بوو، دەبێ خانەنشین بکرێت و دوا ساڵەکانی تەمەنی موچەی خانەنشینی پێبدرێ تا بتوانێت پێی بژی. واتە خانیشین مانگانە کەموچە وەردەگرێ هەر لەو پارەیە بۆی سەرف دەکرێ کەخۆی داویەتی بەدائیرەی زەمان. ئەوەی کە حکومەت لەداهاتی گشتی دەیدا بەسندوقی زەمان لەگەڵ ئەوبڕە پارەیەی کەمانگانە خاوەن کار دەیدا بە زەمان، هەموی سەندوقی زەمان تەواو دەکەن. بۆ ئاگاداریتان سەندوقی زەمان بەپێی یاسا دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و تەنها دەمەزراوەی خانەنشینی گشتیە کە دەتوانێت پارە سەرف بکات بۆ موچەی خانەنشینان، بۆ زەمانی سحی، بۆ زەمانی بەرکەوتوانی شوێنی کار، بۆ زەمانی خزمە تگوزاری تر.. خۆی دەبوایە بەشێکیش تەرخان بکرایە بۆ بیمەی بێکاری، بەڵام هیچ کام لەمانەی ئاماژەمان پێدا لە کوردستان لەلایەن حکومەت ووەزارەتی کارەوە جێبەجێ ناکرێت، بۆیە گێڕانەوەی ئەو پارەیەش کاتێک کرێکارێک کارەکەی لەدە ست دەدات، زۆر بەگران دەتوانێت بڕێکی کەمی لێوەرگرێتە. وە ئەویش دوای ساڵێک چاوەڕوانی…

Related posts

دوزخورماتوو ئە ندا زیارێک توو شی روداوی کار بوو.

Dangi Krekar

سیمینارێك لەبارەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران لەعێراق بەڕێوەچوو.

Dangi Krekar

گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەگەڵ وەستا حەسەن، هەڵسوراوێکی کرێکاریی

Dangi Krekar

Leave a Comment