لە ئەنجامی نەبوونی سەلامەتیی کار کرێکارێک لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
دەنگی کرێکار – سلێمانی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۱۰ی ئەیلوولی ۲۰۲٦، لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە نهۆمی ۱٤ی باڵەخانەیەکەوە، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. سەندیکای کرێکاران ڕایگەیاند؛ کرێکارە گیانبەختکردووەکە ناوەی (ناظم مظهر فرحان)ە، بەڕەگەز عەرەبە و خەڵکی ناوچەی مەخموورە، لەدایکبووی ساڵی ۱۹۹٤ە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

