Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتیی کار گیانی دوو برای کرێکاری سەندەوە

نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتیی کار گیانی دوو برای کرێکاری سەندەوە
​دەنگی کرێکار – هەولێر
​لە درێژەی کارەساتی ڕۆژانەی کرێکاران لە شوێنەکانی کار و نەبوونی چاودێری و مەرجەکانی خۆپارێزی، دوو برای کرێکار لە سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانیان لەدەست دا.
​ڕووداوەکە لەناو کۆگاکانی بیت الدواء لەسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر – گوێڕ کاتێک ڕوویدا، کە ئەو دوو برا کرێکارە لە کاتی کارکردنی ڕۆژانەیاندا بەهۆی بەرکەوتنیان بەتەزوو کارەباوە هۆیەوە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست دا.
​بەپێی زانیارییە بەدەستکەوتووەکان، قوربانییەکان بریتیین لە هەردوو برا
​مەحموود ساڵح حەمدئەمین شێخۆ (لەدایکبووی ١٩٩٠)
​عەبدولکەریم ساڵح حەمدئەمین شێخۆ (لەدایکبووی ١٩٩٨)
​ئەو دوو کرێکارە هاووڵاتیی سووری بوون و نیشتەجێی کەمپی کەورگۆسک بوون لە سنووری پارێزگای هەولێر. جێگای ئاماژەیە لە کاتی ڕووداوەکەدا برایەکی سێیەمیان بە ناوی (فەیسەڵ ساڵح حەمدئەمین شێخۆ) لە شوێنی کارەکەدا ئامادە بووە و بە تەنیشت یەکەوە کاریان کردووە، بەڵام بە خۆشبەختانە ئەوسەلامەتە لەم کارەساتە دڵتەزێنە ڕزگاری بووە.
​دوای ڕووداوەکە، تەرمی هەردوو برا ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی هەولێر کراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە نەبوونی ڕێکارەکانی سەلامەتی و تەندروستیی کار لە زۆربەی کۆگا و کارگەکانی هەرێمی کوردستاندا بەردەوام گیانی کرێکاران دەخاتە مەترسییەوە

Related posts

دەبێت کاربەدەستان ڕێگا لە لێشاوی مەرگی کرێکاران بگرن!  

Dangi Krekar

لەکاتی گۆڕینی تایەی بارهەڵگرێکدا تایەکە دەتەقێت بەسەریدا و بە سەختی بریندار دەبێت پاش مانەوەی لە نە خۆشخانە گیانی لە دستدا 

Dangi Krekar

یاسای کاری نوێ، تایبەت بەخانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی!

Dangi Krekar

Leave a Comment