Dangikrekar.com
ڤیدیۆ

خۆپیشاندانی مامۆستایان …..وەزیر ووتی دەبێت، مامۆستایان ووتیان نابێت!ڤیدۆ وراپۆرت

وەزیر ووتی دەبێت، مامۆستایان ووتیان نابێت!

دوێنێ بەرواری ٢٢/١٠/٢٠٢٣ ناڕەزایەتییەکی بەفراوانی مامۆستایان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکاندا بەخۆپیشاندان و گردبوونەوە دەستی پێکرد. دوای ئەوەی کەوەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کەدەبێت مامۆستایان ڕۆژی بیست و دووی مانگ  بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن وخوێندنگاکان بەڕووی خوێندکاراندا بکرێتەوە.. بەڵام ئەم تەسریحەی وەزیر پەروەردە هەرزوو کەوتە بەرنەفرەتی مامۆستایانەوەو قسەو ووتارەکەی گوڕو تینێکی تریدا بەمامۆستایان و لەیەک کاتدا وەڵامی پێچەوانەو (نا) یان بەرزکردەوە لەدژی وەزیرو بەڕیزی چەند هەزارییەوە ڕژانە سەرشەقام لەشارو شارۆچکەکانی: کفری کەلار، هەڵەبجەی شەهید، سەیدسادق، قەزای شارەزوور، چەمچەماڵ ، ڕانیە، قەڵادزێ، کۆیەو سلێمانی و گەورەترین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەوەی کەجێگای سەرنج و دڵخۆشییە ئەوەیە کەئەمجارەیان تەوقی قەتیس مانەوەی مانگرتنەکەیان شکاندو لەشێوەی خۆپیشاندانێکی گەورەی چەند هەزار کەسیدا بەڕێپێوان و گەرم وگوڕییەوە، بەدروشم لافیتەو تراکتی ڕادیکاڵترەوە بۆچەندین سەعات بەردەوامییان بەخۆپیشاندانەکەیانداو سەرنجی سەرتاپای کەناڵەکانی ڕاگەیاندیان بۆخۆیان ڕاکێشا. مامۆستایان دووپاتیان کردەوە لەوەی کەمانگرتن و خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت و ئەگەر حکومەت بەجددی نەیەتە سەرخەت و لەکورترین ماوەدا مافی زەوتکراوییان بۆنەگێڕێتەوە ، ئەوا لەداهاتوودا وەڵامی ترو شێوازی جیاوازتری خۆیان دەبێت لەپێناوی بەدەست هێنانەوەی ماف و خواستەکانیاندا.

شایانی باسە ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی و کرێکاران و بەشێکی بەرچاو لەکارمەندو خەڵکی ناڕازی ناوشاری سلێمانی بۆدیفاع لەخواستی بەرهەقی مامۆستایان بەمانگرتنەکەوە پەیوەست بوون و بەچاوپێکەوتن و ووتارو قسەکانیان لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بوون بەبەشێکی لەبەرچاو لەپاڵپشتی خۆپیشاندەران و لەپێناوی مافە ڕەوانەکانی ئەواندا.

ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لەخواستی دەستبەجێی هەرئێستای مامۆستایان:

١-دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

٢-دابەشکردنی دوو مووچە پێکەوە

٣-پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی

Related posts

کاسبکارێک لە داخی شارەوانی عەرەبانە و کەرەڤانە کەی  سووتاند و دەستگیرکرا

Dangi Krekar

خۆپیشاندان و ناڕەزایی زۆربەی ناوچەکانی گرتەوە

Dangi Krekar

پڕۆژه‌ی به‌دیجیتاڵ كردنی ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ”هه‌ژماری من“، با له‌خزمه‌ت كرێكاران و بێكاراندا بێت 

Dangi Krekar

Leave a Comment